رەزا شـوان: رەگەزپەرستانی تورکیا داوای کوشتنی پەنابەرانی سوریا دەکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ( 10/ ئاوگوست/ 2021 ) لە باخچەیەکی گەڕەکی ” ئاڵتین داغ” لە شاری ئەنقـەرە”ی پایتەختی تورکیادا. بە هۆیەکی نەزانراوە دەمەقاڵی لە نێوان گەنجێکی عەرەبی پەنابەری سوری و گەنجێکی تورک بە ناوی” ئەمیرهـان یاڵچـین”ی تەمەن ( 18 ) ساڵ روویـدا. دوایش بـوو بە شەڕە چەقـۆ لە نێوانیاندا. گەنجە سورییەکە گەنجە تورکـەکەی کوشـت. لەگـەڵ بڵاوبـوونەوەی ئـەم هـەواڵـە، بە هـەزاران تـورک لە گەنجان و پیاوان و ژنان و منداڵان، کە ئاڵای تورکیایان هەڵگرتبوو، بە تێـڵا و چەقـۆ و بـەرد رژانە سەر شەقـامەکانی ئەنقـەرە، داعـش ئاسایی هـاواریـان دەکرد “اللـە اکـبر” (سورییەکان بکـوژن) و (مـاڵ و دوکانەکانیان تاڵان بکەن). بە بەرچاوی پۆلیس و میت و ئاسایشی تورکیاوە، هـێڕشیان کردە سەر ماڵـە پەنابەرە سورییەکـان، بە تایبەتیش لە گەڕەکی”ئاڵتین داغ” بە دار و شیش پەنجەرەکانیان شکاندن و ئۆتۆمیلەکانیان سوتاندن و دووکانەکانیان شکانـدن و تاڵانیـان کـردن. بێ ئەوەی کە پـۆلیس و ئاسیشی تورکیـا هـەوڵی راگـرتـنیان بـدەن. بە دوای هـەر سورییـەکـدا دەگەڕان کە بیگـرن و بیکـوژن. چالاکوانان لە تورکیا ئەوەیان راگەیاند، کە کۆمەڵەیەکی رێکخـراوەیی گـەنجی تـورکی رەگەزپەرست بە ناوی (ئاتـامان کاردیـلیشکی) کە تەمەنیان لە نێوان ( 16 – 25 ) ساڵن. بڵاوکـراوەیەکیان بڵاوکـردەوە، کە تێـیدا نووسیویـانە “سورییەکـان پیاوکـوژ و دزن” دەستیان لێ مەپارێزن، بیانکوژن و تاڵانیان بکەن و ماڵ و ئۆتۆمبیلەکانیان بسووتێنن، بە تـایبەتـیش کوردەکـانیان. ئـەم تۆرانییە رەگـەزپـەرست و مـافـیا و تـونـدڕەوانـە، لە شـاری (بـراجـیک) کە هـێڕشـیان کـردە سەر سورییەکـان، لەم هـێرشـانەشـدا تا ئێستا گەنجێکی عـەرەبی سـوریان کوشـتوە و چەنـدیـن کەسی تریشـیان لێ بـرینـدار کـردن.
هـێڕشەکانی تۆرانییەکانی تورکیا بۆ سەر سورییەکان فـراوانتر بۆنەتـەوە، گەیشتۆتە چەند شارێکی تری تورکیا. لە شاری ئەستەنبول دا، کارەساتی خوێنـاوی روویـانداوە.
ئەم رووداوە لە پایتەختی تورکیا، بە بەرچاوی دەسەڵات و پۆلیسی تورکیاوە، روویـدا. بەڵام ئەوان وەکو سەیرکەر سەیریان دەکرد، بێ ئەوەی کە پێش لەم هـێڕشانە بگـرن.
ئەردۆگـانی بازرگـانی مرۆڤ، بازرگـانی بەم پەنابـەرە سورییانەوە کـرد و بە ملیـارات دۆلاری لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرت، بۆ ئەوەی کە پێشیان لێبگرێت و روو لە ئەوروپا نەکەن. دەبـوایە سورییـەکان لە سەرەتـاوە ئەمەیـان بـزانیبایە، کە ئەردۆگـان سـۆز و بەزەیی پێیان نایەتەوە و هەستی مرۆڤایەتی لە وێژدانیدا نییە، بۆ مەبەستی قـێزەوەنی خـۆی قـۆستوونیەتـەوە و بازرگانیان پێـوە دەکات.
کارەساتی ئەنقەرە، بە هێڕشکردنە سەر پەنابەرانی سوری و کوشتن و تاڵان کردنیان، تا رادەیـەک لە کارەساتی تراژیـدیـای بەغـدای پایتـەخـتی عـێراق دەچـێ، کە بە رۆژی “فـەرهـودی جوولەکەکـان” بە ناوبـانگە. کە عەرەبەکـانی بەغـدا و دەور و بـەری لە رۆژی ( 1 / یوونی/ 1941 ) دا. کە رۆژی (جەژنی شەوئوت) یان بوو. زۆر نامەردانە هـێڕشیان کردە سەر جوولـەکەکان و پەلاماری کچان و ژنانیان دان. بە دەیان کەسیان لێکـوشتن، و مـاڵ و دوکانەکـانیان دزیـن و تاڵانیان کردن و دواتـر سوتانـدیانیان، ئەم کارەساتە خوێناوییە، تا ئەمـڕۆش پەڵەیەکی قـێزەوەنی شەرەمەزارییە بە نێوچـەوانی عـەرەبی عـێراقـەوە.
ئەم هـێڕشەی تۆرانییە رەگەزپەرستەکـان بۆ سەر پەنابەرانی سوریا، نە یەکـەم و دوا هێڕشی رەگەزپەرستەکانی تـورکیا دەبێـت. تا ئێستا بە دەیـان هـێڕشی رەگەزپەرستیان لە دژی گەلی کوردمان کرد. بـە هـەزاران کوردی سـڤـیل و بێتـاوانمان شەهـیدبـوون.
وەک دەزانیـن، چەنـد هـەفـتەیـەک پێـش ئێستا لـە شـارۆچـکەی (قـۆنیـا) لـە تورکیـا. خێزانێکی ( 7 ) کەسی کوردیان لەناو ماڵـەکەی خویـاندا، زۆر بە نامەردی کوشتیانان و ئاگریشیان لە ماڵەکەیان بەردا، بەڵام وەزیری ناوخۆی تورکیا، وەک هەر کارەساتێکی تر کە دژ بە کورد کـرابێـت، نکـوڵی لێکـرد کە تاوانێکی رەگەزپـەرستی بێت. شایەنی باسیشە ( 28 ) رۆژ لە پێش کارەساتەکە، ئەو خێزانە کوردەمان، بە نامەیەک وەزیـری ناوخۆی تورکیایان ئاگـادارکردبـۆوە، کە لە لایـەن گـروپێکی تـورکی رەگـەزپەرستەوە هەڕەشەی کوشـتیان لێکـراوە. بەڵام وەزیـرئ ناوخۆ بە دەنگـیانەوە نەچـوو. بەمـەش وەزیری ناوخۆی تورکیاش لەم تـاوانە قـێزەوەنەدا تاوانبارە. بەڵام نە دادگا و نە داد و یاسا و رەوا، نە ئازادی و نە مافی مـرۆڤ، لە تورکیادا بوونیان نییە، تورکیا لە لایەن رژێـمێکی مـافـیای رەگـەزپەرستی و خـوێنـڕێـژ و سەرکـوتـکەرەوە بەڕێـوەدەبـرێـت.
کە بە ئـاگـر و بە ئاسـن وەڵامی داواکـان و مـافـەکـان خـەڵـکی بێ دەرتـان دەدەنـەوە. رەگەزپەرستی تورکیا لە جیهاندا وێنەی نییە و لە ڤـایرۆسی کورۆنا زۆر کوشندەترە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت