ئارام قزلەری: پەیامێکی یەکێتیانە بۆ بەڕێزان/ باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سڵاوێکی برایانە بۆ ئێوەی بەڕێز
حیزبی سەرکەوتو لە هەناویدا ململانییەکان جوانکاریی و گەشەی چۆنایەتی و چەندایەتی بنیاد دەنێت، بەرهەمی ململانییەکانی ناوخۆ هەستیارترین جموجۆڵی ترسناک ساڕێژ دەکات و سنوری ململانییەکان لەناوخۆیاندا بۆ ئاستی هێڵی سوور دەکێشرێت، کە ترازانە. بەداخەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەر بە چەند ساڵ جارێک ترازانێک لە ململانییەکی ناهەستیار و بە تێنەگەیشتن لە نەشونماو سەرکەوتن، خۆی قوت دەکاتەوە. سەرئەنجام هەردوو بەرەکە جگە لە پچووککردنەوەو دابەزینی ئاستی پلەو پایەی حیزبی و کەسایەتییان لە بەرامبەر هێزی ڕکەبەردا، هیچ بەرهەمێک ناچننەوە.
ئەم بارو دۆخە ترسناکەی ئەمرۆی یەکێتی پیایدا تێپەر دەبێت لە زەرەرو زیان بەولاوە هیچ سودو قازانجێکی لێ بەدی ناکرێت، جگە لە دڵخۆشکردنی هەموو ئەوانەی ئاوات و خۆزگەیان نەمان و بچکوکردنەوەی قەوارەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.
برایانی بەڕێزو خۆشەویست زۆرێک لەو بەرژەوەند پەرستان و ئەوانەی هەر ساتەی لە سەر پەتێک یاری دەکەن ئەمرۆ دەورێکی نا یەکێتیانە دەبینن بۆ خۆبردنە پێشەوە لێتان.
زۆرێک لەوانەشی دەستیان گرتوە بە کڵاوەکەیانەوە با نەیبات دلنیابن هەندێکیان تەنها بۆ پاراستنی سەروەت و سامانەکەیان نە کەوێتە مەترسیەوە کە لە پاڵ یەکێتیدا لێی سودمەند بون و ئێستاش بەجۆرێک ترس لێیان نیشتوە مەگەر قورقوشم بە سەریاندا بتوێنرێتەوە و دواتر ببینین هەڵوێستی جوامێرانەیان ببین بۆ هێور کردنەوە بارو دۆخی ئەمرۆی یەکێتی.
بۆیە زۆر گرنگە ئێوەی بەڕێز زۆر هەستیارانە مامەڵە لەگەل ئەو جۆرە مرۆڤانانەدا بکەن کە بەرژەوەندی خۆیانیان خسۆتە پێش یەکێتیەوە ئیتر لە هەر پێگەو پلەو پۆستێک دابن.
زۆر بەداخەوە دەبینین هەندێک لە بەرپرسان و کادران و ئەندامانی یەکێتی بێدەنگیان هەڵبژاردوە ئەو هەڵوێستەش جێگەی دڵخۆشی نیە پێویستە یەکێتیەکان وەفایان بۆ خوێنی پیرۆزی شەهیدەکانی و رێبازە پیرۆزەکی مام و یەکێتیەکەیان هەبێت، تا بتوانن دەورێکی دلسۆزانەیان هەبێت بۆ ئەوەی هەمو ئەکۆسپ و گرفتانەی هەن بە هەموو لایەک چارەسەر بکرێت و دڵی ناحەزانی پێ خۆش نەبێت.
بەڕێزان ئەوەی بەلای هەموانەوە گرنگە ئەوەیە کە چەندین ساڵە بۆی تێدەکۆشین و دەریایەک خوێنمان بۆ بەخشیوە و لەلامان زۆر گەورە ترو گرنگترە لە وەی کە بۆخاتری بەرژەوەندیە تایبەتیەکان زمانی خراپ و دژمنکارانەمان بخەینە گەر لە نێوان ئێوەی بەڕێزداو ئاگری رقو توڕەیی نێوانتانی پێ بگەشێنینەوە.
بۆیە لە دوا وشەمدا دواکارم لێتان وەک خاوەن پۆلێک شەهید و خاوەن گۆڕستانێکی پچوکی شەهیدە نەمرەکانی یەکێتی و وەک پێشمەرگەیەکی دێرن و دلسۆزێک بۆ خوێنی پیرۆزی شەهیدە نەمرەکان و بۆ خەبات و ماندو بون و تێۆشانی هەموو ئەو قارەمانانەی ژیان و تەمەنی خۆیان بۆ یەکێتی بەخشیوە.
داواتان لێدەکەین هەموو ئەوانەی بۆ بەرژەوەندی یەکێتی قۆڵ دەکەن بۆ قۆڵتانداو سەردانتان دەکەن! رێزیان لێ بگرن و گوێڕایەڵی داواکاریو رێنماییەکانیان ببن.
ئەو کەسانەشی زمانیان خراپەو ئاگری دوبەرەکی نێوانتان خۆش دەکەن و دەیانەوێت بە ماستاو کردن و کاسە لێسی لێتان نزیک ببەنەوە، ئەوانە نەگ دلسۆزتان نین بەڵکو لە دوژمتانی یەکێتی دوژمنترن و دەیانەوێت یەکێتی بەرەو داڕمان ببەن و ئاوات و خۆزگەی دژمنان بهێننە دی .

23- 7- 2021
ستۆكهۆڵم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت