ئاودێر لوقمان: کورد لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو ئەوا دووجاری هەڵەی تر نابینەوەو سوود لەهەڵەکانی ڕابردوو وەردەگرین.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین هیچ پەیوەندیەکی بەئێمەی کوردەوە نییە. چونکە لەڕابردوودا بینیومانە کە ئیسرائیل چی خیانەتێکی لەمیلەتی کورد کردوە، دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی سەرکردەیەکی گەورەی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان یان گرت و ڕادەستی دەزگای میتی تورکیان کرد کە ئەمەش خیانەتێکی گەورەو پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچاوانی ئیسرائیلەیەکانەوە بەرامبەر بەکوردەکان. وەلەساڵانی 1947 ئیسرائیلەیەکان و فەرەنسیەکان گەنجینە و گۆڕی هەندێک لەپاشا کوردەکانیان تاڵانکرد کەبەسەدان پارچەی مێژووی نەتەوەی کوردی تێدابوو مێژووی ئەوقەڵایان شێواند و قەڵاکەیان کاولکرد و دواتر خستیانە ملی خەڵکی گوندی زێوێ، کە نرخی ئەوگەنجینانە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنران مێژووی ڕاستی ئەو قەڵایان شێواند، ئێرانیش بۆ شێواندنی مێژووی زێڕینی کورد ئەوقەڵای فرۆشتبوو بەوان.
وە فەلەستینیەکان لەوکاتەی کە سەدام کوردی کۆمەڵ کوژ دەکرد و کوردی ئەنفال دەکرد ئەوان پشتگیریان لە سەدام دەکرد . وە لەم دواییانەش کەتورکیا هێرشی دەکردە سەر عەفرین و داگیری دەکرد فەلەستینیەکان دڵخۆشی خۆیان و پشتگیری خۆیان بۆ تورکیای داگیرکەر دەردەبڕی ئەمانە تەنها مشتێکە لەخەرمانێک لەسەر ئەم دوو وڵاتە بەرامبەر بەکورد.
ئێمەی میلەتی کورد کێشەی زۆر گەورەتر لەو کێشانەی ئەوانمان هەیە، ئەوان تەنها دوو وڵاتن کێشەیان هەیە، بەڵام ئێمە کێشەی خاک و کێشەی نەتەوەو کێشەی کلتور و کێشەی زمان و …. چەندین کێشەی ترمان لەگەل چوار وڵات هەیە، کە هەرچواریان کاردەکەن بۆ توانەوەی مێژوو کلتورو دابونەریتمان. پێویستە ئێمە باسی کێشەکانی خۆمان
بکەین و کار بۆ چارەسەرکردنیان بکەین. ئەو دوو وڵاتە هەرکامیان باڵادەستربن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ ئێمە دەجوڵێنەوە جا ئەگەر بەرژەوەندیان لە لەناوبردنی کوردیشدا بێت هیچ گرنگ نیە بەلایانەوە دەیکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت