چێنەر عەوڵا: داهاتووی فڕۆکەکانی ئەفغانستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنێ بەرپرسی یەکەمی (سی ئای ئەی) چاوی کەوتوە بە بەرپرسانی تالیبان و باسیان لە داهاتووی ئەفغانستان کردوە. وە باسیان لەو فرۆکانە کردوە کە دراون بە هێزی ئاسمانی ئەفغانستان و کەوتونە دەست تالیبان.
لە بەر ئەوەی فرۆکەکانی ئەمریکا کۆدیان لەسەرە و کەس توانای بەکارهێنانی نیە بۆیە دوو ئەگەر خراوەتە بەردەم تالیبان:
– لە رێکەوتنێکدا ئەمریکا لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا کە دەیدا بە تالیبان ئەو فرۆکانە تەسلیم وەرگرێتەوە.
– لە فرۆکەخانەکانی ئەفغان تۆزیان لەسەر دەنیشی دوای چەند مانگێک لە سیانە نەکردن و بەکار نەهێنان کەڵکی بەکارهێنانیان نامێنێ و دەبن بە سکراب!
جێگای باسە ئەمریکا نزیکەی 211 کۆپتەر فرۆکەی داوە بە هێزی هەوای ئەفغانسان کە 167 یان ئامادەن بۆ بەکارهێنان لە ناویاندا ژمارەیەک کۆپتەری (بلاک هاوک) و چەند فرۆکەیەکی A10 و چەند فڕۆکەیەکی L39 روسی هەیە.
بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نزیکەی 8 ملیار دۆلایان لە بنیادنانی هێزی هەوایی ئەفغانستان سەرف کردوە، بەبێ ئەوەی هیچ سائیق تەیارە یاخود موهەندیسی مکانیکی فرۆکەوانی ئەفغانی تێدابێ یان پێ بگەیەنن، تەواوی سیانە و فڕین و بەکارهێنان لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی سەربازی ئەمریکی بەرێوە براون. کارمەندانی ئەو کۆمپانیا سەربازیانە بە ملیاران دۆلاریان سود بینیوە.
* لێکۆلینەوەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکی لە گەندەلیەکانی ئەو کۆمپانیایانە بەڕێوەیە. پرسیارەکە ئەوەیە مادام سائیق و موهەندس و میکانیکی فرۆکەوانی ئەفغانی پێ ناگەیەنی بۆچی فرۆکەت پێداون؟ ئەم کۆمپانیا سەربازیانە فێڵێان لە پنتاگۆنیش کردوە!
————-

https://apnews.com/
defensenews

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت