ھوشیار ئەحمەدی: بەردی بناغەی خەباتی نەتەوەیی، بونیاتنانی شوناسی کەسییە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکەم ھەنگاوی شۆڕشی نەتەوایەتی لە دەروونی خۆمانەوە ھەڵدەگیرێ. ئێمە ناتوانین ئیدیعای شۆڕشی نەتەوایەتی بکەین بە بێ ئەوەی وەک تاکێ لە نەتەوەیەکی خاوەن رابردوویەکی روون، خاوەنی شۆناس(ھویت)ی خۆمان بین.
بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم ھەنگاو سەرباشقە(الگو)ەکانمان دەبێ کەسایەتییە خەباتکار، بیرمەند، شاعیر، نووسەر، زانا و رێبەرانی نەتەوەیی خۆمان بن.
لەوانەیە پرسیار بۆچی بێ؟ وەڵامیش بونیاتنانی شۆناسی کەسایەتیی دەروونمانە. ئەو کەسایەتییەی کە دواتر کەسایەتیی زانستی، ھونەریی، بیرمەندی، خەباتکاریی، شۆڕشگێڕیی و…مانی لە سەر بونیات ئەنێین. کەسایەتیی دەروونیمان شیناجە، فوناسیۆنی بونیاتنانە، بۆیە دەبێ قاییم بێ.
ئەگەر بە سادەیی چاوێ بە شوناسسازیی گەلان دا بگێڕین، ئەبینین ھەر نەتەوەیەک کۆمەڵێ ئەفسانە و ئۆستوورەی ساز کردووە کە لە کۆنەوە تا ئێستا بەردەوام ئەیچپێنن بە گوێێ نەوە بە نەوەیانا و زۆرێ لەم ئەفسانەو ئۆستوورانەش ھەر بوونێکی خەیاڵییان ھەیە و بەس.
سەێر ئەوەیە ئەم ئەفسانەو ئۆستوورانە بوونەتە شوناسی تاکەکانی ئێمەی گەلی بندەست و بێ ئەوەی لێی ڕامێنین وەک بەشێ لە شوناسمان قاییم بەرگریشی لێ ئەکەین. ھەندێکیان تەنانەت دژ بە خۆمانن. بۆ نمونە کەسایەتی کاوە، ئەگەر بە کوردیش دانرێ، جاش بووە و نۆکەری بێگانە بۆ لێدانی نەتەوەی خۆی. بەس تاکی ئێمە کردوویەتی بە پاڵەوانی خۆی.
گەلان ھاتوون شارستانییەت(تمدن) و شۆناسی نەتەوەیەکیان لە سەر بونیات ناوە و بە غوروورەوە خۆیان بە سەر گەلانیتریشدا زاڵ کردووە و تەواوی ھەوڵیشیان ئەوەیە نەتەوەکانیتر بەبێ شۆناس ناو ببەن و لە شۆناسی خۆیانا بیانتوێننەوە.
بەکورتی، منێکی کورد بۆ دروستکردنی شۆناسم، بۆ بۆنیاتنانی کەسایەتیم وەک تاکێکی نەتەوەی کورد، ئەرکە لەسەرم شوناسنامەی کوردی بە کەسایەتیی خۆم ببەخشم و لە ڕێی گەشاندنەوەی ئەو شوناسنامەیەشدا وشیارانە و بە ئاگاییەوە تێکۆشم.
بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ مێژووی راستەقینەی خۆم و گەلەکەم، زمان و ئەدەبیاتی دایکیم، ھونەری نەتەوەییم، جوغڕافیای نیشتمانیم بە خاڵە لاوەز و بەھێزەکانیەوە، شۆڕشەکانی نەتەوەکەم لە سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە،کۆمەڵگاکەم بە خاڵە لاواز و بەھێزەکانیەوە بناسم وەک کوردێ بیر بکەمەوە، کەموکوڕییەکانی نەتەوەکەم وەک واقێع قەبوڵ بکەم و بە بێ خۆبەکەم زانین، ھەوڵ بدەم بۆ بونیاتنانی شۆناسم.
سەرکەوتن لەم قۆناغەدا بەردی بناغەی خەباتی نەتەوەییە و بونیاتنانی شۆناسی کەسی، پێشمەرجی خەباتی نەتەوایەتییە بۆ تاکی کورد.
ھەڵبەت ئەوە باوڕی منە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت