فەرەیدون کونجرینی: مەسعود بارزانی نەیتوانی وەک من ڕونکردنەوە بدات!؟

لەگەڵ خوێندنەوەی وتارەکەی مەسعود بارزانی ” بڕیارمدا وتارێک بنوسم لە ژێرناوی ڕونکردنەوەکەی من باشتربوو لەوەی مەسعود بارزانی!؟ یان ناویبنێم وتارێکی باشتر لەوەی مەسعود بارزانی!؟ یان بنوسم وتارەکەی مەسعود بارزانی پێویست نەبوو!؟ هەموو ئەمانە کە هاوشێوە تەنزی یەکن هات بەبیرمداو، بڕیارمدا سەروتار دیاری بکەم.
ڕۆژی 22- 8- 2021 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی باشور” لە وتارێکیدا وەڵامی نوسەرانی سیاسی دایەوە، کە هاوشێوەیان کردووە بە کەسایەتیەکی سیاسی و خراپ، ڕەخنەیان لە سیستەمی حکومەت و پەرلەمان و پەرتبونی ناوماڵی کوردو ململانێی لایەنە سیاسیەکان و خراپی کاروچالاکی ڕێکخراوە ناحکومیی و… هتد. هەندێک لە نوسەران بەراودی ئیماراتی ئەفگانستانیان بە هەرێمی باشوری کوردستان کردوە کەبەهۆی نەگەندەڵیی و ناعەدالەتی و خراپی دادگاو دادوەرو هەموو ئەوانەی سەرەوە، ڕوداوی ئەفگانستانی تێدا بەدیدەکرێت و هەمان ڕوخان دوپات دەبێتەوە لە ناوچەکەدا” بەوهۆیەوە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتارێکی بڵاوکرایەوە، سەرچاوەی لینکەکەی لای خوارەوەی ئەم بابەتە داندراوە” زەقتریین دێڕی نوسراوەکەی ئەوەبوو دەڵێت: دۆخی كوردستان جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ هەموو شوێنەكانی تر، بەتایبەت ئەفگانستان، بۆ ئەم مەبەستە وەبیرهێنانەوەیەك دەهێنمەوە بۆبەرچاوی خوێنەر:
لەدوای ڕوداوەکانی تونس گۆڕانکاری دەسەڵات خۆپشاندان و دەنگی ناڕەزایی بیستراو دەسەڵاتی تونس هەرەسی هێنا” بەهەمان شێوە لە وڵاتی میسر قڵیشایەوەو لەناکاودا سەرۆکی وڵات حوسنی موبارەك لە وتارێکیداو لە دێڕێکدا دەڵێ میسر تونس نیە” بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستبوو، دەنگی ناڕەزایی و ڕاپەڕیین لە وڵاتی لیبیا شارەکانی گرتەوە، سەرۆکی لیبیا هاتە دەنگ و، لە دێرێکی وتارەکەیدا دەڵێت: لیبیا (میسر و تونس)نییە. لە ژێر ناوی بەهاری عەرەبی لە وڵاتی یەمەن خۆپشاندان ئەنجامدراو هاوڵاتیان دەستیان گەیشتە چەک و ڕاپەڕیین بەرپا بوو، سەرۆکی ئەوکاتی یەمەن هەڕەشەی کرد” لە لێدوانێکیدا گوتی یەمەن نە میسرەو نە لیبیا و نە تونسە، هەموو ئەمانە پێچەوانە بونەوە. جا بەر لە نوسینی وتارەکەی مەسعود بارزانی دەبوو خۆیی و ڕاوێژکارەکانی بیریان لە دەسەلاتی دیکتاتۆری بەهاری ئەرەبی ببوایەو ئەو دێڕەیان دوپات نەکردایەتەوە. بەلام گوتاری مەسعود بارزانیی ئەوەمان پێدەڵێت: کە دیکتاتۆر سیستەمی دیکتاتۆرەکانی پێشخۆی بەکاردێنێنێت تا ئەو ئامانجەی ئەوان نەیان پێکاوە ئەم بیسەلمێنێت و سەرکەوتوبێت لە مانەوەو هێشتنەوەی دەسەڵاتی ڕەهای حزبەکەی.
دەکرا مەسعود بارزانی بەم جۆرە وەڵامی نوسەرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حوکمداری کوردی بدایەتەوەو، بیگوتبایە: نوسەران و ڕۆشنیران من بەردەوام بەدواداچون دەکەم بۆ هەموو ئەو ڕوداوە هەڵانەیی لە ناوچەکەدا ڕودەدات بەهۆی نوسینەکانی ئێوە زانیاری بەسودمان پێگەیشتوەو سودی زۆرمان لە وتارەکانتان وەرگرتوە، بە پێویستی دەزانم سپاسی هۆشداری و زانیارییە زانستیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانتان بکەم؛ کە هاوشێوە حاکمێکی یاسایی ڕونکردنەوە دەدەن لەسەر خراپ بەکارهێنانی حوکمداری و بەلادا ڕێی سیستەمی ناوچەکە، دەبوو سەرۆکی پارتی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بکردایەو بڵێ: ئێوە شکۆمەندی بیری کوردایەتیین و سودمان لێوەرگرتوەن!؟ بەڵام ئەو توانی نوسەران و ڕۆشنبیرانی کورد داپڵۆسێنێت بە وتارێک کە پێویست نەبوو بڵاوی بکاتەوە، ئایە وتارەکە دیدی مەسعود بارزانی خۆیەتی یان ڕاوێژکارە بەهەڵەداچوەکانی!؟
خوێنەرانەری بەڕێز” من وەک نوسەرێکی سیاسی ڕونکردنەوەی ئەوە دەدەم کە بۆچی هەرێمی باشوری کوردستان بەراورد ناکرێ لەگەڵ ئەفگانستان و هەر وڵاتێکیتر؟ جیاوازییەکەی دەوڵەت و هەرێمە! کە دوو بانگراوەندەو هاوشێوە نیە، لەهەموو وڵاتێکی خاوەن سنورو دەوڵەتی ڕاگەیەندراودا دەتواندرێ لە ساڵێکدا چەنجارێك سیستەمی حوکمداری بگۆڕدرێ ئیدی، بە ڕاپەڕین و شۆڕش و پاشەکشەی حومدارانبێت یان هەرشێوەیەك، چونکە ئەوناوچەیە مەترسی ئەوتۆی نیەو پێشوەخت دەوڵەت بووەو سنوری دیاربووە لە جیهاندا. بەڵام هەرێمی باشوری کوردستان جیاوازیی هەیەو نابێت بەوردو هاوشیوەی بکەیین، چونکە سنورمان جودا نەکراوەتەوەو دەوڵەتنیین و لەسەر نەخشەی جیهان نیشان نەکراویین، لە هەرکاتێکدا ڕوداوێك ڕوبدات کوردی باشور وەک پوشی بەربای لێدێ، کوردی باشوری کوردستان لەژێر چاودێری وڵاتانی جیهاندایەو پارێزگاری لێدەکرێ و هیچ کۆنترۆڵێکی سیاسی و سەربازی پێناکرێ و سنوری پارێزگاری نییە.
ئەوەی جێگەی نیگەرانییە دەسەڵاتدارانی باشور نەیانتوانیوە بەراورد بکەن لە گەندەڵی باشورو هەر وڵاتێکیتر، ئەو وڵاتانەی ڕوداوە مەترسییەکانی تێدا ڕودەدات خاک و سنوری لەدەست نادات و هەر لایەن و گروپێکی بەهێزترو باشتر بێتە ناوچەکە سنورو وڵاتیان وەک خۆی دەمێنێت و سیستەمێکی نوێ دروستدەبێت و دادەمەزرێ ، بەڵام ئێمەی کورد لە هەرێمی باشوری کوردستان بێخاوەنیین و سنورمان دیاری نەکراوەو سەربەخۆنیین پێویستە یەکبین و پێکەوە پارێزگاری لەو بەشەی کوردستان بکەیین تا دەبینە دەوڵەت و سنوری دیاریکراومان دەبێت. بەکۆی گشتی ڕێز لە بەها نیشتیمانی و نەتەواییەکان بگریین و یەکڕیزی لایەنەکان بکەینە هێزێکی یەکگرتوو لە ناوچەکە.
لێرەدا جیاوازیی هەرێمی کوردستان و ئەڤگانستان ئاماژە دەکەم کە جیاوازی هەفتەی یەکەمی دەسەڵاتی تاڵیبان و دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی 30 ساڵی حوکومداریاندا چۆن بووە؟
لای هەموان هاتنە ناوەوەو گرتنە دەستی دەسەڵاتی هەرێم ئاشکرایە کە بەخت یاوەریان بوو لە 1991 کوەیت داگیرکراوو لە ٪90ی هێزی ئێراقی لە جەنگی داگیرکاریدابوو لە گەڵ فشاریی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئێراق، ڕاپەڕین لە باشوری کوردستان کە باکوری ئێراق دەگرێتەوەو ئەنجامدراو، چەند ناوچەیەکیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و، لە پێناو داهات و سەروەتی ناوچەکە شەڕی براکوژیان ئەنجامداو، زیانی ماڵی زۆروو زیاتر لە 36 هەزار پێشمەرگەو هاوڵاتی کوژران و، تا ئێستاش بە دوو ئیدارەیی حوکمداریی دەکەن. یەکێک لەو نمونانە هێزی سەربازی یەکی نەگرتۆتەوەو دابەش بوو بەسەر دوو بنەماڵەدا. بەڵام من لێرەدا گۆڕانکارییەکانی سەرەتای هاتنە ناوەوەی گروپە چەکدارەکانی تاڵیبان ئاشکرا دەکەم. کە لە ماوەی یەک ھەفتەدا چی ڕوویدا.
ئەفگانستان بوە یەکەمین لەجیهاندا سوپا و سەربازی دیاریکرد لەماوەی یەک هەفتەدا، بەجۆرێک کە سەربازەکان ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی لەسەرەتادا بێ موچە پارێزگاری بکەن و دەسەڵاتی گەندەڵی ڕابوردوو نەیەنەوە کایەی حوکمداری ناوچەکە. بەمەش یەکەمین وڵات باسدەکرێ بەبێ تەکنەلۆجیا ئاسایش لە هەموو ناوچەکەدا بهێنێتە ئاراوەو حکومەتێکی سەربەخۆ دامەزرێنێت و ڕێژەی گەندەڵی بۆ سفر دابەزی.
سەرکردە نوێکانی تاڵیبان شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان دیاری نەکرد، بەڵام ئارامی ئاسایشیان بۆ خەڵک و ئەڤگانستان بەرجەستەکرد، بە یەکەمین وڵات هەژمار دەکرێ لەدوای کۆنترۆڵی کابولی پایتەخت کە کوشتن، دزی، تاڵانکردن، بێکاریی، بەرتیل، گەندەڵی، ستەمکاری و دزی کۆتایی پێ هێناو بەرزترین پلەی کەسیی و هەرتاکێکی تاوانکار بەیەک چاو سەیر دەکرێت و هەمان سزا دەدرێت.
لە 15ساڵی ڕابوردودا سیستەمی حوکمداری تاڵیبان مەترسیدارتریین بڕیاری تێدابوو کە تەواوی کۆمەڵگەی ئەفگانستانی خستبوە دڵەڕاوکێ و ترس، بەڵام لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی شارەکان بە یەکەم وڵات باسدەکرێ لە جیهاندا کە هەموو فەرمانی شارستانێتییەکی نەتەوەی قبوڵ دەکات و دەستبەجێ دەستی پێکردوو بەیاسا نوسیەوەو هەر دادوەرێکی بەرپرسیارکرد لە دادگاکاندا کـــــــــە (شارەوانی، سەربازی، تەندروستی، ئەدەبی، پەروەردە، بانگخوازی بکەنە سەرەتای ڕێکخستنی خەڵك.
جیاوازیەکی تر کە لەتەواوی جیهاندا باس دەکرێ و بۆتە باسی هەواڵ و زانیاری ڕۆژانە کە ئەفگانستان، یەکەم وڵاتە لە جیهاندا شانشینەکانی تر لێی دەترسن و دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵدا بپارێزن. یەکەمین دەوڵەت وڵاتی چین بوو، چونکە توانی لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دەسەڵاتی حکومەتی خاوان سەربازو جبەخانەی گەورە ببەزێنێت.
وتەبێژی تالیبان لە چاوپێکەوتنێکی مێدیایدا ئێرانی ئاگادارکردەوە ئەگەر فشارمان بخەنە سەرو سنورمان ببەزێنن دەتانگەیەنینە ئەمریکا بەوشێوەیەیی گەندەڵکارانی ئەفگانستانمان ڕەوانەی ئەمریکا کرد بە فڕۆکە سەربازییە ئەمریکاییەکان.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies