زەبەنگ بەهادین: بۆ ئێستا خیانەت ناکرێتە پێوەر بۆ سەرکردایەتی؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە گەرانەوە بۆ مێژویەکی نزیک، مرۆڤ دەتوانێت خوێندنەوە بکات بۆ بەشێک لە ئێستا، بۆ ئەوەی بریار و لێکۆلینەوەکانی لەسەر بونیاد بنێت. ئەمە بیردۆزی هێنانە کایەی مێژووە بۆ بەشداریکردنی لەگەل ئێستادا، ئەم بیردۆزە تا چەند سالێک پێش ئێستا کاری پێدەکرا و جێگەی خۆی دەکردەوە لە بریارەکانی تاک و کۆمەڵگادا. بەلام ئەمرۆ دەبینین هەرچی ئەو مێژوویە و خوێندنەوەیە، کارێکی نییە بەسەر بریارەکانی ئێستای تاک و کۆمەڵگا.
دیارتیرین نمونەی خوێندنەوەی مێژووی نزیک و نا کارکردنی لە پرۆسەی سەرکردایەتی کردنی ئەو ئاکام و ئەنجامانەن کە پارتەکانی کوردوستان پێیگەیشتوون، هەر یەک لە 31 ئاب و 16 ئۆکتۆبەر دوونمونەی زۆر دیارن بۆ ئەم بابەتە، دەبینین خیانەت بەرجەستە کراوە و روون و دیارە، لەگەل ئەوەشدا ئەوانەی کارەکەیان ئەنجام داوە بەرەو پێشتر چوون و ئەوەی کردویانە لە بیرکران ئەمە بۆچی؟
بۆ وەلامی ئەم پرسیارە، دەبێت بگەرێنەوە بۆ تێۆری نوێی مێژوو، لە ژێر ناوی تێوری کۆتای مێژوو.
تیۆری (کۆتایی مێژوو) بۆ بە نەمری نیشاندانی دەسەڵاتی سەرمایەداری نیولیبراڵ کە پێویستی بە نەهێشتنی بە جیهانی بوون هەیە. لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە لایەنگرانی بە جیهانی بوونی سەرمایەداری، ئیمپراتۆری سەرمایە، سەربەخۆ لە (زەمەن)، واتا لە دەرەوەی مێژوو، (فەزا) نوێیەکانی داگیر کردووە و زەمەنی خستووەتە دۆخی هەڵپەساردنەوە، بە مانای سەرمەیەداریی، لێرەدا دەیەوێت مێژوو بسرێتەوە بۆ ئەوەی مانەوەی کۆتای خۆی بسەپێنێت و ببێتە کۆتا میراتگری زەوی، ئەم تێۆرە چۆن کار دەکات لە کوردوستانی باشوور، یاخود لە هەرێمی کوردوستانی عێراق؟
ئەو دەسەلاتە سیاسیەی لێرە کار دەکات و بونیادی راستەقینەی هەیە لە ئێستادا خۆی بە سەرمایەدار نیشان دەدات، هەرچەندە بە پێناسە سەرمایەداریەکانی ناتوانن بچنە ژێر چەتری سەرمایەداری، بەلکو زۆرتر سەروەر مەندن. بەلام نمایشی سەرمایەداریی دەکەن، بۆیە دەبینین ئەو پارتانەی دەسەلاتیان بە دەستەوەیە کار بە تێۆری کۆتای مێژوو دەکەن لە پێناو میراتگری کۆتای دەسەلات بۆ خۆیان و نەوەکانیان. لە ئەنجامدا دەبینین هەرچی مێژوویەکی ناشرین بونی هەبوبێت سراوەتەوە، بەلکو پارتەکان کار دەکەن بۆ سرینەوەی هەموو مێژووی خۆیان لە پێناو مانەوەی داهاتوو. ئەم کارە خواستی تاک یان کۆمەڵگا نییە، بگرە تاک کە مێژوو بسرێتەوە، بەڵکو ئەوە خواستی سەرمایەداری نیو لیبرالیزمە کە سێبەریی بەسەر دەسەلاتی ئێستادا والا کردوە. ئەو دەسەلاتەش ئەوەیە کە ئابووری و میدیا و ئاسایش لە دەستی خۆیدایە بۆیە بەرەنگاری بوونی ئەم کۆتایی پێهێنانەی مێژووە لە لایەن تاک یان کۆمەلگا سوودی نابێت. لە ئەنجامدا دەبینین سەرکردایەتی دەگەرێتەوە بۆ کەسانێک کە بچنە ژێر بالی کاپیتالزمە و نیو لیبرالیزم، گەرچی مێژووی کەسەکە هەرچیەکیش بێت، لێرەوە تێۆری کۆتایی مێژوو ئەوەمان پێدەلێت کە چیتر خیانەت پێوانە نابێت بۆ سەرکردایەتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت