شنیار ئەنوەر: مەسرور بەکێ ئەڵێ بەڕەڵا؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەوە دڵنیام کە مەسرور بەرزانی دونیابینی و تێگەیشتنی زۆر لەوە بچوکترە لەمانای ئازادی تێبگات، ئازادی بەماناکەی جۆن ستیوارد میڵ، چونکە تاکە ئیلهامی مەعریفی مەسرور باوکێتی کە ئەویش لەخۆی خراپترە لە تێگەیشتن لە مەعریفە.

بۆیە ئەمەوێت فێری مەسرور بکەم کە بەڕەڵایی چیەو ئازادی چیە؟
بەڕەڵای ئەوەیە کە تۆ ئارینت دوای خۆت خستوە لە پێش وەزیرو پەرلەمانتارەکانەوە دایئەنێیت، بەڕەڵای ئەوەیە ئارین کردوە بە خاوەنی پرۆژەی ملوێنان دۆلار کە هێشتا کامڵ نەبوە، ئامادەتکردوە بۆ کێبڕکێی سیاسی کە دەبو ئارین ئێستا لە ماجیلاند خەریکی یاری بوایە، بەڕەڵای ئەوەیە کە نێچیر ئیدرسی کوڕی کە هێشتا بۆنی شیری خاو لە دەمی یەت کردویەتی بە سەرۆکی زانکۆیەک، بەڕەڵای ئەوەیە کە مەنسوری برات دەستی بەسەر چەندین بیرە نەوتدا گرتوە، بەڕەڵای ئەوەیە کەمەلا مستەفای برات بێئەوەی بێگەی حزبی و حوکمی هەبێت کۆبونەوە بەدەیان فەرماندەی پێشەمەرگە دەکات. بەڕەڵای ئەوەیە کە بەبێ یاسا وەیسی برات کردوە بە سەپەرشتیاری دەزگای پاراستن. بەڕەڵاییەکانتان هێندە زۆرن کۆتای نایات ڕۆژنامەنوس کوژ.

با فێرتبکەم ئازادی چیە؟
ئازادی ئەوەیە من چۆنم ویست وە کەی ویستم وە لەکوێ ویستم تۆ باوکت و باپیرت بەنەفرەت بکەم، ئازادی ئەوەیە کە پڕ بەدەنگ هاواربکەم و بڵێم بڕوخێ حوکمەتەکەتان، ئازادی ئەوەیە کە وێنەو گەندەڵیەکانتان بەدنیادا بڵاوبکەمەوە، ئازادی ئەوەیە کەلە کۆڕو کۆنفڕانسە نێودەوڵەتیەکان شەرمەزارو ڕسوات بکەم بەبێ ئەوەی ترسی سزام هەبێت، ئازادی ئەوەیە وەک مامۆستا بەدەل داوای مافی خۆم بکەم لەسەر جادە وە هیچ سزایەک ڕوبەڕوم نەبێتەوە، ئازادی ئەوەیە چیم بوێ لێرەوە بیڵێم بێئەوەی بترسم لە دەرئەنجامەکەی.
ئەمە وانەیەکی سەرپێییە کە فێربیت کاتێک کە تۆ حوکمڕانی ئەکەیت ئەبێت چاوەڕێی هەمو نەفرەتێک بکەیت چونکە بۆئەوە حوکمڕانی ناکەیت تەنها لەسەر فەرشی سور پێشوازی لە شاندو دبلۆماتکاران بکەیت، حوکمڕانیەکەت ئەونە خراپە کە لەهەرشوێنێک خەڵک تۆ ببینێت ئەبێت بداتە بەر شەق، کە خەریکە وەکو دیکتاتۆرێک شکستەکانت ئەکەیت بە شانازی بۆمان.

شەرمەزاربن ئەوانەی بەناوی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە لە کۆنفرانسەکەت بون و بوێری ئەوەیان نەبو ئەم قسانە بنێنن بەدڵتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت