ناکام مەحمود: مرۆڤ ناتوانێ بێ دووشت ئاسودە بێت – دین و نیشتمان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نازانم کۆمەلگای ئێمە بۆ گەیشتوەتە ئەم ئاستە ھەرکەسێک باسی نیشتمان و نەتەوە بکات وائەزانن مولحیدە و کافرە و بێ دینە. بێ ئاگا لەوەی ھەموو دەولەتە ئیسلامیەکان ئێستا دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان هەیە، سعودیە کە کەعبەی مسولمانانی لێیە، دەوڵەتێکی نەتەوەییە. ئەگەر برا مسولمانێک سنور ببەزێنێت لێی قبول ناکرێت. تورکیا کە ئێستا قیادەی جەمسەری سونەی ئیخوانی لەدەستە لەسەر نەتەوەیی بوونی خۆی قەتڵ و عامی نەتەوە و کەمایەتیەکانی تر ئەکات،کەسیش نالێ کاکە وامەکە ئەم کوردە قەینا کوردن خۆ مسولمانن. قەتەریش لەو لاوە بوەستێت.
پێویستە تاکی کورد بگاتە ئەو ئاستەی کە دین لەپاڵ پیرۆزی و ئەرکەکانی دا بۆ خزمەتی نەتەوەکەی بەکار بھێنێت. تورک و فارس و عەرەب دینیان کردووە بەکلتور و بەبەری خۆیان تاشیویانە. تا دوا سنوری زالمی و زۆرداری رۆیشتوون کەچی کە باسی دین ئەکرێت ئەوان عەیارە پرن و ئێمەش لەبەر نەتەوەیی بونمان کافرین.
کۆمەڵگا ئیسلامیەکان بەجۆرێک کافر و بێ دین بوون ھەموو رەواییەک بەکاولکاری داگیر کاری یەکتری ئەدەن وەک لەرابردوودا بینیومانە ئەنفال و کیمیا باران و کۆرە و عەفرین و کوبانیش لە سالانەی دوایدا دیارە.
پێوستە ھەموومان لەوە تێ بگەین کەزولم و زۆری بۆ ھەموو مرۆڤێک جێگەی قبول نییە، وەک لایەنی ھیومانیتی و مانەوە ئەخلاق ی مرۆڤ بونمانبپێویستە، ئەو مرۆڤە ھەرکەسێکە، دواتریش داگیر کاری و زولم و زۆری ھەموو زاڵمێک نەفی بکەین. نەک لەبەر ئەوەی مسولمانە بێ دەنگ بین، نەک لەنەک لەبەر ئەوەی بۆ سەر برا مسولمانەکانمانە بێ دەنگ بین.
ئەوەی پێوستە تەنیا مرۆڤ چۆن بۆ دین باشە ئاوهاش بۆ دنیا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت