عیماد عه‌لی: هۆكاری كێشه‌ حزبیه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان چیه‌؟

كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری سه‌ره‌كی پێویست هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانستیانه‌ هه‌ر كه‌سێك ناوبنێێت فه‌رمانڕه‌وا یان نیمچه‌سه‌ركرده‌، بێگومان پێویستبونی گه‌نجینه‌ و زه‌خیره‌ فكری و مه‌عریفی و رۆشنبیری تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌زمونی ژیانی قووڵ كه‌ به‌رده‌وام چاودێری بیر و جموجوڵی تایبه‌تی تایبه‌تی گشتی خۆت ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌وباره‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بویت له‌ هه‌ڵه‌شه‌یی و ره‌فتار نابه‌جێ دوورت ده‌خاته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌مه‌جۆری خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌مینه‌ی به‌سه‌رچونی ژیان و به‌سه‌رهات و سه‌ربورده‌ی ته‌مه‌نت.
جگه‌ له‌وه‌ی زۆرینه‌ی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌مڕۆ، زۆر هه‌ژارن له‌م مه‌رجه‌ پێویستانه‌ و ململانێش زیاتر له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی كه‌سی و بازنه‌ی بچوك و ته‌كتول خۆی فه‌رزكردووه‌ له‌سه‌ر به‌ناوسه‌ركرده‌ی ناوحزبه‌كاندا، زاڵبونی ده‌ستی ده‌ره‌كی و فه‌رمانی ئه‌مو ئه‌ویش خۆی فه‌رزكردووه‌ به‌سه‌ریاندا، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێی هه‌ر كێشه‌ و ئاڵۆزیه‌كی بیت له‌ هه‌ر چركه‌ساتێك و له‌ نێو هه‌ر رێكخراو و حزبێكی كوردستاندا بێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ كه‌ میله‌ته‌كه‌ش گیرۆده‌ی ئه‌م ئالنگاریه‌یه‌ و جگه‌ له‌ قه‌یرانه‌ زلوزه‌به‌لاحه‌كانی دیكه‌ ئه‌م به‌دبه‌ختیه‌ش هاتۆسه‌ری و بواری راسته‌ڕیكردنی وه‌زعه‌ سیاسیه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی له‌ كوردستاندا تێپه‌ڕیوه‌، تا ئێستا جێده‌ستی كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی ركابه‌ری هه‌لتۆقیوی ده‌ردانی مێژووه‌كه‌یه‌تی. پێشتر سه‌ره‌ڕای تاڕاده‌یه‌كی بوونی سه‌ركرده‌ی پڕئه‌زمون و تا خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زمونی ته‌مه‌ن و قاڵبوی كۆڕی خه‌باتی سه‌خت و ده‌رچووی رێڕه‌ویقورس و ئاسته‌نگ و ته‌نگه‌به‌ریه‌كانی ژیان. به‌دبه‌ختیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌مڕؤ ئه‌وانه‌ش نه‌ماون و ماڵڕیكخه‌ر له‌ شه‌ڕكه‌ر بێ ئه‌زمونتر و فه‌ریكه‌سیاسیتره‌.
تۆیه‌ك چركه‌یك وه‌زعی كوردستان نه‌خوێنیته‌وه‌ و ده‌ردانی كارو كرده‌وه‌ و بڕیاره‌كانت له‌به‌رچاو نه‌گریت و نه‌زانیت كاریگه‌ریه‌ لاوه‌كیه‌كانی چبه‌ و چۆن ده‌بێت و ته‌نها توله‌راسته‌رێیه‌كی باریك بگریته‌به‌ر و وه‌كو ئه‌سپێكی لغاوكراوی بێ ده‌ربه‌ست رووه‌ و پێشه‌وه‌ بڕۆیت بێ ئه‌وه‌ی چاڵوچۆڵی و كۆسپ وته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌مت له‌به‌ر چاوبگریت، چاوه‌ڕیی خێرت لێناكرێت و هه‌میشه‌ به‌ فه‌رمانی غه‌ریزه‌ ده‌ڕۆیت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تموحی گه‌وره‌ به‌رچاوی گرتبیت و ئه‌زمونی قووڵ و درێژی ژیانت نه‌بێت و هیچ شتێكیتر جگه‌ له‌ ئاره‌زوو و داواكاریه‌كانی ناخی خوت نه‌بێت و له‌وباره‌وه‌ خۆتت نه‌خوێندبێته‌وه‌.
ئه‌زمونی هاوسه‌رۆكی له‌ كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای چاولێكه‌ری و خاترگرتنی ركابه‌ر و كێبڕكێكاران هاتۆته‌ ئاراوه‌، نه‌ك به‌ پاڵنه‌ر و بریاردان به‌ گوشاره‌ی كۆی بیری كۆمه‌ڵی حوكمڕان، بۆیه‌ له‌ رووی سایكۆلۆجیه‌وه‌ به‌رده‌وام هاندانی غه‌ریزی بۆ ئاڵۆزی و ناكۆكی له‌ ده‌روونی خه‌ڵكانی كه‌مئه‌زمون یان فه‌ریكه‌ سیاسی له‌ ئارادایه‌ و به‌ بێ سڵكردنه‌وه‌ بریارێك ده‌ده‌ن كه‌ به‌ زیان بۆ سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌ بكه‌وێته‌وه‌ و به‌ خۆشیان به‌ به‌رزكی بانان لێده‌رده‌چن.
بۆیه‌، تۆی كورد و ژێره‌ده‌سته‌یی خودیی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی له‌م جۆره‌، ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌ستت له‌سه‌ر دڵت بێت و ئه‌وه‌ی مه‌عقول نیه‌ چاوڕێی بكه‌یت و باوه‌ڕت نه‌بێت رووه‌ و چاكی بیت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بێت.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies