عیماد عه‌لی: به‌ڕاستی سه‌یره‌!

تۆیه‌ك خۆت به‌ كورد بزانیت و میله‌ت و كوردستانه‌كه‌ت خۆش بوێت، كه‌ بێیته‌ سه‌ر هه‌ڵوێست له‌ ئاست كوردبون و خۆشه‌ویستیت بۆ كوردستان ئایدیۆلۆجیه‌ت و باوه‌ڕی ئاینی و عه‌قیده‌ت له‌ پێشتر دانه‌یت و ئینکاریی بونی خۆت و مێژووی میله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كه‌ت به‌ هیچ نه‌زانیت و ئاگات له‌خۆت نه‌بێت كه‌ به‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتارانه‌ت نه‌ كوردت خۆش ده‌وێ و نه‌كوردستانیش و له‌ نه‌ته‌وه‌ یی و نیشتمانیبونت داشۆراوی.
هه‌مووان ئاگاداری هه‌ڵوێستی وڵاتان و رێكخراو و داموده‌زگا جیهانی و ناوچه‌ییه‌كانین له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كورد كرا و ته‌نانه‌ت مێژووش شایه‌تی ره‌فتار و بۆچونی ئه‌و گه‌ل و حكومه‌ت و رێكخراوانه‌یه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت كوردیان به‌ گه‌ڵیكی مافخوراو دانه‌ناوه‌ و هیچ گرنگیه‌كیان به‌ چاره‌نوسی نه‌دواوە و داگیركاریی و تاڵانی و دزی و سه‌بی و كوشتن و بڕینیان دژ به‌م گه‌له‌ په‌یڕه‌و كردووه‌.
تۆیه‌ك كه‌ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌و نه‌یارانه‌ و ته‌نانه‌ت دۆسته‌ كاتیه‌كانیشت بزانیت، حه‌ق نیه‌ داوای هه‌ڵوێست له‌مه‌ڕ هیچ روداوێك بكه‌یت كه‌ له‌و گه‌ل و حكومه‌تانه‌ رووده‌دات. حه‌یفه‌ ئێستا كۆمه‌ڵێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی زماندرێژ به‌ناو ئیسلامی كوردی و له‌ ناخا ده‌رچوو له‌ نه‌ته‌وه‌ و وڵات جگە لە هه‌ڵوێست، به‌ڵكو خۆفیداكاری بۆ فه‌له‌ستین و ئه‌و گه‌له‌ ده‌كه‌ن كه‌ تاكو ئێستا نه‌ له‌ ئه‌نفال و نه‌ له‌ هه‌ڵه‌بچه‌ و عه‌فرین و كۆبانی و نه‌ش له‌ هیچ غه‌در و ناحه‌قیه‌ك به‌رامبه‌ر كورد فزه‌یان نه‌هاتووه‌ و، به‌ڵكو پشتگیریی تاوانبارانیان كردووه‌ و نمونه‌ش سه‌دام و ئه‌ردوگان كه‌ وه‌كو سه‌ركرده‌ی ئومه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی خۆیان ناساندووه‌.
بۆیه‌، ده‌كرێت بپرسین تاكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنمان به‌رده‌وام بین و به‌خۆماندا نه‌چینه‌وه‌ و، به‌ڵكو هه‌ڵه‌كانمان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌میشه‌ خۆمان هۆكاری زاڵبونی گه‌لانی تر بین به‌سه‌ر خۆماندا و هه‌میشه‌ش‌ هه‌ست به‌ كه‌می باڵی به‌سه‌رماندا كێشابێت؟ ‌

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies