پشکۆ ئەمین: دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل و جەنگە نوێکەی لەگەڵ حەماس.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە شەوی 15،14/5/1948 داوەک ئەم شەو لەم بەروارەدا کە بەریکەوت دیسانەوە شەوی هەینی لەسەر شەمەبوو، داودبنگۆریونی پێغەمبەری جوولەکەکان ،لە ئاهەنگێکی خۆشدا لەهۆڵی مۆزەخانەیەکی شاری تەل ئەبیبدا بە شانازیەکی گەورەوە، لە حەڤدە خولەکدا بەبێ رێفراندۆم و راپرسی جاڕی راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیلیداو ئۆرشەلیمی وەک پایتەخت دەست نیشانکرد.
بنگۆرێۆن لە جارنامەکەدا وتی: دەوڵەتی ئیسرائیل دەوڵەتێکی ئازادە کە تیایدا ماف و ئازادی و ئاشتی بەرقەرار دەبێت، لە نێویدا یەکسانی سیاسیانە و کۆمەڵایەتیانە باڵدەکێشێت بەسەر کۆمەلگاکەماندا، هیچ جیاوازیەک لەسەر بنەمای رەگەزو توخم یان ئاینی ناکرێ، ئازادی ویژدان و ئازادی ئۆلییانە مسۆگەر دەکرێت.
کاتێک بنگۆریون چوو بۆراگەیاندنی دەوڵەتەکە خاوەنی ئوتۆمبیل نەبوو، هەر بۆیە ئۆتۆمبیلێکی کەشخەی بۆ ئەم کارە پیرۆزە بەکرێ گرتبوو. بنگۆریۆن وتی: لە دەوڵەتی ئیسرائیلدا،( سوپای ئیسرائیل هەیە، نوێنەر هی دەوڵەتی ئیسرائیلە، سەرۆک هی ئیسرائیلە، ئاڵا هی ئیسرائیلە هەموو شتیک لە ئیسرائیلدا تەنها هی دەوڵەتی ئیسرائیلە کەس خاوەنی هیچ نیە، ئیسرائیلیش هی هەموومانە و لانکەی گەلی جوولەکە بوەو هی جوولەکەیەو هیچ شتیکیتر جگە لە مانە لە ئارادا نەبووەو نیە.
دەوڵەتی ئیسرائیل لە11/5 // 1949 پاش یەک ساڵ بوە ئەندامی ژمارە 59 هەمینی دەوڵەتی ناو نەتەوە یەکگرتوەکان. لە سالی 2000 دا یاسای بۆ دانرا، سنورەکەی ئێستاش هەر نازانرێت تاکوێیە، هەر چواردەوری ئیسرائیل دوژمنین، بەڵام ئیسرائیل خاوەنی میلەتێکی قارەمان و سەرکردەی بەتواناو دین و خاک پەرستبوون، هۆلۆکۆست (کۆمەڵکوژی جوولەکە ) هەستی جوولەکە بوونی لادروست کردن، ئامادەی بوون لەپێناو بنیاتنان و سەرخستنی دەوڵەتی ئیسرائیلدا گیان ببەخشن.
گۆلدامائیر دەگێڕیتەوە بەنهێنی دەچێتە لای شا عەبدوڵاو وتویژ دەکەن، گۆلدا دەڵێت: شا رووی تێکردم و پرسی بۆچی جوولەکەکان لە جاردانی دەوڵەتەکەیان هێندە پەلەن، لە وەڵامدا پێموت: ئەرێ تۆ ئێمە بە پەلە دەزانێت، ئێمە وا دووهەزار ساڵە چاوەرێ دەکەین!
گەر تەماشای شەری ئیسرائیل و فەلەستین بکەین بەچاویکی ژیرانەوە لێیبروانین تێدەگەین کە ئەو شەرەی ئەمرۆ دەکریت شەرێکی دینی نیە، واتە شەڕێک نیە لە نێوان جوولەکەو ئیسلامدا لەسەر مەسەلەی دین، ئێستاشی لەگەلدابیت ئیسرائیل هاوپەیمانی لەگەڵ بەشێکی زۆری ولاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا هەیە، بە عەرەبستانی سعودیە و میسرەوە کە دوو بەهێزترین دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی و دینیان هەیە، لەدنیای عەرەبیدا، ئەمە جگە لە پەیوەندی ولاتانی تری عەرەبی وەک مەغریب و ئیمارات و سودان،کە بەئاشکرا سەفارتیان هەیە لای یەک، بێگوومان کۆمەڵێک ولاتانیتری ناعەرەبی هەیە کە پەیوەندی و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە گەل ئیسرائیلداو ریکەوتن هەیە لەنیوانیاندا.
گەر وردبینەوە لەمێژووی ئەم چەند ساڵانەی دوایدا دەبینین کە هەموو ساڵێک ئەم شەرەی نێوان جوولەکەو فەلەستینی گەرم دەکرێت، زۆری جارەکانیش بە فیتی هەندێک ولات کە بۆ مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی خۆیان دەست دەکەن بە هاندان و فوو پیاکردنی کێشەی فەلەستینیەکان لەژێر ناوی دیندا، شەرو خۆپیشاندانەکان زیاتر لە رۆژانی 9/5 کە ناونراوە رۆژی قودس و 14 /5 کە رۆژی راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیلە و کۆتای ساڵ و جەژنە دینیەکان و رۆژی لەدایک بوونی عیسا و ساڵی تازەی زاینی لەم بۆنەو رۆژانەدا کێشەی فەلەستین زیندوو دەکرێتەوەو فووی پیادەکرێت. خۆپیشاندان و تەقاندنەوەو هاندان و پەلاماردان و هێرش کردن و شەر دژی ئیسرائیل دەست پێدەکات.
هەر دوو دەوڵەتی تورکیاو ئیران لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا دەکەونە هات و هاوار دژی ئیسرائیل، هەمووشی بۆ راکێشانی هەستی ئاینی موسوڵمانان و هاوڵاتیانی خۆیانە. دەیانەوێت خۆیان وەک سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی بدەنە ناسین. هەردوو ولات سەرکردە فەلەستینیەکان بانگ دەکەنە وڵاتەکانی خۆیان و لەخۆشترین و گرانترین شویندا، جێگەی نیشتەجێ بوونیان بۆ ئامادە دەکەن. پارەی باش دەخەنە بەردەمیان و دەمیان چەوردەکەن و دەیانکڕن، چۆنیان بوویت وا هەڵیان دەسوڕینین. کاتێک یاسر عەرەفات مرد ملیونەهای لێبەجێما، فەلەستینیەکانیش خیریان پێدەکراو برسیی بوو.
لەساڵی 1993دا ریکخراوی ئازادیخوازی فەلەستین بەسەرۆکایەتی یاسر عەرەفات لەگەل ئیسرائیلدا لە ئۆسلۆ رێکەوتنی ئاشتیان مۆرکرد. بزوتنەوەی حەماس کە بزوتنەوەیەکی ئیسلامی توند رەوە و لەناوەراستی هەشتاکاندا درووست بوو بەزوویی گەشەی کرد، حەماس بروای بە هیچ رێکەوتنێک نیە لەگەڵ ئیسرائیلدا. لە هەڵبژاردنی 2006دا حەماس توانی سەرکەوتنێکی گەورە بە سەر( رێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستینی بەسەرکردایەتی عەرەفات) لە کەرتی غەزەدابهێنێت.
لە 2007 دا حەماس توانی دەست بگرێت بەسەر غەزەدا، لەو کاتەوە رێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستینی تەنها لەبەشی رۆژئاوادا دەسەڵاتی هەیە، بەمە ئەوخاکەی لە ژێردەستی فەلەستینیەکاندا بوو سیاسیەن بووە دووبەش. حەماس تائێستا سێ جار شەری لەگەڵ ئیسرائیلدا کردوە 2008 ، 20012 ، 2014. وادیسان چەند رۆژیکە شەرەکیتریش دەستی پێکردوەو رۆژ بە رۆژ گەورەترو دەبێت، لە 2014 وە شەری گەورەی ئاوها رووی نەداوە، تەنانەت ئەم شەڕە لە هەر سێ شەرەکەیتر توندترە.
ئەو ولاتانەی هاوکاری حەماس دەکەن قەتەرو تورکیاو ئیرانە، جگە لەو هاوکاریانەی کۆ دەکرێتەوە، بە ناوی فەلەستینەوەو دەبرێتە کەرتی غەزە، پیش ئەم هیرشە مووشەکیانە ئەردوگان لەگەل ئیسماعیل هەنیەدا کە بەسەرۆکی حەماس دەناسرێت کۆبوتەوەو پشتگیری خۆی بۆ دەربڕیوە، لەو لاشەوە دەخوازێت لەگەڵ ئیسرائیلدا رێک بکەوێت و چەندین جار خۆی و چاوش ئۆغلوی وەزیری دەرەوە داوایان کردوە. بەپێی هەواڵەکان و وتەی شارەزایەکی چەک لە کەناڵی تەلەفزیونی دووی ئەڵمانی وتی: ئەو مووشەکانە هی ئیرانین و لە ئیرانەوە بەهەردو رێکخراوی حەماس و جیهاد دەگات، کە ئەم دوانە پێکەوە کاردەکەن.
ئیسرائیل مەترسی لەشەری ئەهلی نێوان جوولەکەو عەرەبەکانیی دانیشتوی شارەکانی ژێردەستی خۆی هەیە، کە لە زوربەی شارەکاندا شەڕو پێک هەڵپژان روویداوە. سەرۆکی ئیسرائیل رووفین رینین: ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئیسرائیلی کرد، کە نابێت بگاتە شەری نێوان جوولەکەو ئیسلام. هەروەها سەرۆک وەزیران ناتانیاهو وتی: نابێت ببێتە شەڕی یەکتری کوشتنی جولەکەو عەرەب، نابێت جولەکە عەرەب بکوژێت، هەروەک ناشبێت کە عەرەبیش جوولەکە بکوژێت، ئێمە دادگامان هەیە، دەبێت هاونیشتیمانیان رێگەی یاسا بگرنەبەر، تۆڵەسەندن لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت.
ژمارەی ئەو موشەکانەی حەماس و جیهادی ئیسلامی تائیستا ناویانە بە ئیسرائیلەوە گەیشتە 2300 مووشەکە، مووشەکەکان یەک بەدوای یەکدا لەکەرتی غەزەوە رەوانەی تەل ئەبیب و شارەکانیتری ئیسرائیل دەکرێن، هاووڵاتیان ئەم شەڕەیان ناوناوە شەڕی ئەستیرەکان..
ئیسرائیل هەوڵدەدات زۆرترین موشەک بە سیستەمی موشەک گرەوەی ئیرۆن دۆمی Iron Dome« گومەزی ئاسنین لە ئاسماندا بتەقێنێتەوە. بەپێی راپۆرتی پەیامنێرەکان لە %90 مووشەکەکان تەقێنراونەتەوە، ئیسرائیل ئێستا 10دانە لەم سیستەمی گومەزی ئاسنینە بەکار دەهێنێت هەر موشەکێکی بای 50000 ئۆیرۆیە، ئەم موشەکبارانە زۆرە، بوونەتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل زیاتر تورە بکەن، حەماس پیشانیدا کە خاوەنی چ کارخانەو هیزێکن، تاکوو ئەمرۆ لە هەموو شەرەکانی عەرەب و ئیسرائیلدا ئەو ژمارە زۆرەی ساروخ نەنراوە بە ئیسرائیلەوە، لە سوریاو لوبنانیشەوە چەند مووشەکێک ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە، ئیسرائیل دەستی کرایەوەو پاڵپشتی زوربەی وڵاتانی بۆ خۆی راکیشا،کەوتە بۆردومان کردنی زیاتر لە 600 بنکەی سەربازی و کارگەی دروستکردنی موشەک و کۆگاو جبە خانەکانی چەک و، هەڵگرتنی کردە ئامانج. بنکەی کاروبارەکانی حەماس لە خانویەکی شەش نهۆمیدا بوو تەختی کرد، تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردەکانی حەماسی تێدا کوژراوە وەک بەسام عیسا، هەروەها بانکێکی حەماس کرایە ئامانج.
ئیسرائیل دەیەوێت بە زووترین کات شەرەکە کۆتای پێبهێنرێت. نایەوێت گیرۆدەی ئاژاوەو شەری ناوخۆ ببیت، کە مەترسی زیاترە لە ساروخەکان، بۆیە کاردەکات بەزوترین کات حەماس بینێتە سەر چۆک.

isra

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت