چێنەر عەوڵا: ئەمریکا پێشوازی لەو سەرکردە کوردە کرد کە خیانەتی لە سی ئای ئەی کرد!

ئەمە ناونیشانی بابەتێکی نیۆرک تایمزە لە ساڵی 1998 بڵاو کراوەتەوە – دووساڵ دوای رووداوەکانی 31ی ئاب.
‏‎بەردەوام بیستومانە و ئەو رۆژانەش زیاتر دەبیستین کە کورد بە گشتی و پارتیەکان بە تایبەتی گلەیی لە ئەمریکا دەکەن کە ئەمریکا بەردەوام خیانەت لە کورد دەکات، لە حەفتاکان (هێنری کیسنجەریان) بە خیانەتکار لە بەرزانی باوک لە قەلەمدا، دوای ریفراندۆم جارێکی تر ئیدارەی ترەمپ و تیلرسنی وەزیری دەرەوەیان بە خیانەتکار ناساند. ترسی ئێستاشیان بە ئەفغانستان بونی دەسەڵاتەکەیانە! هۆکاری هەموو شکستە ئابوری سیاسیەکان دەخەنە ئەستۆی هێزێکی دەرەکی. لە کاتێکدا زۆرینەی ئەندامانی بنەمالەی بەرزانی خاوەنی مافی مانەوە یا خود رەگەزنامەی ئەمریکین و بەپێی راپۆرتی چەندین گۆڤاری بەناوبانگی وەکو گۆڤاری (ڤێرایەتی) خاوەنی چەندان کۆشک و تەلار و شوێنی مانەوەن لە ئەمریکا.
‏‎جێگای پرسیارە کە وڵاتێک بەردەوام خیانەتت لێ بکات چۆن تەواوی سەروەت و سامان و داهاتوی مال و مندال و عەشیرەتەکەت لەوێ بنیاد دەنێی؟

‏‎بە کورتی لە سێ خالدا دەتوانین سەرەنجی ئەمریکیەکان لەسەر پارتی باس بکەین:
‏‎A- ئەمریکیەکان باش دەزانن کە بەرزانی چەند نا بەرپرسانە کاری کردوە بۆ ئەمریکیەکان و سی ئای ئەی، (سام فەدیس لە کتێبی شەری سی ئای ئەی لە کوردستان) کە پێشتر باسمان کردوە، ئەمەی دەرخستبوو کە پێش 2003 لە پرۆسەی ئامادەسازی بۆ ئازاد کردنی عێراق زانیاریەکانی ئەمریکا لە لایەن حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و خودی پارتی دیموکراتەوە دزەی پێدەکرا بۆ رژێمی سەدام).
‏‎B- لە سەروبەندی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا، بەپێی راپۆرتێکی نیۆرک تایمز ساڵی 2017 بڵاو کراوەتەوە (لینکەکەی لە خوارەوەیە) ئاشکرای دەکا کە جەنەراڵ ماتیسی وەزیری بەرگری و تیلەرسنی وەزیری خاریجی و مەکگۆرکی نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بارزانیان ئاگادار کردەوە کە ئەم هەنگاوەی لەگەل بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ناگونجێ و دژی دەوەستنەوە، بەڵام بەرزانی بەگوێی هاوپەیمانەکەی نەکرد و هەمومان ئەنجامەکەیمان بینی.
‏‎C- لە دوا خالدا پێوستە هەلوەستە لەسەر رووداوەکانی ئابی ساڵی 1996 بکەین، نیۆرک تایمز بە ئاماژە بۆ ئەو رووداوانەی ئەو کات لەدوای سەردانەکەی بارزانی بۆ واشنتۆن لە ژێر ناونیشانی ( ئەمریکا پێشوازی لەو سەرکردە کوردە دەکا کە خیانەتی لە سی ئای ئەی کرد). کەواتە ئەمریکیەکانیش( 31 ی ئابی 1996 ) یان بە خیانەت لە ئەمریکاش لە قەلەمداوە! لە بابەتەکەی نیۆرک تایمزدا چەند خالێکی سەرنج راکێش باسکراون وەکو:
‏‎1- بارزانی و حیزبەکەی پلانەکانی (سی ئای ئەی) بۆ لە ناوبردنی سەدام بۆ رژێمی بەعس ئاشکرا کردوە.
‏‎2- بارزانی و تالەبانی هەردوکیان خرابونە سەر موچەی مانگانەی (سی ئای ئەی) و وەکو بەکرێگیراوێکی بێ ناونیشانی سی ئای ئەی کاریان کردوە. کە ساڵانە 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دانشتوی هەولێر سەرف کراوە پشکی شێر بەر یەکێتی و پارتی کەوتوە.
‏‎3- کاتێک بارزانی سوپای عێراقی بانگهێشتی هەولێر کرد ئەو سوپایە ئەو دەرفەتەی قۆستەوە، هەموو خانە و شوێنەکانی چاودێری سی ئای ئەی و ئەو عێراقیانەی کاریان بۆ ئەمریکا دەکرد لە ناوبرد ( هەموو ئەوانەی تێکدا کە سی ئای ئەی بنیادی نابوو).
بەپێی راپۆرتێکی ئیندپێندنتی بەریتانی باسکراوە دوای ئەوەی ئەمریکا وەکو کاردانەوە 27 موشەکی کروزی گرتە سوپای عێراقی لە باشور لە بەرامبەر ئەو هێرشەیاندا بۆ سەر هەولێر، رژێمی سەدام هەستی کرد کە دەبێ بە پەلە بکشێتەوە بۆیە بناغەیەکی پتەوی ئیسخباراتی عێراقی پۆلیسی نهێنیان لە هەولێر بنیادنا و دەستیان بە گرتن و فراندنی کەسانی بەرهەلستکار و ئەوانەی کاریان لەگەل سی ئای ئەی وئەمریکیەکان کردبوو، نیۆرک تایمز لەسەر زاری قسەکەری وەزارەتی خاریجی ئەوکات (گلین دەیڤس) باسی کردوە کە زیاتر لە 1500 کەس کە کاریان بۆ ئەمریکیەکان کردوە لەلایەن ئەو گروپەی ئیستخباراتی عێراقی فڕێندراون لە هەولێر ئەمە جیا لەوانەی ئەحمەد چەلەبی کە پارتی زۆرێکی گرتن و تەسلیمی عێراقی کردنەوە.( ئەم لینکەش لە خوارەوەیە)
هەر ئەو تۆڕە هەواڵگریەی پتەوەی ئەوکاتەش بوو کە بعسیەکان لە هەولێر بنیادیان نا بوە هۆی پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرکردەکانیان دوای روخانی رژێم بە خودی عیزەدوریشەوە کە بتوانن وا بە ئاسانی خۆیان لە هەولێر حەشاردەن.
فراندن و بزرکردن کە لە هەولێر دەستی پێکرد بوە هۆی ئەوەی کە ئیدارەی کلینتۆن روبەروی رەخنە بێتەوە کە نەیتوانیوە گیانی ئەوانە بپارێزی کە کاریان لەگەل ئەمریکیەکان کردوە لە هەولێر ئەمەش لە پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا کە ئاراستەی بیل کلنتۆن کراوە لە وەڵامدا کلینتۆن دەڵێ سەرکردەیەکی کورد هۆکاری هەموو ئەوانەیە کە رویانداوە هێرش دەکاتە سەر خودی پارتی و بارزانی بێ ئەوەی ناوی بهێنێ بە ئاستەنگ دروستکردن لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە قەلەمی دەدا.
‏‎لە کۆتایدا ئەم تەنگە تاویەی ئەو دواییانەی پارتی و وتارەکەی بارەگای بارزانی پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانسان و بەراورد کردنی چارەنوسیان زیاتر لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە ئەوان دەزانن کە ئەمریکا باش دەیانناسێ.

سەرچاوەکان
https://www.nytimes.com/1998/07/25
‏‎‏https://www.nytimes.com/2017/08/22
https://www.nytimes.com/1996/09/07
https://www.independent.co.uk/news

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies