نەبەز جەلال: ھاو، سەرۆک!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھەموان دەزانین: کە ھەر دوو ھاوسەرۆک ( بافڵ و لاھور )، بەدەر لە خەبات و، مێژوو، توانا. بە جۆرێکی تر لە پێگەی سیاسی و حیزبی بوونە ھاوسەرۆک و، دەستی دەسەڵاتی باڵای ناو یەکێتی!
« لاھور »دەیویست بەسیاسەتی بەکارھێنانی ھێز، دەسەڵاتە شەرعی یەکانی خۆی ھەڵچنێ و دروستبکات، دیارە تاقیکردنەوەکانی پێشتر و، دەوور و بەرەکەی ئەم ڕێگایایەی بۆ کردبووە چارەسەر!.
بۆ جۆرەکانی شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی بەرامبەرەدا، ھێزی ھەمەچەشنەی پێویست بوو، ھەڵەی کرد یان بە ھەڵەیاندا برد؟! ئەوە دەبێت: لە ئایندەی کاری خۆیدا بە کردەی سیاسی وەڵام بداتەوە.
« بافڵ » دەیویست و دەیەوێت بە سۆزی مام و قوربانیەکانی یەکێتی و خۆشەویستی خەڵک بۆ خەباتی ناوچەکە دەسەڵاتی خۆی بچەسپێنێ و دروست بکات!.
بەم سەنگەر گرتن و، ویستی پاوانخوازییە فراوانەی بەرەی گومان و لێڵی شەڕو، جیاکارییە زەقەی شۆڕیدەکاتەوە بۆ ناوخەڵک و نەیارەکانی، پێمان دەڵێت: ئیتر ڕێچکەکە دەگۆڕێ و دەبینن: چ ئاڕاستەیەکی نوێ دەخوڵقێنم.گەرچی ئێستا سۆزی مام بۆتە سێ پارچەی خاوەندارێتییەوە و یەکێتییەکان سەریان لێ ئاڵۆزکاوە « کوڕەکانی مام ، ماڵە خەزورانی مام ، ماڵە براکانی مام ».
لاھور بچێتە دەرەوە دەڵێت: تا دوێنێ یەکێتی بووم و ھێزی یەکێتی لە پشتم بوو، ئێستا خۆمم و بنەماڵە و یەکێتیم لە پشت نییە!
بافڵ دەچێتە بەرەی نەتەوەییەکەو کۆنە پارێزەکان دەپارێزێ و لەگەڵ پارێزگاریکردنی مانەوەی یەکێتی و ئامانجەکانیدا خۆی دەگۆڕێ و لەسەر بنەمای بنەماڵەیی دەوەستێ تا یەکێتی بە قوباد و وەچەکانیان دەسپێرن.
کەواتە نە ئەم و نە ئەو وەڵامی ڕاستەقینەی خەڵک نین و، گرنگیان بۆ پرۆسەی سیاسی و ئایندە کەمە، خەڵک پێویستی بە ژیان و سەروەری بوونە نەک گەڕان بەداوی ئەوەی بڵێن کامەیە سەرۆک.!
لێرەشەوە تێدەگەین: کە شەڕە سیاسیە، نەرمەناوچەییەکەی کورد درێژەی ھەیەو، ھەتا لانی کەم سەت ساڵی تر، بە درێژکراوەیی و جۆری تر درێژ دەکرێتەوە، کە ڕاسترە بپرسین ئەمەیان بۆ؟!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت