لاوک کونجرینی: بۆچی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا یەکەم دەبێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە پێی هەندێک سەرچاوە، پارتی لەماوەی ڕابردو، زیاتر لە دووسەد و پەنجا هەزار ناسنامەی دروست کردووە بۆ کوردانی باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئەمانە دەتوانن لە هەر هەڵبژادنێکدا بڵانسی هێز بە بەرژەوەندی پارتی بگۆڕن.

10- 10- 2021 هەلبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراقە، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازەو گزیی کردنی بەپێی سەرچاوەکان ئاسان نابێت. بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سندوقی هەڵبژاردنەکان لە ڕێی هێڵی ئەنتەرنێتەوە بەستراوەتەوە بە مەرکەزی کۆمیسیۆن لە بەغداد. واتا کەسێک کاتێک دەنگ دەدات، ڕاستەخۆی لەڕێی هێڵی ئەنتەرنێتەوە، دەنگدانەکەی دەچێتە سەر ئەو لیستەی کە دەنگی پێداوە، دەتوانرێت هاوشێوەی دەنگدانەکانی ئەوروپا و هەندێک وڵاتی تر، ڕاستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش بکرێت و خەڵک ئاگاداری ڕێژەی دەنگدەران و دەنگەکانیان بێت.

پارتی و یەکێتی بەپێی سەرچاوەکان، هەزاران ئەندام و لایەنگر و کەسانی بن دیوارکڕیان هەیە. ئەو ڕەوشەی یەکێتی تێ کەوتووە، ئەندام و لایەنگرانی، تا بن دیواركڕەکانی وەک ئەندام ولایەنگر و بندیواركڕەکانی پارتی گەرم و گوڕ نین بۆ حیزبەکەیان. واتا پارتی لەم ریژەشدا پێش یەکێتی دەکەوێت. ئالێرەدا لەوە دەگەین پارتی دوو چاوگی گرنگی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێژەیەکی باش دەنگدەر کۆ بکاتەوە.

ئەوەی سودی بە پارتی ئینجا یەکێتی گەیاندووە، ئەو ڕێژە کەمەی خەڵکە لە بەشداریکردنی دەنگدان، چوونکە تا خەڵکی کەمتر بچنە سەر سندوقەکان، ئەوا میلی بڵانسی هێز بۆ پارتی و یەکێتی بەرزتر دەبیتەوە. چۆن؟ بۆ نموونە، ئەگەر پارتی و یەکێتی لە 20٪ خەلک دەنگیان پی بدەن، ئەوە جگە لەوەی لە 20٪ دەنگی تەزویریی ناسنامەیان هەیە واتا لە 40٪ دەنگیان، هەیە. ئەگەر ڕێژەکەی تر کە لە 60٪ دەنگەکانە، خەڵکی تر پڕی نەکەنەوە. بۆ نمونە لە ٪20 پڕ بکرێتەوە، ئەوسا لە 40٪ دابەش دەکرێت بە سەر لە 60٪ بەشدار بووەکان. ئا لیرەدا لەوە دەگەین واتا لە 40٪ سندووقە بۆشەکان راستەوخۆ دەبێت بەدەنگ و بۆ ئەو هێزانە دەچێت کە دەنگیان هێناوە، بەپێی ڕێژەی بەشداربووەکان. بەڵام ئەگەر هێزەکانی تری دەرەوەی پارتی و یەکێتی پڕی بکەنەوە، ئەوا پارتی و یەکێتی تەنها لە 40٪ دەنگەکانی خۆیان دەهێنن، ئەم ڕێژەیەش وەک هەرەسی سیاسی وایە بۆ ئەوان.

ئەوەی ئاماژەیەوهەمیشە دەبێتە کۆڵەکەی باسی هەڵبژاردن لە هەرێم، گزیی کردن و دەنگی نایاساییە. هەرچەندە ئاماژەکان زمان لەوە دەدەن، ئەمجارە بەهۆی پێشکەوتنی سندووقەکان و سەنتەری کۆکردنەوەی دەنگەکان، قسە لەوە دەکرێت گزیی کردن و دەنگی نایاسایی کەم دەبێتەوە بۆ ئاستێک، وەک نەبوو وایە.  بەڵام من باوەڕم بەو لێدوانانە نییە. چوونکە چەند ئالەتەکان بواری گزیی و دەنگی نایاسایی ببڕێت، ئەوا هەر ماوە هەیە بۆ گزی کردن و دەنگی نایاسایی. بۆیە سێ بژاردە هەیە:

1-  لە نیو سەنتەری سندووقەکان لەڕێی کەسانی شارەزاوە.

2-  بەهۆی هاککردنی سەنتەری سنددووقەکان و گەمەکردن بە دەنگەکان.

3-  بەهۆی هەوڵگرییەکانی ئەمریکا، کەزاڵە بەسەر بردن و هاتنی شەپۆلەکانی ئینتەرنێت و پۆستەکان، بەئاسانی ڕێژەکان دەگۆڕدرێت.

پارتی و یەکێتی دوو هێزی نێو بەرژەوەندییەکانن، سەرەتا لە زلهێزەکانی جیهان و دواتر ورد دەبنەوە بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە، کە ترۆپکی ئەم دەوڵەتانە داگیرکەرانی کوردستانن. بۆیە هەڵبژرادن و ئالەتی پێشکەوتوو بۆ هەڵبژاردن هۆکارێک نابن بۆ لاوازکردنی ئەم دوو هێزە، بەتایبەتی پارتی. چوونکە پارتی پارێزەری هەموو بەرژەوەندی هیزە بەرژەوەندیخوازەکانی هەرێم و دەوروبەرە. لەسەر ئاستی عێراق هێندەی هێزەکانی عێراقی مامەڵەی باشە لەگەڵ پارتی لەگەڵ ئەوانی تر کەمتر. هەموومان ئەوە دەزانین، پارتی چۆنە لەگەڵ تورکیا، کاتێک قسە لەسەر تورکیا دەکەین. دەبێت قسە لەسەر ڕایەڵە گەورەکانی پشتی تورکیا بکەین. بۆچوونێکی خەڵکانی سیاسی ئەوروپی هەیە دەڵێن: چۆن جەرەناڵ مارشاڵ، کە وەزیریی دەرەوەو بەرگری ئەمریکا بوو، لە ساڵی 1947 لە وڵاتی بەلجیک 11 پەڕەی سپی خستە بەردەم 11 سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەوروپا تا واژووی بکەن، یان ئەمریکا دەستبەرداریان دەبێت و گورگانخۆری سۆڤیەت دەبن وجگە لەوەی پشتیوانییە دارایی و ئیداری و سەربازییەکانیان بۆ دابین ناکات. ئاوهاش لە دوای ساڵی 1953 وە کاتێک تورکیا بووە ئەندامی ناتۆ هەمان پەڕەی سپی واژوو کردووەو، دەستبەرداری هەموو ڕێکارەکانی بەرێوەبردنی تورکیا بوون. واتا دەسەڵاتەکانی تورکیا ڕەمزین نەک خاوەن بڕیار بەسەر هێزی سەربازی و سیاسی و ئیدارییەوە. هەروەها بەپێی هەندێک سەرچاوە، ساڵی 1996 کاتێک تاڵەبانی سەردانی ئیران دەکات، ڕەفسنجانی پێی دەلێت: ئێوە چەندە خۆتان نزیک بکەنەوە لە ئێمە، هێشتا پارتی گرنگە بۆ ئێمە، چوونکە پارتی بۆ پارێزگاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خوێنی ڕشتووە، بەڵام ئێوە خوێنتان لێ ڕشتووین.

خوێنەری بەریز، من سەرەداوەکانی یەکەم بوونی پارتیم بۆ باس کردن، ئێوەش یەکەمی بوونەکەی دەستنیشان بکەن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت