بەرزان محەمەدەسوورە: قوتابخانە حکومی و تایبەت( ئەهلی) یەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پڕۆسەی خوێندن پڕۆسەیەکی گشتگیرەو ناچاری هەمووتاکە، کەبەژداری بکات، وەمەرجی سەرەکیش لە نەتەوەیەکگرتوەکان، بەشی یونسێف جەخت کراوەتەوەکە خوێندن دەبێت بەخۆڕایی بێت.
لەهەرێمی کوردستان تاچەند ساڵێک پێش ئێستا خوێندن پڕۆسەیەکی حکومی بوو بەخۆڕایی بو لەناوەندەکانی خوێندن تا زانکۆکانیش، بەڵام لەم دوایانەدا، کەچەند ساڵێکە بەرپرسە کوردەکان دەستیان چۆیە بینەی هاوڵاتیانی خۆیان و چونەناو بازرگانی کردن، کەئەم چونە بەم فۆڕمەی لای خۆمان زۆر مەترسی دارە، دەرەنجامەکانی لەسەر کۆمەڵگە بەگشتی دەرکەوتووە.
تائێرە ئەوە پرۆسەی خوێندن لەخۆڕای بۆ ناو بازرگانی کردن بەبەهاکانی تاک و گشتی، ئایا ئەنجامەکانی خوێندنی ناحکومی تاکوێ و لەکوێ سەرکەوتوبووە، ئەو ناوەندانەی کراونەتەوە ئەگەر بەرپرسێک یان باشترە بڵێم بەرپرسێکی بازرگانی لەپشتی نەبێت ناتوانرێت بکرێتەوە، چونکە سەرمایەکی باشی بۆ گەل دەداتەوە، بەڵام ئایا بەقەد سەرمایە دەست خراوەکەش خزمەت بەپرۆسەکەکراوە؟ نەخێر. چونکە نەتوانراوە تاکێکی ئەکتیڤی پشت بەخۆ بەستوو پەروەردەبکات و بیخاتە خزمەت کۆمەڵگە، جگە لەوەی دەگەڕێن لەهەر قوتابخانەیەک خوێندکارێکی زیرەک هەبێت هەوڵی بردنی دەدەن، دەڵێن وەرە بەخۆڕایی بخوێنە ئامانج لە بە بەلاش خوێندنەکە پەڕۆشی نییە، بەڵکو دەیانەوێت ئاستی خوێندنگاکەیان کەمێک بەرزکەنەوە، کەهیچ کات بەرزیش نەکراوەتەوە، بەڵکو قوتابیاکەش هەرەسی هێناوە.کەهەرگیز نەکراوەو ناشکرێت، خوێندن بەفرتوفێڵ ڕای بکەی، یان خەڵاتی گەورە دادەنێن بۆ یەکەمەکان بۆئەوەی قوتابیە زیرەکەکان ڕاکێشن؟!
تەنها ئەوەی سوودمەندبووە لەم خوێندنە، کۆمەڵێک کەسی نەخوێندەکاری بەرپرس،کە لەم خوێندنگایانە پارەی خۆیان داوەو لەبەکلۆریش ئاسانکاری دەرچونیان بۆکراوە، ئەگەر ویسترا بەڵگە زۆرە بەلێشاو ناو دێنمەخوار لەگەڵ ناوی قوتابخانەکەی لێی بووە.
لێرە ڕووی خۆم دەکەمە سەرۆکی حکومەت ئەگەر مەبەستت چاکسازیە ئەوە وەرە لە پڕۆسەی خوێندن دەست پێبکە بناغەکەی داڕێژە ئۆتاماتیکیەن سەرەوە چاک دەبێت، چونکە تاپڕۆسەی خوێندن چاک نەکرێت ناتوانرێت لەسەرەوە هیچ کارێک بکرێت و کەبشکرێت ئەوە بێگومانبە سەرناگرێت و پڕۆسەیەکی کاتیەو کات کوشتنە.
وەرە لێرەوە وەک ڕۆژئاوای کوردستان کۆی خوێندنگە ئەهلیەکان بەبڕیارێکی جەریئانە دابخەو کردارێکی مێژووی تۆماربکە بۆ ئەوەی نەوەی دواڕۆژ هەست بەبەرپرسیاریەتی بکات و نەکەوێتە داوی پارەو هەموو شتێک، تەنهاکردنی بیری لای سەرمایە بێت، یان لەدەرچونیەوە کار بۆ بەدەست هێنانەوەی ئەو پارەیە بکات کەلەدەستی داوە بەهۆی خوێندن بەپارە. هیچ متمانەو ڕووحیەتێکی مرۆیی لەودەرچوانە نابینرێت، دەکەونە تۆڵەکردنەوە لەوسەرمایەی،کە لەپڕۆسەکە لەدەستیان داوە بەدەستی بێننەوە.
هیوادارم ئەو بابەتەم جێگای خۆی بگرێت و دڵی کەسیش نەڕەنجێت ئامانج لەم نووسینەم تەنها پەرۆشییە بۆنەوەی داهاتوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت