عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌ شێره‌کان/ بەشی یەکەم.

له‌ دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره‌کان دا، شه‌ڕی ناوخۆی کورد کوشتن و برا کوژی ده‌بینینین.
شه‌ڕشێتێتی و هیستریایه‌، دووره‌ له‌ لۆژکی عه‌قڵ، له‌ سه‌رده‌ می شه‌ڕی برا کوژی حیزبه‌کانی کوردستانی باشووردا، بۆ ئه‌وه‌ی کاری جانه‌وه‌رانه‌و و درندایه‌تی و توندوتیژی و ناشیرینی و ناڕه‌وایی و هێستریای شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوژی، به‌ بڕیاری سه‌رکرده‌کانی کورد بخه‌مه‌ روو. رووم کرده‌ شوێنی شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شیره‌کان و هه‌روودوو دیمه‌نی شه‌ڕی کورد کوشن و که‌ڵه‌شیر کوشتن م له‌ دوو دیمه‌نه‌وه‌ کرد به‌ یه‌ک دیمه‌ن.
له‌ دوای راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، شه‌ڕی برا کوژی حیزبه‌کانی کوردستان چه‌ند جارێک ریپۆرتاژی شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره‌کانم به‌زمانێکی کاریکاتێری نوسی، ئه‌و که‌ڵه‌شێره‌کانه‌ی که‌ له‌ گۆڕپانه‌که‌دا شه‌ڕیان پێ ده‌کرا، حیزبه‌کانی کوردستان بوون. خاوه‌ن که‌ڵه‌شێره‌کان تورکیاو ئێران بوون، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شه‌ڕیان به‌ عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌کرد و چۆنیان بویستیایه‌ ئه‌م نیشتمانه‌یان ده‌کرد به‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی کورد کوشتن. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌م نوسینانه‌م له‌ رۆژنامه‌کان دا بڵاو کرده‌وه‌، هه‌ژانێکی دروست کرد.
گه‌ر بڕوانییه‌ مێژووی دوورو نزیکی شه‌ڕی کوردکوشتن به‌ ده‌ستی یه‌کتریی، پڕه‌ له‌ زنجیره‌ شه‌ڕی ناوخۆی براکان. له‌و شه‌ڕانه‌دا مرۆڤ ده‌بێت به‌ ئامیرێکی دڕنده‌، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ شه‌ڕه‌کاندا، براکانی خۆیان ده‌کوژن. زۆر جار له‌ شه‌ڕه‌کان دا براکانی خۆیانیان به‌ بریندارو دیلی گرتوه‌ و یه‌کسه‌ر گوله‌ بارانیان کردوه‌ و ته‌رمه‌کانیان شوین بزر کردوه. بکوژه‌کان خۆیان به‌ ئازاو قاره‌مان و زانیوه‌، له‌ لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه خه‌ڵات کراون. شانازی به‌ کرده‌وه‌ی توندوتیژی و شه‌ڕێنگێزییه‌وه‌ ‌کردووه‌، به‌ ئازایه‌تی و قاره‌مانێتیان داناوه.
لێره‌دا‌ له‌ دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌م که‌ڵه‌شێرانه‌وه‌، شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه‌کانی کوردستان ده‌بینین، چه‌ند مێژووه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری و رسواییه. ئایا ئه‌و هه‌موو کورد کوشتن و براکوشتن و ئامۆزو خاڵۆزا کوشتنه‌؟، چ سه‌رکه‌وتنێکه‌؟، چ قاره‌مانیه‌تیه‌که‌؟. ئه‌و شه‌ڕانه‌، شه‌ڕی رسوایی و شه‌رمه‌زاری و خیانه‌ت و کۆیلایه‌تی یه‌ بۆ داگیرکه‌رانی نیشتمان.
له‌شه‌ڕ ی کورد کوشتن، براکوشتن، مرۆڤ کوشتن دا، پێوه‌ری به‌های ئازایه‌تی و ترسنۆکی نیه‌، له‌و شه‌ڕانه‌دا براوه‌و دۆڕاو نی یه‌، هه‌ردوولا براوه‌و دۆڕاو، هه‌ر (دۆڕاون )..
لیره‌دا چه‌ند دیمه‌نێکی شه‌ڕی ناوخۆ ی که‌ ڵه‌شیره‌کان، وه‌ک شه‌ڕی برا کوژی، وه‌ ک ئه‌مانه‌تێکی مێژوویی ده‌خه‌مه‌ روو، بۆ رسوا کردنی شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتن، له‌ هه‌موو دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕه‌ که‌ڵه‌شێردا، دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتن ده‌بینین.

(1)
ئه‌بو حه‌ربه‌ له‌ 8شه‌ڕدا سه‌که‌وتوو بوو
که‌ڵه‌ شێری ئه‌بوحه‌ربه له‌ هه‌ولیره‌وه‌ هاتووته‌ سلێمانی‌، ره‌نگی شۆکی یه‌،کێشی 5 کیلۆو نیوو ده‌بێت، تا ئێستا له‌ 8 شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رکه‌وتوه‌ به‌سه‌ر که‌ڵه‌شێری ( ئه‌بو لئوزدی هه‌ولێری و رامبۆی چه‌مچه‌ماڵ و چاوسووری هه‌ولیری و ئاسترای به‌غدادی )، له‌ساڵی 1997 دا ئه‌بو حه‌ربه‌ له‌ شه‌ڕێک دا بریدارکراو توشی نه‌خۆشی گان گرین بوو، خاوه‌نه‌که‌ی خستیه‌ په‌راوێزه‌وه‌ تا مرد.؟

(2)
فیرعه‌ون، کوڕی ته‌ره‌قه‌یه‌
که‌ڵه‌شیری فیرعه‌ون زه‌رد باوه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تا کوڕی که‌ڵه‌شێری ته‌ره‌قه‌یه‌، دایکی کچی سه‌قاته‌یه و خه‌ڵکی بازیانه‌،کێشی 4 کیلۆو نیووه‌، ئێستا لای ئاکۆ عه‌زیزه‌، خۆی ئاماده‌کردووه‌ بۆ جه‌وله‌کانی تری شه‌ڕی ناوخۆ.

(3)
سه‌رشێت له‌ شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ردا سه‌رکه‌وت
که‌ڵه‌شێری سه‌رشێت ره‌نگی سوورێکی تێره‌، باوکی ته‌ره‌قه‌یه‌، دایکی له‌ خێڵی ئارامه‌، سه‌رشێت باڕێکی 7 مانگی بوو، توانی به‌ سه‌عاتێک و 26 ده‌قیقه‌، له‌ شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ردا، به‌سه‌ر که‌ڵه‌شێرێکی ته‌مه‌ن 2 ساڵی دا سه‌رکه‌وێت، دوو هه‌فته‌ دوای ئه‌وه‌ له‌ شه‌ڕیکی تردا که‌ڵه‌شێرێکی تری به‌ سه‌عاتێک و 50 ده‌قیقه له‌ خێڵی سه‌قاته‌ به‌زاند، تا ئێستا له‌ 5 شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌، خاوه‌نه‌که‌ی زۆر خزمه‌تی سه‌رشێت ده‌کات، ئاماده‌کراوه‌ بۆ هه‌ر شه‌ڕێکی ناوخۆ، له‌ هه‌رشوێنێکی ئه‌م نیشتمانه‌ بکرێ.

(4)
هه‌رمن دوو که‌ڵه‌شیری له‌ مه‌یدان دا کوشتووه‌
که‌ڵه‌شیری هه‌رمن سوورێکی تۆخه‌، چاوی شینه‌، باڵای مام ناوه‌ندییه‌، کێشی 6 کیلۆیه‌، تا ئێستا له‌ 15شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتووه‌، هه‌رمن بێ که‌سه‌و که‌س نازانێ باوک و دایکی کێ یه‌؟، بۆیه‌ ناویان ناوه‌ هه‌رمن، ته‌نیا هه‌ر خۆی ماوه‌، شاسوار له‌ کفری یه‌وه‌ هێناویه‌تی بۆ سلێمانی، هه‌رمن له‌ کاتی شه‌ڕدا نیو سه‌عات به‌ ده‌وری مه‌یدانی شه‌ڕگه‌که‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، له‌ پڕ شاڵاو بۆ که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری ده‌بات، به‌ به‌رده‌وامی شه‌ق ده‌هاوێ. تا ئێستا له‌ شه‌ڕدا دوو که‌ڵه‌شێری کوشتووه‌، تا ئه‌م ساڵانه‌ش مابوو ، لای کاک مه‌حمود ره‌شید‌ بوو، خزمه‌تی ده‌کرد و وه‌چه‌ی لێ ده‌گرێته‌وه‌، بۆ جه‌وله‌کانی تری شه‌ڕی ناوخۆ.

(5)
عه‌رام دڵی وه‌ستا
رۆژێک خه‌ڵکێکی زۆر سه‌یری شه‌ڕی نێوان ( که‌ڵه‌شیری عه‌وام ) و (که‌ڵه‌شیرێکی شۆکی ) یان ده‌کرد، له‌ شه‌رگه‌که‌دا، به‌ر ببونه جه‌سته‌ی یه‌کتری و یه‌کتریان داده‌پاچی، ئه‌وانه‌ی سه‌یری شه‌ڕه‌که‌یان ده‌کرد، شه‌ڕه‌که‌ یان به‌وردی ده‌بینی، دڵنیابوون ( عه‌وام ) له‌شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رده‌که‌وێت، چونکه‌ پێشوو تر له‌ چه‌ند شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتو بوو، به‌ڵام له‌ ناکاو عه‌وام له‌ کاتی شه‌ق وه‌شاندا که‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، دڵی وه‌ستا، به‌مه‌ش (شۆکی )ی شه‌ڕه‌که‌ی برده‌وه‌.

(6)
RBG
که‌ ڵه‌شێری R.B.G سورێکی خورماییه‌، ته‌مه‌نی 10مانگه‌، کێشی 5 کیلۆیه‌، باوکی شه‌قاته‌ی هه‌ولێریه‌و دایکی کۆمنسۆیه‌، باڵای به‌رزه‌، له‌ شه‌ڕدا زۆر ئازاو کۆڵنه‌ده‌ره‌، به‌زه‌یی نازانێ، زۆر به‌ ئازایه‌تی و سه‌که‌وتنه‌کانی خۆی ده‌نازێ و له‌ خۆی بایی یه‌، هۆگری خاوه‌نه‌که‌یه‌تی، که‌ڵه‌شیری RBG بێ مریشک ناژی،گه‌ر مریشکی لی دوور بخه‌یته‌وه‌ ژیانی لا تاڵ ده‌بێت، مان له‌ خواردن ده‌گرێ، که‌م ده‌خوێنێ، ناڕه‌زای نیشان ده‌دات.گه‌ر مریشک بخه‌یته‌ لایه‌وه‌ له‌ خۆشیا ده‌قوقێنێ و فیکه‌ لی ده‌دات، خاوه‌نه‌که‌ی زۆری خۆش ده‌وێت، به‌ 4 هه‌زار دینار نایفرۆشێ.

(7)
سوار، سه‌ری به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌بڕێته‌وه‌
(که‌ڵه‌شیری سوار) ره‌نگی سوورێکی کاڵه‌، زۆر ئازاو به‌هێزه‌، چاوێکی کوێره‌، ته‌مه‌نی ساڵێک و 6 مانگه‌
تا ئێستا له‌ 6 شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رکه‌وتو بووه‌، به‌سه‌ر دوو که‌ڵه‌شیری هه‌ولیر و دوو که‌ڵه‌شیری سلێمانی و دوو که‌ڵه‌ شیری چه‌مچه‌مال دا، له‌ شه‌ڕدا زۆر وریاو زاڵه‌، هه‌وڵ ده‌دات ده‌نوکی بگاته سه‌ری که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری به‌ چه‌قانه‌کانی سه‌ری که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری داده‌گرێته‌وه‌، وه‌ک چه‌قۆ سه‌ری به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌بڕێ، له‌شه‌ڕدا هه‌ناسه‌ درێژه‌، توانای به‌رگریه‌کی درێژ خایه‌نی هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی. له‌ هه‌موو شه‌ڕه‌کان دا ، به‌ (50- 75 ) ده‌قیقه‌، که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری ده‌به‌زێنێت، ئه‌م که‌ڵه‌شیره‌ لای عه‌لی حاجی سادقه‌.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies