عیماد عه‌لی: فه‌رزنه‌كردنی دۆڕاو و براوه‌ له‌ قازانجی په‌كێتی و میله‌ته‌كه‌شه.

(ئامۆژگاریه‌ك له‌ رێی خوا)
هه‌ردولای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌كێتی خاوه‌ن پێگه‌ و جه‌ماوه‌ر و توانای هه‌مه‌جۆری خۆیانن و زه‌ره‌رمه‌ندبونی هه‌رلایه‌كیان ده‌ردانی گه‌وره‌ی سه‌لبی بۆ كۆی گشتی حزبه‌كه‌یان و ئاینده‌ی خۆیان و پرسی گشتیی گه‌لی كوردستانیش ده‌بێت. بێگومان براوه‌ و دۆڕاوی ململانێێ نا به‌جێی نێوخۆیی و هه‌ڵه‌ی كه‌سیی زیاتر له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ ده‌كه‌ویت و قازانجی بۆ نه‌یار و ركابه‌ركه‌ی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نی شكستخواردوو كه‌مترین خه‌لك و جه‌ماوه‌ر و هه‌وادار و توانایشی هه‌بێت.
له‌ نێوان بردنه‌وه‌ و دۆڕاندن هێڵی سێیه‌میش هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ حزبێكدا مێژوویه‌كی هه‌بێت و توانای هه‌مه‌لایه‌نی تایبه‌تی خۆی و كادر و عاقڵمه‌ند و خه‌لكی شاره‌زا و هاوپه‌یمانی دڵسۆز و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌بێت كه‌ ئه‌گه‌ر بۆ خوێنی دڵسۆزانیشیان بێت ته‌نها مه‌به‌ستیان پێشختنی بیروباوه‌ڕی رۆڵه‌ گیانبه‌ختكردوه‌كانیانه‌ و راوبۆچۆنی داناكانیان جیگه‌ی خۆی ده‌گرێت. به‌ڵام چۆن ئه‌و هێڵه‌ناوه‌ڕاسته‌ بگیرێته‌به‌ر و كادرانی هه‌ردوو كوتله‌ خۆیان به‌ براوه‌ بزانن و حزبه‌كه‌یان له‌ قه‌یرانێكی له‌م جۆره‌ رزگار بكه‌ن؟
به‌ ورد و شێلگیرانه‌ بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و پشت به‌ داناییی و وه‌رگرتنی ئامۆژگاریی خاوه‌ن ئه‌زمون و كارناسانی سیاسی و په‌نابردن بۆ رای گونجاو و راستیی گرتنه‌به‌ری رێی رأست بۆ قوتاربوون له‌ ئالینگاری و چۆنێتی وه‌لانانی كۆسپه‌كان به‌ كرده‌وه‌ ده‌بێت نه‌ك به‌ كاردانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی بردنه‌وه‌یه‌كی كه‌سی و دۆڕانێكی حزبی و گشتی، ئه‌گه‌ر لایه‌كی ململانێكه‌ سودی ته‌سكبینانه‌ی كردبێت. بۆیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هێوری و هێمنی ده‌ردانه‌كانی روداوه‌كه‌ وه‌لا بنرێت و كه‌س خۆی به‌ دۆڕاو و كه‌سی دیكه‌ش به‌ براوه‌ نه‌زانێت، ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئه‌و بازبازێن و وه‌رگۆڕانه‌ی له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا له‌ لایه‌ن كادرانی نه‌زان رووده‌دات، نه‌هێڵرێت و ئه‌وانه‌ی دووفاقیانه‌ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌لپه‌رستن و ته‌نها بۆ مه‌رامی خۆیان ته‌كوتلبازی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه‌ بێ ئه‌رزش بكرێن و پشتگوێ بخرێن نه‌ك هه‌ر لایه‌ك له‌ هه‌وڵی راكێشانی كادری به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێت، ئه‌گینا نه‌فه‌سی سیاسی ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌نها زه‌ره‌ر به‌ حزبه‌كه‌یان ده‌دات و دوشه‌قكردنی حزبه‌كه‌ فراوانتر ده‌كاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگه‌ راسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع قورسبیت، به‌ڵام مومكینه‌ و به‌ دڵسۆزان ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ پێی پرنسیپ و دیسپلینی حزبی واته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی، یان به‌كۆبریاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌ پێی په‌یڕه‌و ده‌سته‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌توانای بێ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌ هه‌ر ناوێك بێت پێكبهێنرێت ته‌ملیف بكرێت بۆ دراسه‌تكردنێكی خێرای حاڵه‌ت و رووداوه‌كان و پێشنیاری چاره‌سه‌ری ریشه‌یی خێرای كاتی و دوورمه‌وداش پێشكه‌ش بكه‌ن و تاوه‌كو به‌زوویی هه‌موو سه‌لبیاته‌كانی روداوه‌كه‌ ئیستیعاب بكه‌ن و نه‌هێڵن هیچ ده‌ردانێكی بگاته‌ نێوجه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئه‌مه‌ به‌ قازانجی گشتی ده‌شتكێته‌وه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نێوخۆی حزبه‌كه‌شیان نابێت و دووبه‌ره‌یی كزده‌كاته‌ و تا راده‌یه‌ك هه‌ردوولای كێشه‌كه‌ خۆیان نه‌ به‌ براوه‌ و نه‌ش به‌ دۆڕاو ده‌زانن و وه‌كو تاك ره‌هه‌ندی پرسه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ سه‌پاندنی بیری راست و هه‌ستكردنی به‌رپرسیارانه‌ له‌ نه‌هێشتنی دیدی براوه‌ و دۆڕاو له‌ نێو حزبه‌كه‌یان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و خه‌لكی هه‌واداران و خه‌مخۆری ئه‌م میله‌ته‌ به‌دبه‌خته‌یه‌ كه‌ هه‌ر رۆژه‌ی كاره‌ساتێكی بۆ ده‌هێنن ئه‌ركێكی نیشتمانیه‌ و ته‌نها پاڵنه‌رێكی دروستبونی دوولایه‌نی دۆڕاو و براوه‌ ده‌رخستنی شتی لاوه‌كی و قزانجی كورتمه‌ودای كه‌سی و ته‌كسبینیه‌ و هیچی تر.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies