ئارام محەمەد غەریب: یەکێتی نیشتمانی کورسستان بەرەو کوێ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کیلۆ پاترا) شازادەی میسرلەشەڕی نێوان (سێزارو پۆمی ) لەسەر دەسەڵات لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا، لە زاری ئیمپراتۆری ڕۆمەوە (سێزار)ەوە وای گێڕاوەتەوە: (ئیمپراتۆریەتی ڕۆم بۆ من وپۆمپی بچووک بوو، ئێمە هەردوکمان نەماندەتوانی لەگەورەترین ئیمپراتۆریەتی دنیادا پێکەوە بژین دەبوایە یان پۆمپیە بکوژرێت یان من، ئەوە بوو پۆمپیە کوژراو تێدا چوو.

ئەی (لاهوری شێخ جەنگی)
وەک مامت فێرە جەنگی
بەڕووکەش مات و کپیت
هەروەکو گۆمی مەنگی
بۆ لەم پلانەی سوڵتان
بێ هەڵوێست و بێ دەنگی
گوومانم هەیە، بێ هۆ
هەڵنابژێری بێ دەنگی
تەقینەوەی ململانێ ی دەسەڵات لە ناو (ی. ن.ک)دا ئەم جارەیان لە سەرەوە دەستی پێکرد، لە دوای گۆنگرەی چوارەوە یەکێتی وەک دەزگایەکی بەرژەوەندی خێزانی بێ بەرنامە بە خۆی دا چویەوەو نەوەیەکی نوێ ی لە لاوەکانی هەمان خێزان خستە ململانێ ی دەسەڵاتەوە .هەر حیزب و ڕێکخراوێک بەرنامەی ڕۆشەنبیری و ستراتیژی و کۆمەڵایەتی و جیهان بینی و ناوچەیی خۆی لە سەرسیستەمێکی داڕێژراوو پەیرەو کراو بەرێوە نەبات،هەمیشە کێشەکانی شێوەیەکی نایاسایی وەردەگرن و ناکۆکی بەدوای خۆیاندا دەهێننە ناو حیزبەوە.
(ی.ن.ک) ناوی یەکێتی هێزە نیشتمانیەکانی کوردستانی هەڵگرتووە، بەڵام ئەوەی یەکڕیزی و یەکێتی هێزە نیشتمانیەکان بێت لە نێو (ی. ن.ک) دا نی یە. لەسەرەتای دروستبوونیەوە تاوەکو هەنوکە، بەبەرنامە شەڕی هێزەکانی دیکەی کردووە. بەردەوام وەک ئەمیبا لەت بووەوە چۆتەوە یەکیش. ئەم شیرازە پچڕانە بۆتە پەیڕەوی سەرانسەری نێوهەموو ئۆرگانەکانی یەکێتی. بێ سەرو بەریەکی سیاسی و ئایدۆلۆژی نەوە، بە نەوە، گواستراوەتەوە و کاری لەسەر دەکرێت. گوایە یەکێتی بڕوای بەئازادی و مافی دەربڕین و دیموکراتی هەیە، وە لێ ئەم پاساوە تەنها وەک پەردەی ڕووی شانۆیەک وایە بەڕووی خەڵکان و ئەندامەکانی دا.
ئەگەر (ی. ن. ک) کۆنگرەی پێنجەم بگرێت دەبێت ئەم جارە سەرەتا ناوەکەی بگۆڕێت و لە خشتەیەکی سیاسی دیکەدا ناوەکەی دابڕێژێتەوە. ووشەی (یەکێتی) لە خۆی دابماڵێت وەک ئەوەی چۆن زستان گەرما لەخۆی دادەماڵێت.
ئێدی هەڤاڵان: من وای بۆ دەچم ئەمجارە پاش خۆکۆکردنەوەی (لاهوری شێخ جەنگی) ڕەنگە قۆناغێکی نوێ ی ناکۆکیەکان سەرهەڵبدات. (لاهور) هەوڵ بدات هەوادارانی خۆی لە نیو یەکێتی دا لەگەڵ بەرەو لایەنەکانی دیکەی نێو بازاڕی سیاسەتی کوردستان لە چوارچێوەیەکی نوێ دا خۆی یەکبخات بەرانبەر ئامۆزاکانی. ئەوسا لەت بوونێکی دیکە ماڵەکەی (ی. ن. ک) دەهەژێنێت. مەرج نی یە ئەوەی تێک شکا بدۆڕێت، هەموو جارێک چارەنووسی سیاسی ڕەش نی یە. وەلێ هەندێک جارسیاسەت لە شکاندا خۆی دەگرێتەوە بەهۆی گۆڕانە ناوچەیی و جیهانی یەکانەوە. هەموو کەوتنێک کۆتایی نی یە، بەڵکو زۆرجار هەڵسانەوەش پیشبینی لێدەکرێت لەلایەن لێدراوەوە.
هاوسەرۆکی یەکەی یەکێتی ململانە مێژووی یەکەی نێوان (سیزارو پۆمپی ) مان لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا وەیاد دەهێنێتەوە. لەنێو یەکێتی یەکی بچوک دا دوو سەرۆک جێگایان نابێتەوە. یان دەبێت سێزار بکوژرێت یان دەبێت پۆمپی تێدا بچێت و بێدەنگی و وەلاخستن هەڵببژێرێت. سیاسی بەلای لێدراودا ئەوەی ڕوون بێت خەڵکان چاوەڕوانن بزانن ئەم جارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرەو کوێ دەروات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت