بەهرۆز جەعفەر: تورک تەنها بۆ کوشتنی کورد دەستیان نا لەرزێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە سەرانسەری دونیا یەک دەڤەر نییە تورکیاو سیستەمەکەی تیایدا هەرەسی تیا نەهێنابێت، یەک دەوڵەت و نەتەوە لە گۆی زەویدا نییە هاوڕێیەکی ستراتیجی تورکیاو سیاسەتەکانی مستەر ئەردۆگان بێت. هەموو ووڵاتانی دونیاو نەتەوەکان سنوریان بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا داناوە. دە ساڵە تورکیا لەدەرگای جولەکە ئەدات لێی ناکەنەوە. ساڵی پار ئەردۆگان لەناو هۆڵی کۆبونەوەکە بە ترامپی ئەوت “ سیسی دیکتاتۆرە، ئەگەر ئەو لەسەر مێزەکە بێت من دانانیشم”. ئەمساڵ دەیان جار لەدەرگای سیسی و میسری داوە پەیوەندی لەگەڵ نابەستن. قوبرس دوو گەڕەکە لە بن دەستی تورکیا سنوری بۆ ئەردۆگان داناوە. ئەرمەنەکان و تەنانەت عەلەوییەکان. ئەوروپا بەگشتی پاڵی بە تورکیاوە ناوە. لیبیا هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە ئەوەتا بە تورک ئەڵێ مورتەزەقەکانتان ببەنە دەرەوە. هەر تەنانەت بزوتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆکە وتیان تورکیا داگیرکەرەو ئەبێت هێزەکانی لە ئەفگانستان بباتە دەرەوە!.
ئەمانە تەنها بە کورد ئەوێرن. گەنجێکی تورکی – چەکبەدەستی سەرجادەیان ناردۆتە سەر بارەگای هادەپ کچێکی جوانی کوردی کوشتوە، ئەڵێ هەر کەسێکی تریش لەوێ بوایە ئەمکوشت!.
جگە لە مافیاکانی خودی دەوڵەت و حیزبەکان، دەیان گروپ و ڕێکخراوی مافیاییان لەناو تورکیاو لە دونیادا بۆ کوشتنی کورد دروست کردوە وەکو: جاشی قوروجو، حیزبوڵای تورکی، ژیتەم، گورگە بۆرەکان، ئەرگەنەکۆن و کۆنترا- گەریلاو .. تادوایی. خاڵی هاوبەشی هەرهەموویان کورد کوشتنە. وەکو باوکی “دەنیز پویراز “ بۆ شەهیدکردنی کچەکەی وتی: چارەسەری ئەم دوژمنایەتییەی تورکیا تەنیا یەکگرتنی کورد خۆیەتی.
تورک تەنها بۆ کوشتنی کورد دەستیان ناترسێت، تەنها کوردە خوێنی ڕۆڵەکانی خۆی بەلاوە مەبەست نییەو زوو بیری ئەچێتەوە. بۆ سەلماندنی ئەوەی کە تورکیاو ئەردۆگان لە هەموو بوارێکدا کورتیان هێناوەو تۆبەی درەنگ وەخت ئەکەن بەرانبەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە، فەرموون ئەم ئاژانسە بابەتێکی لۆژیکی جوانی بڵاوکردۆتەوە: besacenter.org

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت