نەبەز جەلال: بۆ لەیەک نەچین؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاپای ڤاتیکان ووتی: دەبێت بگەڕێنەوە بۆ دینی ئیبراھیمی!
ناوبردنی دین لێرەدا دەگەڕێتەوە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نوێتر لە ڕابووردوو.
شێوازەکانی شەڕی دین لە ڕۆژھەڵاتدا گەرچی بە مەرام و ئامانجێکی دیاریکراویش بوبێ کۆتایی ھات؛ ئیتر زەمەنێکی ترە بۆ پێکەوە ژیانێکی سەردەمیانە .
بایدن ووتی: دەمانەوێت روسیا دڵنیا بکەینەوە کە توانای شەڕی ئەلیکترۆنیمان ھەیە، دیار بوو نەیدەویست ڕاستەوخۆ باس لە شەڕی بایەلۆژی بێسنور زلھێزبکات!
ناوبردنی شەڕەکە بۆ دوورکەوتنەوەی شەڕی بەرەیی چین بوو؛ وەک ئەوەی بڵێ: بوکێ لەگەڵ تۆمە خەسوو گوێت لێبێ. دەمێکە ھێڵی بەرگری و سنوری جوڵەی بەرەنگار بوونەوەی بۆ خەتڕێژ و ئامادەدەکرێ.
ھاوپەیمانان لەشەڕەی دژ بە دیندا ھیچیان پێنەکراو، سەرکەوتوو نەبون، بۆیە جگە لە جیاکردنەوەی توندڕەوەکانیان و داماڵین و دورخستنەوەیان لە بەرەی پێکەوە کارکردنی دین، ھیچ ڕێگایەکی تریان لەبەردەستدا نەماوە تا ئامادەیی بکەن بۆ ژیانێکی نوێی ئەلەکترۆنی و داگیرکردنی مرۆڤایەتی ئەم سەردەمە.
بۆ ئەمەش ھەموویان تێگەیشتن، کە ئیشکردن لەگەڵ سیما بوکەڵەیی و ماسکە سیاسییەکان نایانگەیەنێتە کۆتایی و، دەبێت لەگەڵ پێکھاتەی سروشتی خەڵکەکە ھەڵسوکەوت بکەن و بگەنە بڕوایەکی نوێ بۆ ئاشتی.
لە ئەفغانستان تاڵیبانیان دەرکرد، بەڵام وەک پێویستییەکی سیاسی بۆ ئایندە ھێنانیانەوە، لە عێراقیش بەعسییە سونەکانیان ڕووخان، ئیتر وەک چارەسەر دروستیان دەکەنەوە.
لێرەوە دەتوانین بڵێین کوردستان و ئەفغانستان جیاوازن لە ڕووی پەیڕەوەوە، چونکە بەشێک لە کوردەکان تا ئێستاش بە نھێنی وەک دۆستی بەعسییەکان دیارن و بە بێدەنگی قبوڵیانن!.
بەڵام لەڕووی کێشەو گرفتی خزمەت و دروستبوونەوەوە، ھاوشێوەی یەکین و، بە ھەمان شێوازی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی خەڵکەوە سەرقاڵن و لە دوو دیوی یەک دراوو دەچین، کە ھەر یەکەیان لە جێگایەکی جیاواز بە موفتی بۆسودی دیوەخان خەرج دەکرێن و میللەتیش وەک ئیفلاسێکی دەستی دەسەڵات لێیکەوتووە و ، بە چاوەڕوانییەوە خەریکی ووتنەوەی قەتاروڵا وەیسیە بۆ داھاتوی پڕ لە مەرگی نادیاری خۆی!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت