عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌نگی کۆرۆنا.

له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کۆرۆنا له‌ چین و ئیتالیا و ئیران و جیهان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ هه‌موو دامو ده‌زگا کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زارەتی ناوخۆ و میدیاکانه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌کی زانستی به‌ رێنمایی پسپۆڕانی ته‌ندروستی و ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، هه‌نگاویان ناو به‌ په‌رۆشه‌وه‌ کاریی زۆر جدیی و فریاکه‌وتنی زۆر باشیان کرد.
هه‌موو میدیای بینراو و بیسراو و تۆمار، به‌یه‌ک به‌رنامه‌ی زانستی پزیشکی نوێ و به‌ یه‌ک هه‌ڵویست رۆڵی باشی یان نواند بۆ په‌خش کردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان. هه‌موو خه‌ڵک سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌و کاروهه‌ڵویسته‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی یه‌کانی حکومه‌ت هه‌رێم هه‌یه‌، که‌ له‌ژێر چه‌تری یه‌ک ستراتیج دا بوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌نگی کۆرۆنا. هه‌موو لێپرسراونی ئیدارەی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، دکتۆر و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پۆلیسی چاودێری و پۆلسی هاتوچۆ و کارمه‌ندانی ئاسایش زیاد له‌ سنوور، هه‌موو توانایان خسته‌ گه‌ڕ بۆ جه‌نگی کۆرۆنا.
گه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌ نوێ یه‌ بکرێت به‌ کلتوریکی نوێ و ستراتیجێکی نوێ بۆ ئاینده‌ بۆ هه‌موو بواره‌کانی تری ژیان، له‌م نیشتمانه به‌ یه‌ک هه‌ڵوێست کار بکه‌ن، هه‌نگاوی نوێی نه‌ته‌وه‌یی بنێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی زوو چه‌ند باره‌ نەبنه‌وه‌و واز له‌ حه‌ساسیه‌تی حیزبی و شه‌خسسی نێوان خۆیان بێنین که‌ وه‌ک کۆرۆنا مه‌ترسی یه‌، بۆ چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌مان، گه‌ر به‌ ئه‌زمونێکی نوێ یه‌وه خزمه‌تی هاوڵاتیان بکه‌ن، ئاینده‌یه‌کی ترمان ده‌بێت.
ژیانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمی کوردستان، له‌ هه‌موو روویه‌کی داراییه‌وه‌ ره‌فاهیه‌وە‌ پڕه‌ له‌ سه‌رمایه‌و لێیان ده‌ڕژێ، به‌ڵام ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌م خاکه‌، به‌ که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و پێشمه‌رگه‌و زیندانیانی سیاسی و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشیننانه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ قورس و دژواره‌، پڕه‌ له‌ تراژیدیا.
حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵێکدا، نۆ مانگ موچه‌یان پێ ده‌دات، به‌هۆی جه‌نگی کۆرۆناوه‌ و قه‌رزاریان موچه‌که‌یان دواده‌که‌وێت، به‌ هۆی باری نا ئاسایی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد و کۆرۆناو دابه‌زین و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌کانی دنیا و به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار و گرانی شت و مه‌ک له‌ بازاڕه‌کان، ژیانی هاوڵاتیانیان قورستر و گرانترو دژوارتر کردووه‌، به‌ زه‌حمه‌ت پێویستی یه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی رۆژانه‌یان بۆ دابین ده‌کرێت.
ئایا حکومه‌تی هه‌رێم و داهاتی گومرگ و داهاتی که‌رته‌ جیا جیاکان، چی لێ ده‌که‌ن؟
بۆ له‌ هه‌رێمێکدا ئۆقیانوسێک نه‌وتی تیایه‌، ژیانی هاوڵاتیان پڕ بێ له‌ ترس و گومان و چاوه‌ڕوانی و نه‌داریی، بۆری نه‌وتی ئه‌م کوردستانه‌ بۆ کوێ ده‌ڕوات؟
به‌ کێ ی ده‌فرۆشن؟ ئه‌ی ئه‌و بوجه‌ زه‌به‌لاحه‌ چی لێ ده‌که‌ن.؟
بێ موچه‌یی و نه‌داریی ‌و کۆرۆنا پڕ‌ مه‌ترسی یه،کوشتنده‌یه‌.
ئایا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئاوا به‌ جه‌رگانه‌ جه‌نگی کۆرۆنا ده‌کات؟
ئاواش ده‌توانێ ئازایانه شه‌ڕی بودجه‌ و داهاتی هه‌رێم له‌ گه‌ڵ ده‌ستکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ خه‌یاڵاوییه‌کانی خۆیان دا بکه‌ن؟
شه‌ڕێکی شکۆی پێشمه‌رگانه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشتی پیشه‌که‌یان و ویژدانیانی خۆیان دا بکه‌ن؟
بودجه‌و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه بۆ بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و خزمه‌تی نیشتمان بێت؟

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies