زەبەنگ بەهادین: شەری برا کوژی مەکەن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

برا کوژی تەنها نەهامەتی و دەردە سەری بۆ خانەوادەی شەهیدەکانی دەبێت من لە ژیانی نەنکمەوە دەزانم لە دوای شەهید بوونی کورە قارەمانەکەی چۆن روناکی لە چاوەکانی برا، تا ئەو رۆژەی خۆشی کۆچی دوای کرد دەگریا و دەیوت مناڵی بەکرم نەبینی، هەموو شەوێک لە بری چیرۆک سەرگوشتەی قارەمانی و چاڵاکییەکانی خاڵمی دەگێراوە چاوەکانی خۆشی پر دەبوون لە فرمێسک، تا نەنکی داماوم سەری نایەوە کەسێک لە هاورێکانی یا پارتەکەی نەهات فرمێسکێکی نەنکم بسرێت، تا ئێستاش بە یادێک بە رێزلێنانێک کەسێکیان یادیان نەکردەوە، بەکر حەمە سەعید کوڕێکی پاڵه‌وانی شاری سله‌یمانی بوو که‌به‌ ده‌ستێکه‌وه‌ له‌ ساڵی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان حکومه‌تی هێنابوه‌ زه‌لزه‌له‌ و زۆرێک له‌ ئه‌من و جاشی به‌ ده‌ستی خۆی له‌ناوبرد،، هه‌ته‌ا بڵێی کوڕێکی ئازا و لێهاتوو بوو،، به‌ڵام له‌ کۆتایدا و له‌ ده‌وروبه‌ری 1973-1974 خۆیشی به‌ موئامه‌ره‌یه‌ک له‌ حاجیحان و به‌ ده‌ستی کورد شه‌هید کرا،، ناسرابوو به‌ ( به‌کره‌ بێ قۆڵ)،، هه‌زاران سڵاو له‌ ڕۆحی خاڵە به‌کر، بۆیە پێتان دەڵێم شەری برا کوژی مەکەن رۆڵەکانی ئەوان لە بار و یانەکان سەما دەکەن دەکەن و رادەبوێرن رۆلەکانی ئێوەش دەنێرن بۆ رووبەروو بونەوەی مەرگ، ئەوان لە کۆشەکە زەبەلاحەکان رۆژ دەکەنەوە پێشمەرگەش لە کەژ و کێوەکان بە تیکەیەک نان ئەژێنن، کور و باوکی ئەوان شەهید نابێت بەلکو بەرهەمی شەهید بوونی ئێوە دەخۆن، مناڵانی ئێوەش بێنازی باوک دەبن و جەرگی دایکتان دەسوتێ، شەری برا کوژیان بۆ مەکەن، هەرکەس ووتی برۆن بۆ شەر بڵێن فەرموو خۆتان پێشمان کەون، دەستی خۆتان سوور مەکەن بە خوێنی براکانتان، ئەوانەی دوێنێ بە دەستی براکانیان شەهید بوون نەوەکانیان هیچ شانازی ناکەن بە شەهید بوونیانەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت