شێرزاد ڕۆژهەڵاتی: ئاڵاکەی بارزانی و بیرکورتی ناسیۆناڵیسمی دواکەوتی کوردەواری.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژی24- 02- 2017 (مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا و بە ھەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە پێشوازی لێكرا، ھەمان رۆژ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە
تەنیا پێنج ڕۆژ دواتر:
سەرلەبەیانی 30- 03- 2017 هێزێکی پارتی (پێشمەرگەی ڕۆژ) بە پشتیوانی توركیا هێڕشیان کردە سەر شارۆچكەی خانەسوری سەر بە شەنگال.
شەڕ لەنێوان و چەكدارانی بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژ) ی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، دەستیپێكرد و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەردەوامبوو. لە ئاکامی ئەم شەڕە دا زیاتر لە دە شەڕوانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ گیانیان لە دەست دا.
دوو گریلا کە بۆ پێشگیری لە کارەساتی براکوژی وەک قەڵغانی زیندوو، هاتبونە پێش سەیارەکانی هێرشبەر، کەوتنە بەر دەسڕێژی پێشمەرگە و گیانیان لە دەست دا. ئەمەش وێنەکە:


لە5- 8- 2021 نێچیروان بارزانی بۆ بەشداری لە دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری تازە گەییشتە تاران و بە هەڵکردنی ئاڵای باشوری کوردستان پێشوازی لێکرا.
دەستبەجێ ، شایەرانی دیوەخانی کوردایەتی، دەستیان دایە دەهۆڵ و زوڕنا و بە بەژن و باڵای نێچیریان هەڵکوت،کە سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی، ئێرانی ناچار کردووە ئاڵای کوردستان بە ڕەسمی بناسێ. خەڵکانی ساویلکەش وەک هەمیشە باوەڕیان پێکردن و دەستیان کرد بە شایی و چەقڵە سەما و …
چاوەڕوان دەبین بزانین ئەم جارە بنەماڵەی بارزانی لە بەرانبەر ئەم ئاڵا تەزویرە چ قیمەتێکی دیکە پێشکێش بە ئاغاکانی دەورەی قیادە موەقەتیان دەکەن…

بۆ وەبیرهێنانەوە:
بەشێک لە خزمەتەکانی بنەماڵەی بارزانی بە داگیرکەرانی کوردستان:
1- تیرۆر کردنی ‌سه‌رکرده‌ پێشکەوتنخوازەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وانە سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری و دڵشاد ڕەسوڵی لە دەیەی شێشتی زایینی دا
2-لە مانگی سیپتەمبەری 1967 دا مەلا ڕەحیمی وەرتێ، ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن چاەکدارانی مەلا مستەفاوە دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولە بارانی دەکەن.
3- دەستەی ساڵح لاجانی نۆ کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا، بە فەرمانی بارزانی ساڵی 1968 گیران و درانەوە بە ئێران و هەمویان گولە باران کران.
4- گرتن و ڕاسەت کردنەوەی ٥٥ ئەندام و پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە دەوڵەتی ئێران لە ساڵەکانی 1968 و 1969. دیارترینیان ئەمانە بون: سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبا بەکر و مونتەقیمی قازی.جیا لە مونتەقیمی قازی کە حەوت ساڵ لە زیندان مایەوە، هەمویان ئیعدام کران.
5- مانگی ئایاری ساڵی 1968 هەردوو سەرکردەی شۆڕشگێر سڵێمان موعەینی و خەلیل شەوباش لە دێلمان لەلایەن دەزگای پاراستنی بارزانی دەگیرێن، خەلیل شەوباش لە ڕیگا دەکوژن کاک سلێمان سجن دەکرێت و لە سەر داوای مەلامستەفا، هەژاری موکریانی لە زیندان، سەردانی سلێمان موعینی دەکات و سوکایەتی زۆری پێ دەکات کە لە چێشتی مجێور دا خۆی بەشێکی باس کردوە. دوایەش شەهیدی دەکرێ و تەرمەکەی درایەوە بە ساواکی ئێرانی.
6- هاوکاری ڕاستەوخۆی شا و ساواکی ئێران بۆ سەركوتكردنی جوڵانەوەی رۆژهەڵات لەساڵەکانی و 1967 – 1968 دا بە پێشەنگایەتی سلێمان موعینی، مەلا ئاوارە و ئیسمائیل شەریف زادە.
7- بۆ ڕازی کردنی دەوڵەتی تورکیا، دەستگای پاراستی بارزانی ساڵی 1972 یەکێک لە دو ڕێبەری پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوور بە ناوی سەعد ئاڵچی، تیرۆر دەکەن. دوایە ڕێبەرەکەی دیکەی ئەم پارتە بە ناوی دوکتور شوان لە گەڵ ٢ پێشمەرگەی هاوڕێی دەسگیر دەکەن و بە تاوانی درۆیینی کوشتنی سەعید ئاڵچی هەر سێکیان ئیعدام دەکەن.
8- کارەساتی هەکاری بە هاوکاری تورکیا و ئیران لە ساڵی 1978 شەهیدكردنی 750 پێشمەرگە و دەیان سەركردەی وەكو عەلی عەسكەری ، د . خالید سەعید ، حسێن بابا شێخ .
9- هاوكاریكردنی ئێران بۆ تێكشكانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (1979-1985)
10- هاوكاریكردنی دەوڵەتی توركیا بۆ لێدانی PKK لە ساڵانی، 1992، 1995، 1997، 2000.
11- داگیر کردنی هەولێر بە هاوکاری ڕژێمی بەعس 31- 08- 1996.
12- هێرشكردنە سەر بنكەی یەنەدەكە و رۆژنامەی وڵات و چەندین رێكخراوی مەدەنی لە 16/5/1997دا و شەهیدكردنی زیاتر لە ( 14 ) رۆژنامەنووس و ( 80 ) چالاكی سیاسی ومەدەنی و گریلای بریندار و شوێنبزركردنیان كە هەتا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە .
13- دژایەتی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی شۆڕشی رۆژئاوا وپێشەنگەكەی كەPYDیە لەساڵی 2011وە هەتا ئێستا.
14- ڕاده‌ست كردنی شه‌نگال و زومار و ڒه‌بیعه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌مو گوند و ناوچه‌كانیان به‌ چه‌ته‌كانی داعش له‌ 3ی ئابی 2014 كه‌ بۆ هۆی كوژرانی 5000 كوردى بێ چه‌ك و بە کۆیلەچونی 6300 کچ و ژنی ئیزەدی و ئاواره‌ بونی 500 هه‌زار کەس و له‌ ده‌ست چونی 25٪ی خاكی كوردستان.

سەرچاوەکان:

kurdistan24.net
milletpress.com
globalgovernment2012.blogspot

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت