هۆشیارجەمال: ئەردۆغان!ـ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورتە وتار/
بازاڕەکانی باشوری کوردستانی پڕکردوە لە کاڵای بێ کوالێتی تورکی. چەندین کیلۆمەتری لە خاکی باشوری کوردستان داگیرکردوە. چەندین ناوچەی لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیرکردوە. عەفرینی تەعریب و وێران کردوە. دار و زەیتوونی کوردستانی بڕیوە و بردوە. ناوی شار و ناوچە و منداڵەکانی کوردی گۆڕیوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر جوڵانەوەیەک هەبێت دژیەتی. ڕۆژانە گەریلا و هاوڵاتی شەهید دەکات. باکوری کوردستانی بێ خزمەتگوزاری کردوە. ڕۆژانە مێشکی منداڵ بە منداڵی تورک پڕ ئەکات لە دژایەتی کورد. زیندانەکانی پڕکردوە لە گیراوانی کورد و سیاسەتمەداران. ڕێگە بە ئازادی کارکردنی سیاسی کوردەکان نادات. بۆ گەشتکردن لە باشورە وە بچۆرە باکوری کوردستان و لەوێ هێرش دەکاتە سەرت.
هەموو ئەمانە نابنە بابەتی میدیا لە باشوری کوردستان، بەڵام کاتێک ئەردۆغان بە کوردی شیعرێک بڵێت یان چەند دێڕێک گۆرانی بە کوردی بڵێت کە مەبەست و مەرامێکی سیاسیی تری هەیە، میدیای کوردی و بە تایبەت سۆشیال میدیا پڕ دەبێت لە ئەردۆغان.
لە ناو نەتەوەی کوردا نەبێت لە کوێی دونیا شتی وا هەیە؟ ئاخر جولەکەیەکت دیوە لە هیچ سوچێکی ئەم دونیایە وەسفی هیتلەر بکات؟ ئێرانیەکەی نەتەوە فارست دیوە بە شانوباڵی سەدام دا هەڵبدات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت