زەبەنگ بەهادین: ئێران ناهێلێت پاروەکە بەقورگی تورکیادا برواتە خوارەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاتنە پێشەوەی سوپای تورکیا مەبەست لێی پەکەکە نییە، تورک باش دەزانێت بە گرتنی قەندیلیش پەکەکە کۆتای پێنایەت، شەری ئێستا وەک سەردەمانی پێشوو نییە کاتێک دوو لایەن شەر دەکەن تەواو کۆتای بە لاکەی دی بێنن، زۆرینەی شەرەکان لە هەڵاتن و خۆ حەشارداندا کۆتای پێدێت، بە نمونەی شەری داعش، کاتێک هاوپەیمانان و حەشدی شەعبی هێرشیان بردە سەر داعش کەمینەیەکیان لێ کوژرا و گیرا، ئەوی دی خۆیان حەشاردا یا جێکاکانی گۆرانکاری تێدا کرا.
لە گریمانەیەکدا ئەگەر سووپای تورکیا بگاتە لوتکەی قەندیلیش ئەستەمە کۆتای بە پەکەک بێنێت، کاتێک پشتەوەی سەنگەرەکانی پەکەک ئێران بێت، دەبێت هەمووان ئەو راستییە بزانن هاتوو چۆی ئێستای پەکەکە و گەیشتنی هاوکاریەکانی زۆرینەی لە رێگەی ئێرانەوەیە، لە زۆرینەی سنورەکانی هەرێم پەکەکە دەبینرێن لە نێوان پێشمەرگە و پاسداری ئێرانی بە ئاسایی دەسورێنەوە.
تورکیا خۆی ئامادەکردوە هەرێم بکاتە پارویەکی گەورە و قوتی بدات، ئەم هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ قەندیل نییە بۆ دەستگرتنە بەسەر هەرێمدا، ئەوان باش دەزانن لە ئێستادا کە عێراق لاوازە دەتوانن سوود لەو بۆشایانە وەرگرن بە ئاواتی گەورەتر بۆ داهاتوو، ئێرانیەکانیش لەوان باشتر راستییەکە دەزانن، چونکە ئێرانییەکان خۆیان بە خاوەنی هەموو عێراق دەزانن، باش دەزانن هاتنە پێشەوەی تورکی هاوپەیمانی ئەمریکا دەبێتە مەترسیەکی بەردەوام بۆ سەر سنوورەکانی ئێران، لە هەمان کات پێگەی ئێران لە هەرێمدا لاواز دەکات بگرە رەنگە نەیهێڵێت.
ئێرانیەکان لە ئێستادا لە رێگەی هاوپەیمانەکانیان لە زۆنی سەوز و لە رێگەی حەشەدەوە نامەی پەرچە کردار دەنێرنەوە بۆ تورکیا، لە لایەک گوێچکەی زۆنی زەرد رادەکێشن لە لایەکی دی لە رووی تورکیادا دەوەستنەوە بە بەکارهێنانی پەکەکە. ئەو پاروەی تورکیا دەیەوێت قوتی بدات لە هەرێمی کوردوستاندا ئێرانیەکان لە قورگیدا گیری دەکەن و ناهێلن بچێتە هەناویەوە، هەر بۆیە گریمانەی شەر لە نێوان پەکەکە و پارتی ئاسان نییە و ئەم نامانەی ئەم دووایانەی ئێرانیەکان باش تورکەکانی تێگەیاندووە کە ئەوان ناتوانن پێگەیان هەبێت بە بەهێزی لە هاوکێشەکانی داهاتووی عیراقدا، هەر بۆیە رێگەیان پێنادەن هەرێمی کوردوستان داگیر بکەن و ئێرانیەکان بکەنە دەرەوە و سنورەکانیان لاوز بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت