کتێبی هونەری سەرناوک و خوار ناوک بڵاوکرایەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کتێبی هونەری “سەرناوک و خوار ناوک” لە نووسینی هۆشیار جەمال بڵاوکرایەوە.
هۆشیار جەمال نووسەری کتێبەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند:” ئەم کتێبەم کۆکراوەی وتارە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانمە کە لە نێوان ساڵانی ( 2017 ) بۆ ( 2021 ) نووسراوە، کە زمانی نووسینی کتێبەکە زمانێکی ڕەخنەیە و پەیوەستە بە دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانەوە.
هەروەها وتیشی:” ئەم بەرهەمەم ماوەیەکی زۆرە ئامادەی بڵاوکردنەوەیە هەر بۆیە ئێستا بە شێوەی کتێبی ئەلیکترۆنی(pdf) بڵاومکردۆتەوە، بەو ئامانجەی کە زۆرترین خوێنەر بێ بەرامبەر دەستی بکەوێت و خوێنەری بێت.
سەبارەت بە هۆکاری ناونانی کتێبەکەی دەڵێت:” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی مرۆڤەکانی بەبەردەوامی گرنگی دەدەن بە خواردن و سێکس، هەر بۆیە ناوی کتێبەکەشم نا هونەری سەرناوک و خوار ناوک، وە هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی بەم شێوەیەن کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو کۆمەڵگایانە بە بەردەوامی لە کێشەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدان، چونکە گرنگی دانی زیاتر لە پێویست بەو دوولایەنە یەکسانە بە وەلانانی بە کارهێنانی ئەقڵ و هزری مرۆڤ کە بە داخەوە لەم ناوچەیە گرنگی پێ نادرێت و پەراوێز خراوە و دەرئەنجامەکەشی ئەم تەنگەژانەیە کە لەسەر ئاستە جیاوازەکان ئاماژەم بۆ کرد.
شایەنی باسە ئەمە دووەم بەرهەمەی بڵاوکراوەی نووسەرە، کە پێشتریش لێکۆلێنەوەیەکی بە ناوی پشكۆی ژێر خۆڵەمیش (ڕۆژئاوای کوردستان چۆن هەستایەوە؟) چاپ و بڵاوکردوە.

بۆ خوێندنەوەی پەرتوکەکە کلیک بکەرە سەر/ هونەری سەرناوک و خوار ناوک

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت