چێنەر عەوڵا: شەڕی سی ئای ئەی لە کوردستان/ بەشی یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ساڵی 2002 دوای شەش مانگ لە دانوستان لەگەڵ تورکیا و دوو جار گێرانەوەی فرۆکەکەمان لە ئاسمانی تورکیا کە بە تەمابوو لە هەولێر بنیشێتەوە، گەیشتینە ڕێکەوتن لەگەڵ تورکەکان کە سێ ئەندامی میت وە (ئێمەش 8 کەس بووین) وەکو چاودێر لەگەلمان بێن بۆ کوردستانی عێراق بۆ کردنەوەی بەرەی باکور تاکو ئەمجارە کۆتایی بە ڕژێمی سەدام حسێن بهێنین.
لە یەکەم چاوپێکەوتنم لەگەڵ بارزانی دوای ئەوەی بۆم باسکرد کە ئەمجارە ئێمە جدین و سەدام دەروخێنین و چەکی پێویستیشتان بۆ دابین دەکەین و دژە تانکیشتان دەدەینێ بۆ ئەوەی توانای بەرپەرچدانەوەی هێرەشەکانی سەدامتان هەبێ نزیک 40 دەقە پلانەکەی خۆمانمان بۆ باسکرد دواتر لە بارزانیم پرسی چ پرسیارێکت هەیە سەبارەت بە قسەکانم ئەویش گوتی: چەند پارەتان لەگەڵ خۆتان هێناوە؟
دواتر چومە لای جەلال تاڵەبانی هەمان شتم بۆ باسکرد ئەویش بە هەمان شێوە پرسی چەند پارەمان بۆ دابین دەکەن؟
لەکاتێکدا من سەرسام بووم بە کۆشکو تەلارەکانی بارزانی لە هی هۆتێلی 5 ئەستێرە دەچوون و هی تاڵەبانی لە هی 3 ئەستێرە ئەو جیاوازیە سەرنجی راکێشام دواتر زانیم ئەو پارە زەبەلاحەی لە قاچاغی و حدودەکانی نێوان تورکیا و عێراق کە دوو بەرابەری ئەوەی نێوان عێراق ئێرانە، بۆیە لام سەیر بوو کە ئەوانە لە بەلاوەترین شوێنی دنیا ئەو ئیمپراتۆریەیان بۆ خۆیان و پیاوەکانیان بنیادناوە.

ئێمە بووین بە دوو تیم، کۆشکێکی بەرز کە بەسەر هەولێردا دەیڕوانی وەکو بنکە بۆیان دابین کردین.
تیمەکەی تریشمان یەکێک لە میوانخانەکانی تاڵەبانی لە قەڵاچوالان وەکو بنکە بۆمان دابینکرا، هەفتەی دوو جار ماسیمان لە حەوزە تایبەتیەکانی ناو کۆشکەکان بۆ دابین دەکرا. بەردەوام ئایسکرێمی ئێرانی و تورکیمان هەبوو. تاوایلێهات لە رێستۆرانتێکی پیتزا کە نیۆرک پیتزابوو لە هەولێر هەفتانە دەچوین خۆمان پیتزامان حازر دەکرد، چونکە لە خواردنە کوردیەکان بێزاە بووین!
دوای 11 ی سپتامبەر جۆرج بووش و کۆماریەکان بریاریاندابوو کە هێرش بکەنە سەر سەدام حسێن ئێمەشیان بۆ ئەو مەبەستە ناردبوە باکوری عێراق، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام لەگەڵ ئەوەی کوردستان پڕ بوو لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، بەڵام هێچ ئاگایەکیان لە وردەکاری هێز و توانای سەربازی عێراقی نەبوو، بەڵکو ئەوەی وەکو بەڵگەش پێشکەشی ئێمەیان دەکرد هەمووی دروستکراو شتی درۆ بوو بۆ نمونە:
1- یەکێتی وردەکاری ئەوەی پێداین کە گوایە ئەنساڕ لە ناوچەی خورماڵ لە ئاستێکی پێشکەوتوە دایە لە دروستکردنی چەکی کیمیای. لێکوڵیەوەمان لە زۆرێک لە زیندانی و گیراوانی ئەنسار کرد هەمویان دانیان بە هەمان شتدا دەنا کە وردەکاری دروستکردنی چەکی کیمیای بوو گوایە سەدام یارمەتی داون، دواتر دوای موشەکبارانکردن و گرتنی ناوچەکە هیچ سەرە داوێک لە راستی قسەکان دەرنەکەوت. لە زۆر جێگا شوێنەکانی کۆمەڵی ئیسلامیان لەبری ئەنساڕ پێدابوون !
2- گروپەکەی ئەحمەد چەلەبی لە هەولێر کەسێکیان هێنا کە گوایە زانیاری هەیە لە ناو زانکۆی موسڵ خەریکی دروستکردنی چەکی ئەتۆمن، دوای 4 سەعات لێکۆلینەوە بۆمان دەرکەوت کابرا ئەلجەبراشی بە تەواوی نەدەزانی چ جای ئەوەی خەبیری ئەتۆم بێ و رایکردوە. دوای ئەوەی ئێمە شتەکانمان رەتکردەوە دەرکەوت ئەحمەد چەلەبی لە واشنتۆن لۆبی دەستپێکردبوو لە پەنتاگۆنەوە پەیوەندی کرا کە بۆچی بەڵگەی پیاوەکانی چەلەبیمان ڕەتکردۆتەوە!
3- دژە تیرۆری مەسرور بارزانی پارچەیەکیان بۆمان هێنا گوایە لە خەزانەکانی تکریت دەستیان کەوتوە، سەدام بەتەمایە چەکی بایەلۆجی دروستبکات. ئەو پارچەش نمونەیەکە کە جاسوسەکانیان لەناو سوپای عێراق ڕفاندویانە. دوای ئەوەی خەبیرو جیهازمان هێنا بۆمان دەرکەوت پارچەکە غازی کیمیایی بەشی راهێنان و فێرکاری سوپای سوری سۆڤیەتی جاران بوە، تا ئێستاش نازانین پارتی چۆن ئەو پارچەیەی سۆڤیەتی دەستکەوتوە و بۆ ئێمەیان هێناوە، چونکە ئێمە دڵنیا بووین کە ئەوە لە تکریتەوە نەهاتوە!
ئەوانەی سەرەوە گێرانەوەکانی سام فەدیسی ئەفسەری سی ئای ئەی کە سەرپەرشتیاری کەیسی کوردستان بوو.

منیش کوردبام کلاشنکۆفێکم دەکردە شانم و پاڵم وەشاخەکان دەدا دژتان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت