زەبەنگ بەهادین: ژیانی چەوت بە راستی ناژێندرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بانگەشەی هەڵبژاردن لە سیستمی دیموکراتی حوکمداریدا، شێوازی پەسەند کراو مافی یاسای تاکەکان و حزبەکانە بۆ نیشاندانی بەرنامە و پرۆگرامی تاکەکان و حیزبەکان. هەرەوەها نیشاندانی هێلی کارکردنیانە لە چوار چێوەی هزری تاک و مانفیستی حیزبەکەدا. تۆپیکی ووتارەکەم بە ووتەیەکی تۆدیور ئەدۆر دانا بۆ تێگەیشتن لە بریاردان و بۆ شێوازی بانگەشەی حیزبەکان لە هەرێمی کوردوستان و ماهیەتی راستەقینەی ئەم حیزبانە. ژیانی چەوت بە راستی ناژێندرێ، ئەو حیزبانەی کێبرکێی کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن، هەمان حیزب بوون پشتگیری ریفراندۆمیان کرد. ئەمە دوالیزمی سەرەتای ئایدیای حیزبییە، بەلام ئاخۆ کامیان راستە ئەو ناسیونالیستیەی پێشتر بانگەشەیان بۆ دەکرد یان ئەم فیدرالیەی رادەکەنەوە باوەشی. بێگومان بە تێرامان لە مانفیستێ ئەم حیزبانە دەبینی هیچ کامییان تەنانەت باسی دەولەتی کوردی لە پەیرە و پرۆگرامی حیزبیاندا نییە، تەنها ئەو کاتانە ئەم بابەتە وەک دروشم بەرز دەکرێتەوە کە پێویستیان پێیەتی. ئەمە وەک سەرەتایەک بۆ نیشاندانی سەرجەم دروشمەکانی دی کە بەرزی دەکەنەوە.
ئەو ئازادییە بانگەشەی بۆ دەکەن ئەوەیە کە دەبینین لە گرتوخانەکانی بادیناندا لەسەر دەربرینی بیر و رای ئازاد چەند چالاکوان زیاندانی کراون، ئەو هەلی کار و یەکسانییە دەبینی لە هەرێمدا کە هێدی هێدی سیستمی ئابوری دەتوێننەوە لە سەرمایەداریدا، جیهان گیرۆدەی دەستی فینانسە ئەمان تازە لە رێگەی وەبەرهێنان و بە کەرتی تایبەتکردن دەیخەنە ناو کوردوستانەوە، دەیانەوێت تاک بکەنە کالا و نرخ و قازانجی کۆمپانیاکانی خۆیان بە پێی ئاستی بە کۆیلە بوونی تاکەکان دیاری بکەن. شیواندنی ناوی کاندیدی سەربەخۆ لە ژێر پالپشتی و ماسکی حیزبیدا، دیموکراتی بە تەنها هەلبژاردن نییە، بەلکو شێواز و پێناسەی و پراکتیزەی هەلبژاردنەکەیە، لە ئێستاوە باسی نەهێشتن و داواکردنی نەکردنی تەزویرە تەنانەت لە لایەن سەرۆکی حیزبەکان، دەبێ بپرسین ئەی کێیە تەزویر دەکات ساختەی دەکات سندوقەکان لای کێن دەنگەکان کێ بەیانیان دەکات کێیە رێگا بە دەنگی زیادە و مردو دەدات هەموو ئەمانەمان لە هەلبژرادنەکانی پێشودا بینیوە و برواو متمانە نەماوە، لێرەوە ووتەکەی ئەدۆر دەبەستمەوە بە بابەتەکەوە کاتێک ئەم حیزبانە ژیانیکی چەوت و رەفتاری چەوت و ئاکامی چەوتیان هەبێت ناتوانن بە راستی بژێندرێن. بە مانا وا باشترە قسە نەکەن و بانگەشەی هەلبژاردن نەکەن، چونکە ئەوەی ئاوان بانگەشەی پێوە دەکەن راستییە ئەمە نابێتە خواردنی چەوتی خۆیان دەبێت هەر زوو دوای تەواو بوونی پەرلەمان بیهێننەوە و لە ئێستاشدا کەسی هووشیار ئەو درۆیانەیان لێ ناکرێتەوە، بۆیە مافی تاکە خۆی بریار بدات ئاخۆ بەشداری ئەم شانۆگەرییە دەکات یان نایکات، بەلام کاتی ئەوە هاتووە بایکۆتیش بکرێتە ئامرازێک و دەسەلات و جیهان تێبگەیەنرێت کە براواو متمانە نەماوەو دەبێت چەوتی بە چەوتی بژێندرێت و راستیش بە راستی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت