رەزا شـوان: هەڵـۆ و تـیر.

هـەڵـۆیـەک لەسەر لـووتکە چیـایەک نیشـتبۆوە. نێچـیرێکی لەسەر زەویـدا بـەدی کـرد. هـەڵـۆکە بـۆی هـاتـە خـوارەوە تا بـیگـرێـت. زۆری نەمابـوو کە پەلاماری نێچـیرەکەی بـدات. راوکەرێـک لە پشـت دارێـکـدا خـۆی مـات دابـوو. تیـرێکی ئاراسـتەی هـەڵـۆکە کـرد. پێـکای و تیـرەکە بـەر سـنگی هـەڵـۆکە کـەوت. هـەڵـۆکـە کـەوتـە سـەر زەوی و خـوێـن لە بـرینەکەی دەچـۆڕایـەوە. ئازارێـکی زۆری هـەبـوو. کە لە تـیرەکـەی روانی، بـیـنی لە یەکـێک لـە شـاپـەڕەکـانی خـۆی دروسـتکـراوە.
هـەڵـۆکە بـە دەم ئـازارەوە، وتی:”بـە داخـەوە بـە تيرێـک لـێـیانـداوم، کـە لـە شـاپـەڕی خـۆم دروسـتکـراوە”
(*) ئەو پەنـد و وانەیەی لەم چـیرۆکە دایـە، گەر خـزم و خوێـش یارمەتی دوژمنانمان نەدەن. دوژمنان بە کـامی خۆیان ناگـەن. زۆر جـار دۆژمنان و نەیارانمان بەو هـۆیانە دەمان پێکـن کە لە خۆمـانەوە دەستیان کەوتـوون.
پەنـدێکی کوردیشـمان هـەیە: دار دەڵـێ: ئەگـەر تـەور کـلکی لە خـۆم نەبـوایـە.. نـەی دەبـڕیمـەوە”
(*) ئەم چیرۆکە لە ئینگلیزییەوە وەرمگێڕاوە بۆ کوردی. ناوی نووسەری لەسەر نییە.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies