بەرزان محەمەدەسوورە: باران بارینی دەستکرد چییە؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

باران بارینی دەستکرد، بریتیە لەو کردارانەی، کەمرۆڤ دەست دەبات بۆ هەورو دەستکاریی دەکات. بۆئەوەی وابکات، ئەم هەورەی ئاوی هەڵگرتووە، دڵۆپەکانی قورس بکات و بیکاتە باران لەو ناوچەیەی ڕاستەوخۆ، کەدەیەوێت.
ئەمەش گۆڕین و دەستکاری کردنی ناوەڕۆکی هەورەکەو سیفەتەکانی، ئەمەش بڵاوکردنەوەو پێداپڕژاندنی مادەی درووست کراو بەهەورەکەدا بۆئەوەی بیکاتە باران بارین. ئەمەش بۆ ئەوەی ناوکی هەورەکە، چڕبکرێتەوەو یان چڕبوونەوەکە خێراتر بکات دڵۆپە ئاوەکان قورستر یان قەبارەکەیان گەورەتر بکات، لەڕێی گەشەکردنەوە.
ئەم کردارەش لەدوو شێوە هەور هەیە، لە هەوری گەرم و هەوری سارد.
لەهەوری گەرم: کرداری باران بارین، خێرادەکرێت لە ڕێگەی زیادکردنی ناوکی چڕبوونەوە، یان ئەو دەنکۆڵانەی، کەتوانای هەڵمژینی ئاویان هەیە، وەک گەردی خوێ، یۆدیدی زیوی، نیتراتی ئامۆنیا.لەدەوری خۆیان ئاوەکە کۆدەکەنەوە تا بگەنە ئەو دڵۆپە ئاوانەی قورس دەبن و هەواکە پێی ڕاناگیرێن و بەر دەبنەوەو باران بەم هۆیەوە دەبارێت. بەڵام باراندن لەهەوری سارددا ئەگەری باشترە، وەک لەهەوری گەرمدا؟ چونکە لە هەورە ساردەکاندا، بەبەستنی دڵۆپە ئاوە زێدە ساردەکان دەست پێدەکات، لەڕێگەی مادەی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی وشک و یۆدیدی زیوی. ماددەکان چ بە فرۆکە یان بەڕێگەی تر بە هەورەکەدا بڵاودەکرێنەوە یان دەپڕژێنرێت، بەڵام باشترە بە فڕۆکە بکرێت نەک بە ڕێگاکانی تر، چونکە بەم شێوەیە سەرکەوتوتر دەبێت، نەک موشەک و ڕێگا زەمینیەکان. بەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی زۆرگەورەو لەماوەیەکی زۆرکەمدا دەبێتە هۆی کریستاڵە سەهۆڵ درووست دەبێت و بەخێرای لەسەرحسابی دڵۆپە ئاوەکان گەشە دەکات. لەماوەی بیست خولەک لەوەشاندنی ماددەکان بەهەورەکەدا باران دەبارێت. ئەمەش پشت بەم هۆکارانە دەبەستێت:
A- پێویستە پشکنین بۆ هەورەکان بکرێت و جۆری هەورەکان بزانرێت و ڕادەی پلەی گەرمیەکانیان بزاندرێت، بۆیە پێویستە پلەی گەرمی هەورەکە کەمتربێت لە(-5°)سەدی.
B- دەبێت بزانرێت هەورەکە ئەستووری چەندە، چونکە نابێت ئەستووری لە500مەتر، کەمتربێت هەروەها، هەورەکەش هەڵمی ئاوی هەبێت چونکە هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ باڕان بارین.
C- زیاد و کەم کردنی مادەکانی بەسەر هەورەکە دەپڕژێنن، کاریگەری لەسەر باراندن و نەباراندن دەبێت، چونکە ئەگەر بڕێکی زۆر لەماددەکە کرایە ناو هەورەکە ئەوە ناوکی چڕبوونەوەکان زۆر دەبێت و بەمەش کار لەدڵۆپەکان دەکات، کەقەبارەی دڵۆپەکان بچووک دەبێت ئاوبەسەر زۆری ناوکە چڕبوەکان دابەش دەبێت و نابێتە هۆی قورسی دڵۆپەکان و بەمەش بارانەکە ناگاتە سەر زەوی. بۆنموونە پێویستەیۆدیدی زیو بەڕێژەی 25گرام بێت بۆ یەک کیلۆمەترێک.کەفڕۆکەکە، لەهەورەکەدا دەیبڕێت. بەمەش پێش بینی کراوە لەو وڵاتانە، کەڕێژەی باران نزیکەی 10 بۆ 20 ٪ زیادبکات

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت