زەبەنگ بەهادین: گەنج بۆ کۆچ دەکات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەگەل رزگاربوونی کوردوستان لە ژێر دەستی رژێمی بەعس جۆرێک ئازادی باڵی کێشا بەسەر هەرێمی کوردوستاندا، لەگەل ئەوەشدا زۆرێک لە گەنجان و خێزانەکان کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی ووڵات، ئەو کات کۆچ لەترسی داهاتوی نادیاری کوردوستان بوو، ترس لە گەرانەوەی سەدام، لە هەمان کات خراپی دۆخی ئابووری، بە مانا کۆچێکی خۆرسک بوو پاڵنەر و هاندەری نەبوو، ئەوەی دەرۆشت بە دوای ئارامی و ئازادی دەکەوت. پێش ئەو کاتەش کۆچ هەر هەبوو، بەلام بەرێژەیەکی کەمتر.
لە دوای سالی 2003 کەمێک دۆخی ئابووری کوردوستان باش بوو ئەمەش وای کرد کۆچی پێچەوانە دروست بوو کۆمەڵێک لەوانە دەگەرانەوە کوردوستان لە هەرێمدا جێگیر دەبوون، بەلام لە دوای هاتنی داعش و خراپ بوونی دۆخی ئابووری سەر لە نوێ کۆچی گەنجان دەستی پێکردەوە، تا ئێرە زۆرینەی پالنەرەکانی کۆچ خراپی ئابووری و ترس بوون، بەلام ئێستا کۆچی گەنجان لە ئەنجامی ویست و خواستی سیستمی نوێی جیهانییە کە کوردوستانیس بەدەر لەوە سیستمە نییە.
سیستمی نوێی جیهانی نیو لیبرالیزم کار بۆ ئەوە دەکات خێزان هەلبوەشێنێت، کار بۆ بە تاک گەرای کەسەکان دەکات، کار دەکات بۆ بە مادی بوونی مرۆڤ و داماڵینی لە شوناسی خۆی، لەبەر ئەوەی ئەو سیستمە سوود لە خێزان نابینێت ئەو سوود لە مادی بوونی مرۆڤەکان دەبینێت، کوردوستانیش بە هەمان شێوە دەیەوێت گەنج کۆچ بکات لەبەر چەند هۆکارێک، سەرەتا هەلوەشاندنەوەی خێزان، نەمانی گەنج بۆ ئەوەی بەرهەلستکاری نەمێنێت، بە مادی کردنی ئەوەی دی دەمێنێتەوە لە پێناو قازانج و بەرژەوەندی سیاتم و دەسەلاتەکە، سیستمی کوردوستان گوێ بەوە نادات دەستی کاری لێبروا، چونکە خۆی لە بنەرەتدا سیستمێکی وەبەرهێن نییە. بەلکو سیستمیکی بەکار هێنە، دەبینین تاک و کۆمەلگا بوون بە بار بەسەر دەسەلاتەوە. دەسەلات بەو چاوە سەیری کۆمەلگای کوردی دەکات، بۆیە لای باشترە ئەم کۆمەلگایە هەلبوەشێتەوە و تاکەکانی کۆچ بکەن تاکو ئەو بارەی کەم بکاتەوە، دەبینین ئەوەی دەسەلاتی سیاسی لێرە پەیرەوی دەکات بۆ بێزار کردنی گەنجە بۆ تێکشاندنی هەستی نەتەوایەتی و پەیوەست بونیەتی بە نیشتیمانەوە، بۆیە هاندەری سەرەکی کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردوستان سیستمی سیاسی و دەسەلاتە سیاسیەکەیەتی، گەنجیش بێ ئەوەی بیر لە ئەو دیوی کۆچ بکاتەوە خۆی دەداتە دەست قەدەرێکی نادیار و وولات بۆ ئەمانە جێدێڵێت تا چیان ئەوێت بیکەن تێدا با بیکەن ،کە ئەوەش خواست و ویستی ئەم دەسەلاتەیە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت