چێنەر عەوڵا: چین و دبلۆماسیەتی ڤاکسین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ساڵی پار ئەو کاتانە، دوای کۆڤید چین بوو بە یەکەم وڵات کە ژیان بەرەو ئاسایی بونەوە دەچوو تێیدا لە کاتێکدا تازە لە ئەوروپا و ئەمریکا بارودۆخ بەرەو ئاڵۆزی دەچوو.
ئەوکات لەسەر ئاستی دەولی چین تۆمەتبار کرا بەوەی وەک پێویست جیهانی لە خەتەری ئەو ڤایرۆسە ئاگادار نەکردۆتەوە.
دواتر وا خۆی پشاندەدا کە نەک بارودۆخی خۆی ئاسایی بوەتەوە بەڵکو دەستی بە هەولەکانی کردوە بۆ رزگارکردنی جیهانیش بە ناردنی ملیۆنان ماسک و جیهازی هەناسەدانی دەستکرد بۆ وڵاتان، هەر ئەو کات رایگەیاند کە دەستی بە لێکۆلینەوە کردوە بۆ دروستکردنی ڤاکسین.
دواتر راپۆرت لەسەر خراپی کوالیتی لە کەلوپەلە چینیەکان کەوتە میدیاکانەوە سەرەتا ئاشکرا بوو 30٪ ماسکە چینیەکان بەکەڵک نە دەهاتن، جیهازی هەناسەدان و پشکنین بە هامان شێوە رێژەی سەرو 50٪ی بێ کەڵک بوون بەمەش رووی زیاتر رەش بوو!
ئینجا بەجدی کاری لەسەر سپی کردنەوەی رووی خۆی لەسەر ئاستی جیهان کرد بەوەی ببێتە یەکەم وڵات ڤاکسین بەرهەم بهێنن و جیهان رزگار بکەن.
سەرەتا ٤ کۆمپانیای نزیک لە حکومەت دەستیان بە لێکۆلینەوە لەو مەجالە کرد دوو لەو کۆمپانیانە دوو ڤاکسینیان گەشە پێکرد (ad5ـ CanSino) هەنگاوی یەکەمی لێکۆلینەوەکان دەریانخست کە ڤاکسینەکە سەلامەتە هەنگاوی دووەم ئەوەی سیستەمی بەرگری جواب دەداتەوە یان نا هەنگاوی سێیەم ئەوەیە لە واقعیدا لەسەر خەلک تاقیبکرێتەوە. ئەو کۆمپانیایانە تا گەشتنە هەنگاوی سێیەم لە هاوینی پارساڵدا رێژەی توش بوون بە ڤایرۆس لە ناوخۆی چین گەشتبوە کەمترین ئاست بۆیە مەجبور بوون کە تاقیکردنەوەکان لەسەر خەلکی ببەنە دەرەوەی چین و دەستیان بە تاقیکردنەوەی ئەو ڤاکسینە کرد لە هەریەک لە (روسیا و پاکستان و سعودیە و مەکسیک و چیلی و ئەرجەنتین) بەو شەرتەی کە سەرکەوتنی بەدەستهێنا سەرەتا بدرێتە ئەو وڵاتانە.
لە دیسەمبەری پارساڵدا یەکێک لەو کۆمپانیا حکومیانە بەناوی سینۆفارم بوو بە یەکەم کۆمپانیا ڤاکسینەکەی ئیجازەی وەرگرت و دەست بە بەکارهێنانی کرا، لەگەل ئەوەی چین ملیار و نیوێک خەلکی هەیە کە دەبوایە بیانکوتێ بەو ڤاکسینە بەلام یەکەم کوتان بەو ڤاکسینە لە دەرەوەی چین دەستی پێکرد. سەرەتا لەو ولاتانەی لە سەرەوە باسکران
دواتر دەستی بە ناردنی ڤاکسینەکەی خۆی کرد بۆ وڵاتانی تر بە بەلاش 500 هەزار ڤاکسینیان بۆ چەندین وڵات بەڕێکرد. لە ناویاندا عێراق یەکێک بوو لەوان. هەرچەندە ئەوەندە رێژەیەک نیە کۆتایی بەو ڤایرۆسە بێنێ بەڵام وا لەو وڵاتانە دەکا کە مەجبوری بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە بن واتە ئەوەندە چاوەرێ نەکەن تا ڤاکسینی ئەمریکی پێیان دەفرۆشێ یان نا؟ ئەمەش دەستی چینیەکانی کردەوە کە بۆ وەجبەکانی تر داواکاری خۆیان هەبێ لەو وڵاتانە بۆ نمونە:-
– کاتێک جەزایر داوای ڤاکسینی لە چین کردبوو چین باسی دەنگدانی 50 ساڵ پێش ئێستای لەگەل کردبون لە UN کە جەزایر نوێنەری حکومەتی تایوانی وەکو نوێنەری رەسمی چین ناسیوە و داوای کردوە ئەو رەئیەیان بگۆرن ئەگەر ئەوە بکات 200 هەزار ڤاکسینی بە خۆرایی بۆ دەنيرن.
– لە هەموو ئەمریکای لاتینی تەنها پەرەگوای ڤاکسینی چینی بۆ نەنێردراوە چونکە دانیان بە سەربەخۆی تایواندا نابوو.
– بەرازیل دوای ئەوەی ساڵی پار لەسەر قسەی دۆنالد ترەمپ شەریکەی هواوەی چینیان مەمنوع کرد، ئەو سال هواوەی پەیوەندی بە حکومەتی بەرازیلەوە کردوە کە ئەگەر رێگەپێدانیان بۆ نوێ بکەنەوە ئەوا ڤاکسینیان بۆ دەبین دەکەن!
لێرەدا دەکرێ بڵێین چین ئەو وڵاتانەی بەدڵی ئەو نین سزایان دەدا و ڤاکسینیان ناداتێ ئەوانەشی کە بەدڵی ئەو هەلسوکەوت دەکەن بەلاش بۆیان دەنێرێ.
هەموو ئەو دیبلۆماسیەتی ڤاکسینە کە چین پشتی پێ بەستوە بوەتە هۆی ئەوەی کە رێژەیەکی وا بۆ خۆی نەمێنیتەوە کە بەکاری بێنی. تەنها 5 دۆز بۆ هەر سەد کەسێک تا ئێستا لە ناوخۆ بەکار هاتوە. کە ئەم رێژەیە 45 لە ئەمریکا و 42 لە بەریتانیایە. واتە چین تا ئێستا تەنها توانیویەتی رێژەی سەدا 3٪ ی دانشتوانی خۆی بکوتێ ئەگەر ئەوە ئاوا بەردەوام بێ تا کۆتایی 2023 پێدەچی تا هەموو خەلکی خۆی دەکوتێ. لە وڵاتانی رۆژئاوا لە کۆتایی 2021 کوتانی دانیشتوانیان تەواو دەبێ.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایە چیە مەسەلە کە چین سەرەتا ڤاکسینەکەی خۆی بۆ دەرەوە دەنێری و خەلکی خۆی ئیهمال کردوە لەکاتێکدا ئەگەری شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا هەیە؟

سەرچاوەکان/
harrisbricken.com
www.nytimes.com
chinadaily.com
www.ncbi.nlm.nih.gov
thediplomat.com
www.bbc.com/news
www.nytimes.com
https://www.bbc.com
https://www.nature.com
http://vn.china-embassy.org
https://www.nytimes.com
https://www.nytimes.com
https://www.globaltimes.cn
https://www.globaltimes.cn
https://www.reuters.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت