دانا مەنمی: مانگی ئاب، ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مانگی ئاب لای پارتی و پارتییەکان و بنەماڵەی بەرزانی مانگی سەروەرییەکانە، مانگی ئاب دوو بۆنەی هەلگرتووە: بۆنەیەکیان لە دایکبوونی مەسعود بەرزانی یەو بۆنەکەی تریش ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە. پارتی لە ماوەی حەفتاو پێنج ساڵی تەمەنی خۆی سەرۆکەکەیدا شکست لەپاش شکست، تەسلیمبوون، خیانەت، دۆڕان و هەڵهاتن، ملکەچی ناپاکی، گەندەڵی و بێ ئابڕووی، ویژدان فرۆشتن و بێ موراڵی سیماو دیاردە ناوازەکانی پارتی سەرۆکەکەیەتی، هیچ بەرزانییەک هەیە خاوەنی ناوبانگی باش و دزو درۆزن نەبێت؟! کێ لە نەوەکانی مەلا مستەفا هەیە لەسەر حسابی میللەت خاوەنی کۆمپانیا و دەیان ئاپارتمان و ڤێلاو شوقە و سەروەت و سامانەکەی سەدان ملیۆن دۆلار نەبێت؟! مێژوو پێمان دەڵێ: پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە پێناو پاراستنی خۆیاندا ئامادەن سەدان جاری تر خیانەت بکەن. هەمیشە ڕۆژگاری پارتی ڕۆژگارێكی پر له‌ قین و پڕە له‌گه‌مه‌ی نابه‌جێی سیاسی و پڕە لە بیرۆكەو رۆحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووە، فەرهەنگ و كەلەپوری پارتی و بنەماڵەی بەرزانی پرە لە ناپاکی هانابردن بۆ دوژمنان چاوساغیکردن بۆ داگیرکەران. مێژووی پارتی مێژویندوژمن دۆست و هاوخه‌بات شكاندن بووە. حەفتا و پێنج ساڵە ئەم فەلسەفەو كەلەپورەی پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا ماڵی کوردی خاپور دەكات و دەستکەوت و دەرفەتەکان لەبار دەبات. پارتی زۆر بە سەلیقەش كار بۆ وێرانكردن و خاپوركردنی نێوماڵی كوردی دەكات.
بە درێژایی مێژووی حەفتاو پێنج ساڵی تەمەنی پارتی و حەفتاو شەش ساڵی تەمەنی مەلا مستەفا لە 1903- 1979 لە پێناو ڕزگارکردنی خۆیاندا بەڵای گەورە گەورەیان بەسەر خەڵکدا هێناوەو خاکی کوردستانیان کردووەتە گۆڕەپانی چاوساغی کردن بۆ داگیرکەران. دکتۆر مەحمود عوسمان لە کتێبی “ تقیم مسیرة الثورة الکردیة وانهیارها والدروس والعبر المستخلصة منها 1961 – 1975” لە لاپەڕە 35 دا نوسیویەتی و دەڵێت: ڕۆژێک لە ڕۆژان نە مەلا مستەفا و نە کوڕەکانی بەهیچ شێوەیەک نەچوون بۆ بەرەکانی شەڕ و نەخشەی هیچ شەڕێکی پارتیزانیان نەکێشاوە ، مەلا مستەفا یەکجار چووە بۆ شەڕ ئەویش بۆ بارزان بۆ دەرکردنی شێخ عوسمان و گروپەکەی چووە.
ئەیوب بارزانی لە کتێبی “ پوکانەوەی سەرکەوتندا “ باس لە کۆمەڵێک دیاردەی دزێوی مەلا مستەفا بە وردی دەکات، هیچ شتێک لەبەردەم خەونی مەلا مستەفا و نەوەکانیدا بەهای نەبووە، نە یاسا نە داب و نەریت و عورف هەر وەک چۆن ئێستا مەسعود بەرزانی و نەوەکانی ڕێز لە یاساو دادگاو پەرلەمان و ناگرن و کار لەسەر بێئیرادەکردنی دادگاو داواکاری گشتی و پەرلەمان دەکەن! یەکێک لە جوغزەکانی ناو پارتی ئەوەیە کە چۆن پارتییە سۆرانییە دەستەمۆکراوەکان پەروەردە بکەن و مەلا مستەفا بپەرستن و سوێند بە گۆڕەکەی بخۆن! ئەگەر سەیرێکی خێرای ئەو مێژووە بکەین لەو ڕاستییە دەگەین کە مێژووی پارتی جگە لە پاراستنی بنەماڵەی بەرزانی و پیرۆزکردنیان و داتاشینی کەسایەتی هیچ سودێکی بۆ خەڵکی کوردستان تێدا نەبووە، مێژوو فەلسەفەی پارتی پیرۆزکردنی بنەماڵەی مەلا مستەفا بووە، بە جۆرێک کە هەموو پارتییەکان چاو لەرەحمەتی مەلا مستەفا و کوڕەکانی ببڕن!
پارتی حەفتاو پێنج ساڵە خوێنی خەڵکی بێتاوان دەڕێژن و دەستیان هەیە لە تیرۆرکردنی خەڵکی ئازادیخوازو نوسەران و ڕۆژنامەنوسان، هەر رۆژەی نۆکەری بۆ دوژمنێکی کورد دەکەن، دەیەی شەست و حەفتاو هەشتاکان هیچ حیزب و بنەماڵەیەک هێندەی پارتی بنەماڵەی بەرزانی دلسۆز و چاوساغ داردەستی شای ئێران نەبووە! لە ڕۆژگاری ئیستادا هیچ حیزب بنەماڵەیەکیش وەک پارتی بەکرێگیراوی تورک نییە! و هیچ حیزبێکیش وەک پارتی نێوماڵی کوردی خاپور نەکردووە! بۆیە مێژووی پارتی و مێژووی مەلا مستەفاو نەوەکانی مێژووی دژە ئازادی و سەرکوتکردنی ئازادیخوازان دۆزی ڕەوای کورد بووە، شوناسی پارتی هەمان شوناسی بەعسیزمەو فەلسەفەی مەلا مستەفا و نەوەکانیشی هەمان فەلسەفەی سەدامیزمە. بەعس دەوڵەتی عێراقی لەسەر کەسایەتی سەدامیزم بەرجەستە کرد، پارتیش لەم مۆدێلەدا هەڵگری هەمان شوناسی بەعسیزمە و هەمان فەلسەفەی سەدامیزم بەرجەستە دەکات و پێگەی هەرێمی کوردستانی بەستووەتەوە بە پێگەی بنەماڵەی بەرزانی و لە ناو بنەماڵەی بەرزانیشدا بە کەسایەتی مەسعود بەرزانی و پاشان کۆمەڵێک رەمزییان لە بەردەم کۆمەڵگای کوردیدا قووت کردووەتەوە کە هەموو فێڵ و تەکنیکە بۆ داپۆشینی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە خیانەت و ناپاکی، دواجار ئەمەیش خۆداماڵینە لە بەهاو لە ئەخلاق و ویژدان و موراڵ، ئیدی لای پارتی و کورەکانی مەلا مستەفا نە قوماری ڕیفراندۆم عەیبەیە! نە چاوساغیکردن بۆ تورک و نە عێراقچێتی و کردنەوەی دەرگاکان بە ڕووی بەعسییەکاندا!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت