ئاڵودەبوو یان ژەهرخوارد کرا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نوسین و ئامادەکردنی/ چێنەر عەوڵا

بەپێی دواین قسەکانی (بافڵ) و کەسانی دەوروبەری کە باس دەکەن دەرمان خوارد کراوە، وە بەڵگەشی لایە جا لە هەندێ شوێنی تر دەڵێ بەڵگەم نیە! دوایی دەڵێ نەمگوتوە لاهور دەبێ وڵات جێ بهێڵی، لە شوێنی تر دەڵێ دەبێ جێی بێڵی، دەڵێ لە کوێ داوا تۆمار بکەم، لە لایەکی تر لە دادگای سلێمانی تۆماری کردوە. چەندان دژ یەکی تر، ئیتر ئەو هەموو تێکەڵ پێکەڵیە زیاتر لە overdose ئیدمان بوون دەچێ نەک ژەهراویبوون، دواتر وورتر ڕوونی دەکەمەوە.

با سەرەتا چەند نمونەیەکی ژەهر دەرخواردنتان بۆ باسدەکەم.
جۆرجی مێرکۆڤ؛ سیاسیەکی بوڵغاری بوو هەلمەتی دژە گەندەڵێ راگەیاند، دژی دیکتاتۆری ئەوکاتی بوڵغاریا. ئەوانیش رۆژێک لە کاتێکدا لە شەقام دەرۆشت، کەسێک لێی نزیک بویەوە بە چەترێک کە لولەکەی کرابویە دەرزی دەرمانی ژەهر لێدان بە ژەهری risin لێدرا و دوای چەند دەقەیەک مرد.
پێوستە بگوترێ لە ساڵانی رابردوو مۆسادیش سەرکردەیەکی سەربازی حەماس (محمود المبحو)لە ئیمارات بەو شێوەیە کوشت بە دەرزیەک ژەهرەیەکەیان پڕژاندبوە گوێیەوە لە ئەسانسۆری هۆتێلەکەیدا..
risin / a poison fund inside castor beans
دکتۆر لێڤ ریبت؛ کۆنە جاسوسی کەی جی بی بوو دوای وازهێنانی ترسی ئاشکرا کردنی هەندێک زانیاری خۆیان بە گازی Anti dope کوشتییان ئەویش لە رێگای لولە بۆریەک کە گازەکەی تێکرابوو لە پۆلۆنیا کاتێک لە چاوەرێی سواربونی شەمەندەفەری دەکرد کەسێک بە تەنیشتیدا تێدەپەڕێ ڕووی لولەکە لە دەموچاوی دەکات بۆڕیە گازەکە واڵا دەکات و لەگەڵ هەناسەی گازەکە دەچێتە دەمیەوە دوای چەند دەقەیەک دەکەوێ و دواتر دەمرێ. Anti dope/ a Poison gas made of prussic acid use for assassination in gun barrels
یوشینکۆیی: سەرۆکی ئۆکرانیا لە دەعوەتێکدا لەگەل دوو بەرپرسی بەشی ئیستخبارات شۆربەیەکی خواردەوە کە مادەی dioxin تێ کرابوو دواتر وەکو لە وێنەکانیدا دیارە بەهۆی کاریگەری ژەهرەکە پێستی گڕوێ بوو. Dioxins / highly toxic and can cause cancer, damage to the immune system, and can interfere with hormones.
ئەلیکساندەر لینڤەلینکۆ: چالاکوانی دژی پۆتین ئۆفیسەری (ئێف ئێس بی) دەزگای جاسوسی روسی بوو، کتێبێکی نوسی و ئاشکرای کرد کە دەسەڵاتی پۆتین بۆمبی لە ناو ئوتێلەکانی مۆسکۆ داناوە، دوای تەقینەوەی بەسەر چیچانیەکانی داهێنا تا هێرشی سەربازیان بکاتە سەر وە ئاشکرای کرد کە پۆتین حەزی بە منداڵبازی دێت و چەند نهێمیەکی زۆر تایبەتی ژیانی پۆتینی بڵاو کردەوە. لە دوای خواردنێکی لە رستۆرانتێکی سوشی لە لەندەن نەخۆش کەوت و لە هۆش چوو، لە فەحسی میزەوە دەرکەوت بە ژەهری پۆلۆنیۆم polonium رادیۆئاکتیڤ ژەهر خوارد بوە کە دنکێک پۆلۆنیۆم قەبارەی بەقەد دنکێکی شەکری وردەیە لە دوای خواردنەوە هەرشتێک کە ئەو دەستی لێداوە بوە بە رادیۆ ئاکتیڤ تەنانەت خودی بکوژەکانیش نەیانزانیبوو ئەوەی هەلیانگرتوە پۆلۆنیۆمە، چونکە توانرا هەموو ئەو شوێنانەی ئەوان بۆی چون بە خودی ئەو تەیارەو کۆمپانیایەی کە لە مۆسکۆوە پێی هاتون هەمووی رادیۆئاکتیڤ بو بوو. polonium/ A poisoning victim experiences multiple organ failure as alpha radiation particles bombard the liver, kidneys and bone marrow from within. Symptoms including nausea, hair loss and throat swelling.
سێرگەی سکاپۆل: ئەفسەری سەربازی روسی بوو لە ژێرەوە عیلاقاتی لەگەل ئیستخباراتی بەریتانی بەستبوو، زانیاری زۆری لەسەر جاسوسەکانی روسیا لە ئەوروپا بۆ بەریتانیەکان ئاشکرا کرد. دواتر رایکرد بۆ بەریتانیا، بەڵام دوای ماوەیەک بە مادەی نۆڤاچۆک novichock مادەیەکە کار لە نورۆسیستەمی مرۆڤ دەکات و دوای ماوەیەکی کورت بەشێکی مێشک لە کار دەخا، کەسەکە فەلەج دەبێ. بەتایبەت لە لایەن روسەکانەوە دروستکراوە، شێوازی بەکار هێنانەکەی پڕژێنرابوو بە کیلۆنی دەرگای مالەکەیاندا کاتێک بۆ وەرزشی بەیانی سێرگەی دەرگای کردبوەوە دواتر دەستی بۆ لوتی بردوە چوبوە بۆری هەناسە و لەوێشەوە بۆ مێشک ئیتر دوای ماوەیەک فەلەج بوو بەریتانیەکان چەندین ملیۆن دۆلاریان سەرف کرد تا ئەو شەقامەیان پاککردەوە کە ئەو کەسە پێیدا تێپەڕینوو. Novichok / agents may cause lasting nerve damage, resulting in permanent disablement of victims, according to Russian scientists.
کیم جۆنگ نام: براکەی کیم جۆنگ ئون کاتێک لە تۆکیۆوە دەیەوێ بچێتە پارکی دیزنیلاند لە مەتاری کوالالامپور ژنێک لێی نزیک دەبێتەوە و پەرۆیەکی تەڕ بە دەمیدا دێنی دوای دوو دەقە هەست دەکا نەخۆش بوە، دواتر دەرکەوت ژەهراوی کراوە بە ژەهری VX بی بۆن و بێ تامە دوای هەلمژین کاریگەر لەسەر مێشک دەکا و وێران دەکا دوای 20 دەقە کەسەکە دەکوژێ. VX / is a Nerve agents are the most toxic and rapidly acting of the known chemical warfare agents. an extremely toxic synthetic chemical compound in the organophosphorus class.
لە نوێترین نمونەدا هەمان گازی سەرەوە دژی یوتوبەری روسی (ئەلێکسی ناڤاڵی) بەکار هات کە کاری لەسەر ئاشکرا کردنی گەندەڵی و سەرەوەت و سامانی ڤلادمیر پۆتن دەکرد، ژەهرەکەی بۆ بە شۆرتەکەیدا کرابوو دوای ئەوەی لە بەری دەکات لەرێگای ئەندامی نێرینەوە ژەهرەکە داخڵی لەشی دەبێ دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی ئەلمانیا چارەسەری وەرگرت.
مەبەست لەو نمونانەی سەرەوە و دەیان نمونە ژەهر دەرخوارددان هەموویان لەو چەند نمونە مادەیەی سەرەوە بەدەرنین بە شێوازی پێدانی و رێژەی جیاواز بەکار دەهێنرێن. جا دۆزینەوەی ژەهر لە لاشەی کەسی ژەهراوی بوو کارێکی قورس نیە تەنانەت دوای مردنیش و دوای چەندان ساڵ ئەو کاریگەریە بەسەر لاشەوە دەمێنێ و دەتوانرێ جۆر و رێژەی ژەهرەکە دیاریبکرێت. لە بەشەکانی لێکۆلینەوەی پزیشکی دادوەری وڵاتانی پێشکەوتو بەشێکی تایبەت بۆ دیاریکردن و شێوازی کاریگەری ژەهرەکان هەیە.
ژەهر ئەگەر نەشتکوژێ کاریگەری و شوێنەوارەکەی دەمێنێتەوە جا ئەوەی بافلیش سەیرەکەی لەوەدایە دەڵێ بە شەربەتێکی پرتەقال ژەهراوی بووم! کۆکاین خۆرەکان دەڵێن دوای کۆکاین زۆربەی شەربەتەکان و تەنانەت ئاویش تامیان خۆش نیەو تاڵە لەوەیە ئەو تام تاڵیە وایکردبێ کە بە ژەهری بزانێ!
بە گشتی ئەوانەی کۆکاین خۆرن پارۆنۆیا دەبن قسەیان لەسەر یەک نیە ساتێک دەگرین ساتێک دڵخۆشن بە شتی بچوک تورە دەبن لە پڕ باوەش بەکەسی بەرامبەردا دەکەن پێدەکەنن و نوکتە دەگێرنەوە دواتر ناتناسن ئەوەی ئەمرۆ باوەریان پێیە دوای سەعاتێکی تر باوەری پێ ناکەن زوو دەکەونە ژێر کاریگەری کەسانی تر ، کێشیان خێرا دادەبەزێ، چرچی و پیری زوو لێیان دەردەکەوێ. ئاسان دەخەلەتێنرێن زەرەرو قازانج تێکەڵ دەکەن!
ئەو ڕۆژانە کەسێکی نزیکی خۆیان ناوی پارێزراوە لای من دەیگوت بەڵێ باڤل ژەهر خوارد کراوە بۆی هەیە شەوێک لە خەودا بەیانیەک خەبەری نەبێتەوە دەم و لوتی کەفی سپی هەڵداو کۆتایی بە ژیانی هاتبێ. هاوشێوەی مایکڵ جاکسۆن و ئەکتەری ئەمریکی رۆبین ولیامز دەیانی تر کە هەردوکیان بە هۆی کۆکاین و کحول دواتر حەبی خەویان لەگەل خواردبوو کە شەو نوستن بەیانی لەخەو خەبەریان نەبویە.
گەر لە داهاتوو ئەوە ڕویدا لێمان مەکەن بە شەهید و قارەمان ئەوەی ئاشکرایە کە (کۆکاین و کحول) بەیەکەوە ئەنجامەکەی لەبیرچونەوە و تێکچونئ مێشک و 16 نیشانەی تر کە هەر هەمویان لە هەلسوکەوتی باڤڵدا بەدی دەکرێن لە کۆتایشدا ژەهراوی بون و مردنە. بە پێی ڕاپۆرتی رێخراوی نێودەڵەتی Who ساڵانە 585 هەزار کەس بە تێکەڵەی کحول و کۆکاین گیان لەدەست دەدەن لە ئەمریکاش 91 هەزار کەس.
(لینکی نیشانەکانی کۆکاین و کحول بەیەکەوە کاریگەریەکانی لە خوارەوەیە)
https://www.nytimes.com/2018/05/14
https://www.bbc.com/news/uk-43315636
ژەهراویکردنی ئەلیکساندەر لیتڤینکۆ
https://www.theguardian.com/world/2016/
شێوازی ژەهراویکردنی یوشەنکۆ
Viktor Yushchenko: Ukraine’s ex-president on being poisoned – BBC News
سیاسیەکەی بوڵغاریا کە بە نوکە چەتر ژەهراوی کرا
https://www.theguardian.com/world/
سەرکردەی ئەماس کە مۆساد بە ژەهر کوشتی
https://www.thetimes.co.uk/
تێکەڵەی کۆکاین و کحول و کاریگەریەکانی
https://americanaddictioncenters.org
https/www.overdoseday.com/facts-stats/
ئەلێکسی ناڤاڵێ و چۆنیەتی ژەهراوی کردنی
https://www.theguardian.com/world/2020

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت