عیماد عه‌لی: هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌ مردوویی له‌دایكبوو.

من به‌خۆم پێشتر له‌ گه‌ڵ هه‌موو هاوپه‌یمانێتی و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆڕان بووم. به‌ڵام شتێكی به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ كه‌كارێكی چاك له‌ كاتێكی خراپدا، له‌ سه‌رئه‌نجامدا به‌ خراپی ده‌كه‌وێته‌وه‌ و كارێكی خراپ له‌ كاتێكی نه‌گونجاو بۆ مه‌به‌ستی خراپه‌كاری ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نیه‌ كه‌ كاریگه‌ری پله‌ی خراپیه‌كه‌ی چه‌ند ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت زۆرجار كاری خراپ به‌ قازانجیش ده‌كه‌وێته‌ ( رب ضاره‌ نافعه‌)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه‌ كه‌ كارێكی خراپ له‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ خراپه‌كاری به‌ كاره‌سات ده‌كه‌ویته‌وه‌. یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی كورد مه‌به‌ستی هه‌مووان و ده‌رهاویشته‌ی چاك و به‌رهه‌می ئه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، واته‌ كات و بارودۆخ ده‌رئه‌نجامی كاری باش و خراپ دیاری ده‌كات نه‌ك خودی كار و جه‌وهه‌ر و مه‌به‌ستی كاره‌كه‌.
هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ كاتی تایبه‌تی خۆیدا نه‌بوو، هه‌مووان ده‌زانن كارێكی ته‌كتیكیه‌ و بۆ مه‌به‌ستیكی تایبه‌تی و شكڵی كراوه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت بڵێین نیازی پاكی نزیكبونه‌وه‌ راستیش تێك ده‌دات و له‌ زۆر لاوه‌ زه‌ره‌ری سه‌ر قازنجه‌كه‌شی ده‌خوات، چونكه‌:
– نارازیه‌كانی هه‌ردولا زیاتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش زیان له‌ ده‌نگی هه‌ردولا ده‌دات.
– دڵسۆزه‌كانی هه‌ردولاش له‌به‌ر كار و فیعله‌ خراپه‌كانی پێشتری هه‌ردولا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی سڵ له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و باوه‌ڕی پێناكه‌ن و هه‌ڵوێستیان روون نابێت.
– به‌ بێ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌وه‌ ده‌كرا ناڕازیه‌كان بێ لایه‌ن بوایه‌ن و له‌ ریزی راراكان بویه‌ن، به‌ڵام ئێستا پارتی به‌ ئاسانی قازانجیان لێ ده‌كات و به‌ هه‌وڵێكی بچوك و تموحێكی كه‌م یان به‌ بێ لایه‌نی ده‌یانهێڵێته‌وه‌ ن یان ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كات.
– ئه‌نتی گۆڕانه‌كانی ناو یه‌كێتی و ئه‌نتی یه‌كێتیه‌كانی ناو گۆڕان زیاتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ و باوه‌ڕیان به‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ نابێت و رێگه‌یكی سێیه‌م ده‌گرنه‌به‌ر.
– تای شارچێتی ناو هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و عاجزبونی كادرانی هه‌ردولاش سه‌ختتر و فراوانتر ده‌بێت.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانێتی و ته‌نانه‌ت لێكنزیكبونه‌وانه‌ له‌ كاتێكی پێشتر بوایه‌ قازانجی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌بوو، به‌ڵكو هاوكێشه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ كوردستان ده‌هێنایه‌ ئاراوه‌ و ته‌نها قازانجی گشتی هه‌بوو و پارتیش هیچ به‌ خرابی به‌كارینه‌هێنا، واته‌ (سوء ئیستفاده‌ی) لێ نه‌ده‌كرد. ئه‌مڕۆ و هاوپه‌یمانێتیه‌كی ته‌كتیكی و به‌مه‌بتسی دیاریكراو و دوور له‌ لێكتێگه‌یشتنی فكری و ئایدیۆلۆجی قووڵ و به‌شداری هه‌مووان و نه‌بوونی كۆده‌نگی، واده‌كات زه‌ره‌ری له‌ سودی زیاتر بێت و ته‌نها سودی بۆ پارتی به‌ ته‌نها ده‌گه‌رێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت كه‌س باوه‌ڕی به‌ هه‌ردولا ناكات و پارتیش زیاتر زاڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ردوولا له‌ نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ زیاتره‌ نه‌ك زیاتر بوونی ده‌نگه‌كانیان وكۆبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان ( واته‌ ده‌نگی هه‌ردوو لاش به‌م لاوازیانه‌وه‌ كۆنابێته‌وه‌ و ده‌كرێت قازانج سه‌ری سه‌رمایه‌ش بخوات.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies