پشتیوان جەمال: ترسی دوای ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەدرێژایی مێژووی ڕابردوو تیمی دانوستانکاریی کورد لەگەڵ هەردەوڵەتێک ڕێککەوتنی کردبێت، هەر لە سەفەویەکان و عوسمانیەکان، لەڕێککەوتن نامەی سیڤەرو، لۆزان و… هتد، تا دەگات بەڕێککەوتن نامەی 11ی ئازاری 1970ی نێوان حکومەتی عێڕاقی و سەرکردایەتی شۆڕشی کورد، هەمیشە میللەتی کورد باوەڕی بەبەڵێنەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد هەبووە، بەڵام لەپاش پاشگەزبونەوەی دەوڵەت و لایەنی بەرامبەریی ترساوە کە خاوەنی بەڵێن و بڕیارەکانی سەرکاغەز نەبێت. بەڵام لەعصری ئەمڕۆدا دۆخەکە پێچەوانەبۆتەوە، لەگەڵ هەر ڕێککەوتنێک میللەت دەستی لەسەر دڵیەتی و ترسی پابەند نەبونی لایەنی کوردیەتی بەبەڵێنەکانیەوە، ژیان و قوتی میللەتێک بکرێت بەقوربانی کێشەی شەخسی و تاکە حزبێک کە ئەمڕۆ دەستی گرتوە بەسەر لایەنی ئابوری و یاسایی و سیاسەتی هەرێم و بۆ خۆی قۆرغی کردووە، کەتەنها لەدوای بەرژەوەندی سەرۆکەکەی و حزبەکەیەتی.
لەدوای دەیان جار چونی وەڤدی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، لەکۆتایی دا گەیشتنە ڕێککەوتێنێک لەسەر جێگیرکردنی پشکی هەرێم لەبوجەی حکومەتی عێڕاقیدا. ڕێککەوتنەکە دەرئەنجامەکەی هەرچۆنێکە، پارتی بەدەستکەوتی خۆی دەزانێت و چەپڵەی سەرکەوتنی خۆی بەکادیرەکانی لێدەدات. وەک فریادڕەسی ڕێککەوتن بۆ خۆیان نیشان دەدەن. بەڵام هاوڵاتی ئەو هەرێمە ئەوەی تەواو تێدەگات، دەستی لەسەر دڵ و ترسی پابەند نەبونی پارتی یە بەو ڕێککەوتنە، وەک هاوشێوەی ڕێککەتنەکانی تر. چونکوم هەموان دەزانین پارتی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەمیشە دەخاتە پێش گەل.
ڕەنگە ڕێککەوتنی حزبەکەی لەگەڵ تەیاری “مقتدا الصدر” بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگربێت، لەکاتێکدا تەواوی فراکسیۆنەکان بەپێی حەجم و هێزیان سەرقاڵی ڕێگاخۆشکردن بون بۆ زامنکردنی پشکی کورد لەبەغدا. کەچی فڕاکسیۆن و سەرکردەکانی پارتی سەرقاڵی ڕێککەوتن بون لەگەڵ صدری شیعە، ئەوشیعەی کە بەزمانێک وەسفیان دەکرد، ئە گەر هەرحزبێک لێیانەوە نزیک بێتەوە ئیتر جاشی ئاخوندەو دژی ستاتۆی هەرێمی کوردستانەو بەجاش ناوزەدیان دەکرد، بەڵام وەک دەڵێن؛ هەمو حەرامێکی سیاسی بۆپارتی حەڵالەو بۆ ئەوانی ترحەرام” حەرامی ئەم جارە لەپێناو سەرۆکی حزبەکەیان کە بەزۆر ناوێکی پێوە بلکێنن و بیکەن بەمەرجەع، پۆستی سەرکۆماریان بۆوەربگرن شان و ملیی شیعەکان ماچ و بۆن دەکەن. لە هەمو دونیای دیموکراسیدا، تەنها پەرلەمان سەنگی مەحەکەو مەرجەعە نەک شەخص. ئەوەیە کە بەرژەوەندی پارتی لەمیللەت بەگەورەتر دەزانێت و نەک خەمی باشبونی دۆخی دارایی و سەقامگیری ستاتۆی ئەم هەرێمەیە، هەرکات ئەو مەرجانەی لەسەرەوە باسکران بۆپارتی نەلوا ئیتر ڕێککەوتن ئەرزشێکی نییە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت