رەزا شـوان: مامـەی چـیرۆکـفـرۆش.

مـام فەرهـاد لە گونـدێکی گـەورەی کوردستاندا، لەگەڵ خـێزانەکەیـدا بە خۆشی دەژیـان. پیـاوێـکی چـیرۆکخـوانی روخـۆش و قـسەخـۆش بـوو. هەمـووان خـۆشـیان دەویـسـت. تا رادەیـەکـیش دەیتـوانی بە کـوردی بخـوێـنێـتەوە و بنـووسـیـت.
مام فەرهـاد هـەر لە منـداڵییەوە هـۆگری چـیرۆک بـوو. لە داپیـرە و باپیـرە و لە ژنان و پیـاوانی گـونـدەکەیان و لە گـونـدە نـزیکەکـانی گـونـدەکەیـانەوە، بە دەیـان حـیکـایەت و چـیرۆکی فـۆلکـلۆری و میللیی رەسەنی کوردیی لێیان وەرگرت. زۆر جار بە خۆشییەوە ئـەو چـیرۆکـانەی بۆ منـداڵانی گـونـدەکەیـان دەگـێڕانەوە و خـۆشیی دەخـستە دڵـیانەوە.
مام فەرهـاد و پوورە گوڵچـینی خـێزانی. کچـێک و کوڕێکی جـوان و زیرەکـیان هەبـوو. لە قوتابخانەی گونـدەکەیاندا، قۆناغی خوێندنی سەرەتاییان تەواوکرد. بەڵام قوتابخانەی ناوەنـدیی لە گـونـدەکەیان نەبـوو، تـا درێـژە بە خـوێنـدن بـدەن. لـە پێـناوی ئـەوەی کە کچـەکە و کوڕەکەیـان درێـژە بە خـوێنـدن بـدەن. مانگا و بـزن و مەڕەکـانی فـرۆشتن و لە شاری سلێمانی خانـوویەکی کـڕی. ماڵـیان باریکـرد و لە سلـێمانی نیشتەجێ بـوون.
کچـەکە و کوڕەکـەیان، لە قوتابخـانەی ناوەنـدی وەرگـیران و درێـژەیان بە خوێنـدن دا.
مام فەرهـاد ماوەیەک بە دوای کاردا گەرا، بەڵام هـیچ کارێکی دەست نەکـەوت. کەوتە بیـرکـردنـەوە، کە دەبـێت کـارێک بکـات بـۆ دابـینکـردنی بژیـۆی ژیـانی خـێزانەکەیـان.
پوورە گـوڵچـین: پیاوەکە خەرجیمان بەرەو کەمی دەڕوات، پێویست کارێک بدۆزیتەوە.
مـام فەرهـاد: بیـرم لە کارێـک کـردۆتـەوە.. بە نیـازم لە بەیـانییەوە تاقـیی بکەمەوە.
پوورە گوڵچـین: بیرت لە چی کـارێک کـردۆتـەوە؟
مام فەرهـاد: بیرم لەوە کردۆتەوە کە رۆژی چەنـد چـیرۆکێک لە چیرۆکەکانم بفرۆشم؟
پوورە گوڵچـین ـ بە پێکەنینەوە: چـیرۆکەکانت دەفـرۆشیت؟ جا کێ چـیرۆکت لێدەکڕێت؟
مام فەرهـاد: بە منـداڵانی گەڕەکانی شار دەیانـفـرۆشـم.
دوای نیـوەڕۆی رۆژی دوایی مـام فەرهـاد، چـووە کـۆڵانێکی قەڵـەباڵـغی گەڕەکـێکی سلـێمانی. منـداڵانـێکی زۆر لە دەرەوە بـوون، چەنـد ژنێکـیش لەبەردەم دەرگاکانیان دانیشـتبوون و ئاگـایان لە منـداڵەکـانیـان بـوو.
مام فەرهـاد بە دەنگـێکی بـەرز: چـیرۆک.. چـیرۆک.. چـیرۆکی خـۆش دەفـرۆشـم.
ژنـێک: مامـەکە تیـرۆک دەفـرۆشـیـت.. ئـەی کـوان تـیرۆکەکـانـت؟
مام فەرهـاد: نا خـۆشـکە گیـان.. تـیرۆک نا.. چـیرۆک و حـیکایـەت دەفـرۆشــم.
منـداڵان لـێی کـۆبـوونـەوە: مامـە گیـان کـوان چـیرۆکەکـانـت؟
مام فەرهـاد دەستی بـرد بۆ سـەری و وتی: رۆڵـەکـانـم، چـیرۆکەکـانـم لـێرەدان.
منداڵەکـان بە کوڵ دەستیان بە قـاقـای پێکەنین کـرد. پێشتر گوێیـان لە شتی وا نەبـبوو.
مام فەرهـاد: گەر هەریەکەتـان بچـن لەلای دایکانتـان. کەمێک پـارە بێنن و چیرۆکێکـم لـێبکـڕن. زۆر زیـاتـر پێـدەکەنـن.
منـداڵەکـان چـوون و لەلای دایکـانیـان پارەیـان هـێنا و دایـان بـە مـام فـەرهـاد و لە دەوریـدا دانیشـتن و جـوان گـۆیـیـان لـێـیگـرت.
مام فەرهـاد چـیرۆکێکی کـۆمیـدیی خۆشی بۆ گـێڕانەوە. منـداڵەکان زۆر زۆر پێکەنین.
منـداڵەکـان: مامـەی چـیرۆکـفـرۆش، سبەیـنێـش وەرەوە چـیرۆکێکی تـرت لێـدەکـڕین.
مام فەرهـاد ئەو رۆژە لە سێ کۆڵانی ئەو گەڕەکەدا، سێ چیرۆکی بە منداڵان فرۆشت و پـارەیـەکی بـاشی دەسکـەوت. لـەو رۆژەشـەوە منـداڵان بـە ” مامـەی چـیرۆکـفـرۆش” نـاویـان دەبـرد.
هاتەوە بۆ ماڵەوە و پارەکەی دا بە پـوورە گـوڵچـین و وتی: گـوڵچـین خـان ئـەم پارەیـە وەربگـرە، بەیـانی بازاڕییـەکی بـاش بـکە.
پـوورە گـوڵچـین: فەرهـاد گیـان، ئـەم پارەیـەت لە کـوێ بـوو؟
مام فەرهـاد: ئەی نەموت چیرۆکەکانم دەفـرۆشم. ئەمە پارەی فـرۆشتنی سێ چیرۆکمە.
لەو رۆژەوە کە مـام فەرهـاد، رووی لە هـەر کۆڵانێک دەکـرد، منـداڵان بەخـۆشیـیەوە، بانگـیـان دەکـرد: وەرە ورە مامـەی چـیرۆکـفـرۆش، چـیرۆکـت لێـدەکـڕیـن.
لە ماوەی ساڵێکـدا، مام فەرهـاد پارەیەکی باشی دەستکەوت. پەرتووکخانەیەکی باشی دانا. لەگەڵ چاپخانەیەکێـشدا رێکـەوت. هەرجارەی چەند چـیرۆکێکی لە چـیرۆکەکـانی چاپ دەکرد و بڵاوی دەکردنەوە. لە ماوەیەکی کەمـدا دەفرۆشران. پەرتووکخانەکەشی فـراوانـتر کـرد. پەرتـووكـڕێـکی زۆر بـوون بـە ئـاشـنای. کچـەکەی و کـوڕەکـەشی لە زانکـۆ سلـێمانیـدا وەرگـیران.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies