چێنەر عەوڵا: شەڕی سی ئای ئەی لە کوردستان/ بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جموجوڵەکانی تورکیا لە هەرێم
سام فەدیس دەنوسێ: لەگەڵ ئەوەی من خۆم شارەزییەکی باشم لە کاروباری تورکیا هەبوو، وە شارەزاو قسەکەری زمانی تورکیم، بەڵام هەر لە سەرەتاوە پێم وابوو چاڵنجێکی سەختە، کە بتوانین قەناعەت بە تورکەکان بهێنین، کە لە جێبەجێکردنی پلانەکانماندا یارمەتیمان بدەن. هەموو بنەمای پلانی ئێمەش لە کردنەوەی جەبهەی باکور دژی (سەددام) پشتی بە تورکیا دەبەست. ئەو قەناعەتەشم لەسەر ئەساسی خوێندنەوەیەکی قوڵە بۆ شێوازی بیرکردنەوەی (ناشنالستیانە)ی تورکە ئەوان، کە دەڵین: ( کورد قەبیلەیەکی تورکی شاخاوین)) مەبەستیان تەنها کوردی ناو تورکیا نیە، بەگشتی کوردانی پارچەکانی تریش بە عێراقیشەوە، بە هەمان شێوە سەیردەکەن. بۆیە یارمەتیەکانی ئەمریکایان بۆ کوردی عێراق بە خەتەر لەسەر خۆیان دەزانی.
دواجار رێگەیان نەدا ئێمە چەکی دژە (تانک) بەتورکیادا بهێنین، بیدەینە پێشمەرگەی (پارتی و یەکێتی)، چونکە پێیان وابوو، وە بە قەناعەتەوە دەیانگوت:( ئەو چەکانە دەکەونە دەست پەکەکە و دژی ئێمە بەکار دەهێنرێن ).
ئەوکاتەی ئێمە لە دەشتەکانی خواروی هەولێرەوە خەریکی چاودێری کردنی هێزەکانی سەدام بوین، رۆژێک درۆنێک لە نزیکمانەوە کەوتە خوارەوە، ئێمەش درۆنەکەمان بردەوە بنکەکەمان، دوو جاری تر دوو درۆنی تریشمان هەمان شێوە دۆزینەوە، کە دەکەوتنە خوارەوە. دوای لێکۆلینەوە لە ژمارە سڕیالەکەیان بۆمان دەرکەوت ئەو درۆنانە دروستکراوی ئەمریکان و بە تورکیا فرۆشراون، کەچی تورکیای هاوپەیمان بۆ چاودێری ئێمە بەکاری دەهێنان، لەکاتێکدا ئێمە بەپێی رێکەوتنمان دانیشتنی هەفتانەمان لەگەل ئەندامیی میت هەبوو. بۆ هەفتەکانی دواتر، کە ئەو باسەم لەگەل تورکەکان وروژاند حاشاییان کرد، بەڵام کە پێمان گوتن وەرن پارچە تێکشاوەکانتان ببەنەوە بە پەشۆکاوی کۆبونەوەکەی جێهێشت، بۆ ئەوەی ئەنکەرە ئاگادار بکاتەوە.
لە سەرەتاکانی (2003 ) تورک بەتەواوی دژی هەموو جموجۆلەکانی وجودی ئێمە بوو لە کوردستان، بۆیە فشارێکی زۆریان هێنا، تا ناچارمان بکەن لەکوردستان بکشێینەوە، کە زانیان گوێیان بۆ ناگرین، کەوتنە هەڕەشەی هێنانی هێزی سەربازی تورکی بۆ باکور بیانوەکەشیان ئەوەبوو، گوایە چەندین بنکەی پەکەکەیان لەناو شارو شارۆچکەکانی هەرێم دیاریکردوە، دوای دیبلۆماسیەتی زۆر لە واشنتۆنەوە تورکەکان وەستێنران لە داگیرکردنی هەرێم، بەو شەرتەی لیستی ناو شوێنی کۆردیناتی ئەو بنکانەی پەکەکە بدەن بە ئێمە، ئێمە بچین لە راستی شوێنەکان دڵنیا بینەوە، ئێمەش ئەوەمان کرد. چەندین شوێنمان بەسەر کردەوە، کە تورکەکان دەیانگوت:( گوایە بنکەی پەکەکەن )، دەرکەوت هێچیان راست نەبوون، هەتا ئەمڕۆکەش نەمانزانی تورکیا لەسەر بنەمای چ زانیاریەک ئەو شوێنانەی دیاریکردبوون !
بەڵام ئەمە دواجار نەبوو، کە تورکیا هەرەشەی هاتنە ناوەوە بکات، دوای ئەوەی پارتی لەناو هەولێر کۆمەڵە کەسانیکی تورکمانی دەستگیر کرد، بە گومانی ئەوەی، کە هەوڵیانداوە ئاسایشی هەولێر تێکبدەن. بیانوی دایەوە دەست تورکیا، کە بە تەواوی نیگەران بوو، وە ئەوەی بە هێرشێکی دیاریکراو بۆسەر وجودی تورکمان خوێندەوە، لەکاتێکدا تورکمانەکانی بە خاوەنی ئەسڵی (ویلایەتی موسڵ) دەزانی. بۆیە جارێکی تر کێشە لەگەل تورکیا سەری هەلدایەوە، دوای چەندو چونێکی زۆر تورکەکانمان قەناعەت پێ هێنا، بەوەی ئێمە خۆمان استجوابی ئەو تۆمەتبارانە دەکەین و لە ئەنجامەکانیش ئاگاداریان دەکەینەوە!
لە کاتێکدا، کە ئێمە بەردەوام راپۆرتمان بۆ دەهات، کە سەدام لەیەکەم کاردانەوەیدا ئەگەر هەیە چەکی کیمیای دژی باکور بەکار بهێنێ. ئەگەر هەیبێ وە لەسەر داخوازی هەردوو حیزبە کوردیەکەش داوای چەندین هەزار ماسکی کیمیایی و ڤاکسینی دژە گازمان کردبوو، لەواشنتۆنەوە دوای چەندین بێنەوبەردە ئەوانەمان بۆ ئامادە کران، بەڵام تورکیا ڕێگەی نەدا، بە خاکی ئەواندا بێنە ناو باکوری عێراقەوە. ئیتر بۆمان دەرکەوت، کە تورکیا لای گرنگ نیە، سەدام چەند کورد دەکوژێ یاخود کارەساتێکی مرۆیی لە باکور دەقەومێ یان نا، چونکە سەدام بۆ تورک گرنگ بوو، دواجار سەدام بوو، کە کوردەکانی لە چوارچوەو بالانسدا دەهێشتەوە، بۆیە بەستنەوەی کورد لەژیر باڵانسدا بۆ تورک زۆر گرنگتر بوو لە عێراقێکی ئازاد و دیموکراسی!
لە دانیشتێکماندا لەگەل سەرانی دەزگای هەوالگری تورکی، کە بەردەوام نیگەرانیەکانی خۆیان بەرامبەر بە کورد بۆ دوبارە دەکردینەوە، بەتەواوی پەستیان کردم، لە وەلامدا پێم گوتن:( ئێوە بەشێوەیەک هەلسوکەوت لەگەل کورد دەکەن، کە هیچ چارەیەکی تریان نیە، جگە لە وەستان دژتان، ئەگەر منیش کورد بام و بەو شێوەیە هەلسوکەوتم لەگەل بکەن ئەی کەی 47 ( کڵاشنکۆف) دژتان هەلدەگرم پاڵ وە شاخەکان دەدەم)

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت