پشکۆ ئەمین: تالیبان چۆن تێکشکاو، پاش20 ساڵ بە بێشەر گەرایەوە دەسەڵات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش 20 ساڵ لە رووخان و دەرکردنی تالیبان لە ئەفگانستان، بە شەری گەورەو قورس ولێدان بە فرۆکەی جەنگی تالیبان لەدەسەڵات دوورخرانەوە بۆ ئەو دیوو سنوری پاکستانی دۆستیان.
لەو کاتەوە هێزی ئەمریکی و ئەوروپی لە خاکی ئەفگانستاندان و هاوکاری و راهێنان بەهێزی ئەفگانستان و بە حوکمەتی ئەفگانستان دەکەن، لە هەوڵی بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراس و مەدەنی و هێزیکی شەرکەرو بەتواناو باوەڕ بەخۆ، بوون.
تالیبان دوست و هاوپەیمانی گرووپی قاعیدەی تیرۆرستی بوون، قاعیدە بەرپرسی هێرشە روخینەر و بکوژەکەی 11 سیپتەمبەرە کە کرایە سەر ئەمریکاو بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستداو زیانێکی زۆری ئابوریشی بە ئەمریکا گەیاند.
ئەمریکیەکان دەلین سوپای نیشتیمانی ئەفگانستان ژمارەیان 300000 کەس بووە لە2001 وەبای 85 ملیار دولار چەک و جبەخانەیان بۆ کڕیوون. هەروەها راهێنان و هاوکاریان پێشکەش ئەو سوپایە کردووە. بەداخەوە هەر بە کشانەوەی ئەمریکا سوپا ورەی رووخاو بەرگەی شەری نەگرت. یان بەبێ شەڕ خۆی بەدەستەوەدا یا شەرگەکەی جیهێشت و رایکرد. ئەمە پێمان دەڵێت، ئەم سوپایە نەئازا بوون، نەیەکگرتووبون. ئەمانە سوپای نیشتیمانی نەبوون، بەڵکوو گروپی سەر بەرپرسەکان و خێڵەکان و دەسترۆیشتوەکان بووە. دەنا وا بە ئاسانی تێک نەدەشکا و شەری دەکرد.
بەکشانەوەی هێزەکانی سەر بەحکومەت، لە ناوچەکاندا چەک و جبەخانەیەکەی زۆرو تانک و دەبابەو ئۆتۆمبیلی سەربازی زۆری ئەمریکیەکان کەوتنە دەست ئەو گرووپە تیرۆرستیەی تالیبان کە بە خوێن و وێرانکاریی 20 ساڵ لەمەوبەر، دەسەڵاتیان لێسەندنەوە.
هەندێکجار مرۆڤ کەبیر لەسیاسەت دەکاتەوە، دەپرسێت بڵێی ئەمەش سیاسەتبێت و ژێر بە ژێر شتەکان داڕێژرابێت، وەک داشی دامە بجوڵێنرێت. کوری هەژاران کەسەربازن با هەر بکوژرێت. ئاخر خۆ دەوترێت سیاسەت ئەخلاقی تیدانیە. تۆ دوێنێ شەڕت دەکرد، تا لەدەسەڵات دەرتنا، ئێستا گفتو گۆی لەگەڵدا دەکەیت. رێگەی دەدەیت ئەوەی تۆ بنیاتیت ناوە بە ملیارات دۆلار ئەو بیروخێنێت و پاش 20ساڵ بێتەوە سەر دەسەلات.
سەرکەوتنەکانی تالیبان دەمیکە ئامادەکاری بۆدەکرێت. تالیبان 20ساڵ خۆیان راگرت، تەنها شەری پارتی زانیان دەکردو دەستیان لە دووژمن دەوەشاند. بەدروشمی( خۆت ئامادەکە رۆژێکدێت دەگەڕێینەوە دەسەڵات). تالیبانەکان پێش ئەوەی ریکەوتنەکە بەتەوای ئیمزا کرێت پەیوەندیان کرد بە بەرپرسەکانی حوکمەتی ئەفگانی و سەرۆک عەشیرەتەکانەوە. داوای هاوکاریان لێکردن و بەڵێنی دەسەڵات و پاریزگاری لە بەرژەوەندیەکانیان پێدان. تەنانەت لەگەڵ جەنراڵەکان و ئەفسەرو بەر پرسەکانی سوپاو پۆلیسیشدا رێکەوتنیان کردبوو. بەرتیل و پارەو بەڵینی شوێنی گرنگیان بەزوربەیان دابوو و کرابوونە بەرپرسی سبەینێ.
واشتنتۆن پۆست دەنوسیت، جەنراڵەکان دەیان وت چەکەکانتان دانین و یەک فیشەک نەتەقێنین. ئەفسەرەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان دەیانزانی تالیبان و ئەمریکا لەدەوحە خەریکی رێکەوتنین، بۆیە ئامادەی خۆفرۆشیی بوون. هەروها دەڵێت، پارەت بدایە زوربە خۆیان دەفرۆشت. بۆیە دەبیت بڵێین تەخشان و پەخشانی قومبەلەی پارەی تالیبان شەڕکەی بردەوە، سوپای راهێنراو، لە لایەن بەرپرس و جەنراڵەکانەوە فرۆشران. لەراستیدا ئەمانە بوونە هۆی سەرکەوتنی تالیبان. دەنا هێزی تالیبان هیچ چەکێکی پێشکەوتوی پێنەبوو. راستە تالیبان بروایان بەخۆیان و بە بیرەکەیان هەبوو. بیروباوەڕی سوپای وەتەنی زۆر لاواز بوو. تالیبان توانی بەکرینی سەرکردەو سەرۆک عەشیرەتەکان ورەی سوپا و دەوڵەتی ئەفگانی لە ماوەی کەمتر لەدوو هەفتەدا بروخێنین و هێزی ئەفگانستان راماڵێت. خۆی بگەیەنێتە کابولی پایتەخت و ناو کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفگانی، بەبێ شەرێک کە شیاوی باسکردنبێت.
ئەو پایتەخەتەی کاتی خۆی لە ژێر ساروخ و تۆپ بارن و بۆردومانی فرۆکەی جەنگی ئەمریکی و ئینگلیزیدا چۆڵیان کرد، بە ئاسانی گێرایانەوە ژێر دەستی خۆیان و لەناو ئەو کۆشکەوە هەواڵی سەرکەوتنیان راگەیاند.
لەگەڵ گەیشتنی تاڵیبان بەدەرگاکانی کابول، ترس و دڵە راوکی، وای لە هەزاران کەس کرد، هەوڵی هەڵاتن و خۆ دەربازکردن بدات. پێشتر لە کابولدا 4 ملیون کەس دەژیا، ئەمرۆ زیاتر لە2 ملیون ئاوارەو راکردووی شوێنەکانی تری تێهاتوە،کە بۆ خۆپاراستن، لە ترسی تالیبان هاتبوونە کابوول، خەڵکی کابول هەوڵدەدەن بۆراکردنە دەرەوە، تا خۆیان لەتالیبان و ژیان لەژێردەسەڵات و لە ژێر عەبا رەشەکەیان رزگاربکەن.
ئەشرەف غەنی سەرۆک وەزیران، ئەو پیاوەی وازی لە ژیانی خۆشی ئەمریکا هێناو گەرایەوە وڵاتەکەی، نەیتوانی خۆی راگرێت. وڵاتەکەی و دەسەڵاتەکەی تا سەرئێسقان لە گەندەڵی و دزیدا نقوم بوو. هەر کەسە بۆ خۆی و هەوڵی خۆی دەدا. هیندەی بیریان لای هۆزو عەشیرەت هەبوو بیریان لای نیشتیمان نەبوو. غەنی ناچار خەمەکانی بە تووڕە بوون دەردەبڕی، ئەمە وایکردبوو، ئەو مامۆستایەی دانیشگاکانی ئەمریکای جیهێشت، بە پیاوێکی توڕە بناسرێت.
ئەشرەف غەنی لەکاتی بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسی کشانەوەی سوپای ئەمریکا پێش دوو مانگێک رۆشتە ئەمریکاو داوای لەبایدن کرد، جارێ نەکشێتەوە، بەڵام بەگوێێان نەکرد. بۆیە کاتێک تالیبان گەیشتنە دەرگاکەو تەقولبابیان لەدەرگای کابوولداو داوایان لێکرد دەسەڵاتیان تەسلیم کات، ناچار بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی رژانی خوێنی خەڵکەکەی وازهێنانی راگەیاند و رۆشتە ئامارات.
ئەم سەرکەوتنەی تالیبان مایەی سەرسورمانی هەموو لایەک و کەسێک بوو. بروا نەدەکراو بە خەیاڵدا نەدەهات، کە میژوو بەم شێوەیە بۆ دواوە بگێڕڕیتەوە، ئەفگانستان جاریکیتر بکەوێتەوە ژێردەستی تالیبان و یاساکانی.
ئێستا ئەمریکاو ئەڵمانیاو فەرەنساو ولاتانیتری ناتۆ دەیانەوێت سوپاکانیان و سەفارەتەکانیان و ئەو کارگوزارە ئەفگانیانەی لە ماوەی ئەم 20 ساڵەی مانەوەیاندا لە ئەفگانستان لەگەڵیاندابوون، دەربازکەن و بیانهێنینە دەرەوەی ئەفگانستان. ئەمانە هەر هەموویان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
تالیبان بەشێوەیەک دەستیگرت بەسەر ئەفگانستاندا کەکەس چاوەروانی نەدەکرد شار بەشارو ناوچە بەدوای ناوچەدا دەکەوتە دەستی تالیبان. لە ماوەیەکی هەر زۆرکەمدا خۆی گەیاندا کابولی پایتەخت.
دەمێکە دەوترێت کە ژێر بەژێر دان و ساندو گفتوگۆیەک بۆ رێکەوتن هەیە لەنێوان تالیبان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا.
دۆنالد ترەمپ مامۆستای رێکەوتنەکە، لە مانگی دووی ساڵی 2020 دا کە سەرۆکی ئەوسای وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکابوو، لە کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (رایگەیاند کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانی تالیباندا، ریکەوتنێکی ئیمزاکردوە. ترەمپ وتی بەم هۆیەوە پیرۆزبای لە هەمووان و لە کەسوکاری سەربازەکانمان دەکەم. بەمزوانە سەربازەکان دەگەڕێنمەوە). پاش ساڵێک و حەوت مانگ دان و ساندێکی دوورو درێژ لە قەتەر بەبەشداری و ئاگاداری دەوڵەتی قەتەر، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە بێ ئاگادارکردنەوەی هاوپەیمانەکانی ناو ناتۆو دۆستەکانی بریاریدا، تا 11 سێپتەمبەر ساڵرۆژی هیرشە تیرۆرستیەکەی سەر ئەمریکا لەلایەن قاعیدەوە بە شێوەیەکی رێکخراو، هەموو سەربازەکان لە ئەفگانستان بکشێنێتەوە. بەمەرجێک تالیبان هیچ رێکخراوێکی تیرۆرستی نەگرێتە خۆی و لەوێوە دژایەتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی نەکات.
رۆژی 14 حوزەیران 2021 لەکۆبونەوەی ناتۆدا باسی ریکەوتنەکە کراو، وتەبێژی ناتۆ وتی، کە تیرۆرستەکان هیچ جێگەیەکیان بۆ نەماوە خۆیانی تێدا حەشاربدەن، سوپای ئەفگانستان راهێنانێکی باشی پێکراوەو توانای بەرگریی باشیان هەیە، دەوڵەتی ئەفگانستان هاوکاری کراوەو بۆ دروستکردنی دامو دەزگاکانی خۆبەریوە بردن و پاریزگاری لە خۆکردن. ئێستا هەم دوڵەت و هەم سوپاکەی توانای خۆپاریزی وخۆبەریوەبردنیان هەیە و ئامادەیە بۆ بەرەنگار بوونەوە. بۆیە دەکرێت کۆتایبهێنین بە کردەوە سەربازیەکانمان و هێزەکانمان بکشێنینەوە. ئەمەش مانای ئەوە نیە پەیوەندیمان بە ئەفگانستانەوە نامێنێت و پاریزگاری لێناکەین، ئێمەبەردەوام هاوکاری ئەفگانستان دەکەین.
بایدن سەرۆکی تازە هەڵبژێراوی ئەمریکا وتی، ئەفگانستان ناکەوێتە باری خراپ، ئەفگانیەکان ئێستا دەتوانین بەرپەرچی هەموو پەلامارێک و هیرشێکی تالیبان بدەنەوە، بەلام پاش چەند هەفتەیەک، بایدن پێچەوانەی وتەکانی پێشوی دوواو، وتی لەگەڵ کشانەوەی هێزە دەرەکیەکاندا، هیچ هۆیەک نامینێتەوە بۆ شەری تالیبان. ئەوە دەرکەوتووە هەڵەیەک هەبووە لە تێگەیشتن لەسروشتی ئەفگانستان و رۆشنبیریەکەی و شێوەی بیرکردنەوەیان، ناشکرێت ئێمە لە باتی سوپای ئەفگانستان شەربکەین، دەسەڵاتی سیاسی ئەفگانستان خۆیان شکستیان هێناو رایانکردو تەسلیمی تالیبان بوون.
گەرنئەم رێکەوتنە ژێربە ژێرە شەترەنجەکە نەبێت و تالیبان ئامادەکرابێت بۆ لێدانی ئیران وبەرەنگار بوونەوەی رێگەی ئاوریشمی چین،نئەوا ئەم کشانەوەیە هیچ سودێکی بۆ ئەمریکا نابێت. راستە سەربازەکانیان دەگەڕێنەوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەهەیبەت و ناو ناوبانگی ئەمریکا دەگەیەنێت و بڕوای وڵاتان بە ئەمریکا بێهیز دەکات و نابێتە جێگەی بروای کەس ولایەک.
وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێی تالیبان لەم سەرکەوتنە خیرایەی تالیبان دەترسین بە هەستیاریەوە لێیدەڕوانین. بایدن پاش ئەو راکەراکەو سەرکەوتنی گەورەی هیزەکانی تالیبان و هەڵاتنی سەرۆکی ئەفگانستان و ئەو شەرمەزاریەی ناو فرۆکەخانەی کارزای، رۆژی دووشەمە 16 ئاب لەبارەی کشانەوەی سوپای ئەمریکا و ئەو بارە ناهەموارەی دروست بووەو بۆئەوەی کە شەرمەزاریەکە لەسەر خۆی لابدات، رایگەیاند: لەراستیدا کاری وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەبوو لە ئەفگانستان دەوڵەتێک دروست بکات، بەرژەوەندی ئەمریکا لە ئەفگانستان تەنها لەوەدا بوو کە رێگە نەدرێت جاریکیتر لەو وڵاتە پڕ لە شەڕەو، هێرشی تیرۆرستیی بکرێتە سەر ئەمریکا. بایدن دەڵێت، رووسیاو چین دەیانەویت ئەمریکا بخزێنینە ناو ئاژاوەو شەری ئەفگانستان،گەربێت و تالیبان هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندیەکانمان ئەوا وەڵامی خراپمان دەبێت بۆیان.
هەروەها وتی، هیچ خاوەن هۆشێک لەگەڵ ئەوەدا نیە. ئێمە لەمە زیاتر لە وڵاتێکدا بمێنینەوە کە لەناو شەری ئەهلیدایە، وتی ئەوەی ئێستا روو دەدات دەکرا پێش 5 ساڵ یا 15 ساڵ لەمەو پێش رووبدات، من بریارمداوە بە گەلی ئەمریکا کە راستگۆو راشکاوبم لەگەڵیاندا، بۆیە دەڵێم، ئەمەی کە روو دەدات زۆر خیراتر روویدا لەوەی ئێمە چاوەڕیمان دەکرد، هەموو هەنگاوێک و کارێکمان کرد تا ئەفگانیەکان بریاری چارەنوسی خۆیان بدەن، ئێمە ناتوانین وابکەین، ئەفگانیەکان بریاری شەر بدەن، لەپێناو پاشەرۆژیاندا. خۆیان شەریان نەکردو هەڵاتن، ئێستاش چاودێری مافی ژنان و لاوان و مافی مرۆڤ دەکەین لە ئەفگانستان، دژی هەموو پێشیلکاریەک دەوەستینەوە.
بایدن وتی، ترەمپ بریاریدابوو لە یەکی مایودا هێزەکان بکشێنێتەوە وە سوپای ئەمریکای لە 15500 سەربازەوە کەمکردەوە بۆ 2500 سەرباز، ئەمە وای کرد تالیبان بەهیزبێت، بۆیە دەبوایە یان لەگەڵ تالیبان بکەوینەوە شەڕ یان رێکەوتنەکە تەواو بکەین.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت