(ڕێگەگرتن لە جینۆسایدی گەلی کورد) Prevention of genocide act.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ چێنەر عەوڵا

ئەم ناو نیشانەی سەرەوە ناوی پڕۆژە یاسایەک بوو کە هیچ کات نەبوە واقع!
لە ساڵی 1987 کۆنگرێسمان (تۆم لانتۆس ) دیموکرات لە بازنەی 11ی باشوری کالفۆرنیا بە پشتگیری سیناتۆری ولایەتی ڤۆرماند (پیتر گالبریس) هەوڵەکانیان چڕ کردبۆوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسایەک بە کۆنگرێس بناسێنن بۆ رێگە گرتن لە جینۆسایدی زیاتری کورد و شاڵاوەکانی ئەنفال. دوای ساڵێک لە هەوڵەکانیەکان لە 9- 9- 1988 ئەم پڕۆژەیان بە کۆنگرێس ناساند، بەڵام هەر بە پڕۆژە مایەوە و هیچ کات پشتگیری ئەندامانی تری بە دەست نەهێنا. (لەکۆتایدا هۆکاری ئەمە باس دەکەین)
پیتەر گالبرەیس لە کتتێبی The end of Iraq ;how American incompetence created a war without end باس دەکات کە راپۆرتی سەفارەتەکان و بەڵگەکانی (سی ئای ئەی) دەریانخستوە کە ئیدارەی ڕۆناڵد ڕێگن ئاگادار بوون لەوەی کە ڕژێمی سەدام لە سەرەتاکانی دەسپێکی جینۆسایدایە دژی گەلی کورد، بەڵام بێدەنگ بوون لێی، چونکە پێیان وابوو:
1- ئەگەر هەیە عێراق بکەن بە شەریکێکی ستراتیجی خۆیان و لە سۆڤیەت دووریخەنەوە، وەکو چۆن توانیان میسر لە شەراکەتی سۆڤیەتەوە بکەن بە شەریکی خۆیان.
2- وە لاشیان گرنگ بوو کە عێراق شەڕ

نەدۆڕێنێ بەرامبەر ئێران.
هەر بۆیە هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێس بە هەردوک مەجلسەکەوە ویستیان هەولێک بخەنە گەڕ تا ئیدارەی (رێگن) ناچار بکەن کە ئەم سیاسەتەی بگۆرێ، بەڵام بێ سود بوو چونکە ئەو کات کورد لۆبیەکی نەبوو ئەوەی هەبوو چەند سەد یان هەزار کوردێکی دانیشتووی بازنەی 11 ی کالفۆرنیا بوون کە توانیان هەستو سۆزی نوێنەرەکەیان راکێشن کە پڕۆژەیەک پێشکەش بکات.
کەچی ئێستاکە دوای 33 ساڵ کورد لە ئەمریکا حکومەت و نوێنەرایەتی هەیە پارەو داهاتی هەیە پەیوەندی لەگەل ناوەندەکانی ئەمریکا هەیە، بەڵام نەیتوانیوە مەسەلەی ئەنفال وەکو جینۆساید بناسێنێ لەکاتێکدا بۆ مەسەلەی ریفراندۆمە سەقەتەکە چەندان کۆنگرێس مان و نوێنەریان هێنابوە سەر خەت بە رشتنی پارەیەکی خەیاڵی بۆ کامپینەکانیان.
مەسەلەی تاوانی جینۆساید ناساندن وەکو دروستکردنی دەوڵەت، دانپیانانی وڵاتانی تر بۆی گرنگە.
نمونەی ئەرمەنەکانی ئەمریکا کە چەندین بەرامبەری کورد بەردەوام لە هەوڵدان دژی تورکیا تا توانیان مەسەلەی جینۆسایدیان کە 100 ساڵ بەر لەئێستا بە کەمترین بەڵگەوە لەچاو ئەوەی کورد بسەلمێنن و بیناسێنن. بە بودجەیەکی کەم کە پشتی بە خێر و سەدەقات بەستوە، بەڵام کورد و نوێنەراتیەکەی نەیتوانیوە لۆبیەک دروستبکات و ئەم مەسەلەیە بناسێنێ لەکاتێکدا بە دەیان راپۆرت لە ساڵانی 80 تا 89 لە نیۆرک تایمز و رادیۆی ئیم پی ئار و تەلەفزیۆنی پی بی سی لەسەر ئەم بابەتە هەیە.
لە کۆتایدا گلەیی چی لە ئەمریکا دەکرێ لەکاتێکدا کورد لێرە بە پارەیەکی خەیاڵیەوە کۆمەڵێک بندیواری شۆڕی ئەیلۆل و ئینگلیزی نەزان لەگەڵ چەند یوتوبەرێکی حیزبی کراونە کارمەندی نوێنەرایەتیەکەی کە تەنها کاریان جوانکردنی حیزبێکی تایبەتە، کورد و مەسەلەکەی بە تەواوی پشتگوێ خراون.

وێنەی یەک

وێنەی دوو

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت