ئارام محەمەد غەریب: وەڵامێک بۆ مەلابەختیار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەڤاڵ مەلا بەختیار نووسینێکی لە چاودێر و ماڵپەرەکەی دا بلاو کردۆتەوە لەژێر ناونیشانی: یەکێتی کاتی کەمە دەبێ ڕەخنە لە خۆی بگرێ
بەیادی شەهید مەحمود گەرمیانی یەوە- تڵاقم کەوتبێت.
ئەز دەنووسم:
من سەرنجم ئەوەس کەیەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵی کۆنگرەی پێنجەم بدات، لەو کۆنگریەدا ناوی (یەکێتی) لە خۆی بکاتەوە و پێشناوێکی دیکە لە خۆی بنێت. هێندەش بە نێوی یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکان و گەلەوە نەدوێت. با ئێمە چاوێک بە مێژوودا بگێڕینەوە، لە دروست بوونی (یەکێتی) وە تاوەکو ئەمڕۆ هیچ تەبایی و یەکێتی یەک لەنێو ئەو حیزبەدا نەبووە تەنها شەڕو کوشتن و ئاژاوەو پلانگێڕی و باڵباڵێنەو دەستەگەری تییدا فەراهەم بووە. هیچ پرەنسیپێکی سۆسیال دیموکرات لەناو ئەو حیزبەدا بەڕێوە نەچووە، ئێستەش نیوەی کادر و لێپرسراوی کۆمیتەکانیان نازانن سۆسیال دیموکرات بەواتای چی دێت. لەبەر ئەوەی پرۆگرامی ڕۆشينبیری لە نێو یەکێتی دا دەمانێکە لە بیر چۆتەوە. لە سەرەدەمی شارەوە (یەکێتی) هیچ نوێ بوونەوەیەک و ستراتیژی یەکی نوێ تێیدا نەهاتۆتە گۆڕێ، تەنها پەرت بوون و جیابوونەوە و ململانێ نەبێت. ڕەخنە لەخۆ گرتیش لە 8 تەموزەوە بۆ ئەو کارە نایاساییانە و دەرکەوتنی ئەو دیاردە خراپانەی نێو یەکێتی و پەردە هەڵدانەوە لە نهێنیەکانی یەکدی، بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی یەکیتی دەرەنگە، زۆریش درەنگە ،هەموو چاکسازی یەک لە پارتێکی سیاسی یان کۆمەلایەتی دا پێویستی بە داڕشتنەوەی فەرهەنگی سیاسی وسراتیژی ئەو حێزبە هەیە لەڕووی ڕۆشەنبیری و هەڵبژاردنی دیموکراتی و بردنە پێشەوەی نەوەی نوێ و بیری نوێ و بۆچوونی بیرمەندان و کادرانی پێشکەوتووی حیزبی یەوە. پێویستی بە لێهاتوویەکی سیاسیزان هەس بۆ داڕشتنەوەی ئایدۆلۆژی و پرۆگرامی سیاسی تێگەیشتن لە هەڵسەنگاندنە جیهانی و ناوچەیی یەکان (ئیقلیمی) و ئابووری یەکانی ئەم سەردەمەی جیهانگیری. بە هەرەشەی کەسێک یان کۆمەڵێک دارو دەستە لەناو ئەو حیزبەدا چاکسازی و بەخۆدا چوونەوە، بەدوو یان سێ هەفتەی پێش هەڵبژاردن ناکرێت.
من پێم وایە کە دەبوایە یەکێتی لەدوای کۆنگرەی چوارەوە بە خۆی دا بچوایەتەوەو کێشەکانی ناوخۆی چارەسەر بکردایەو بە بەرنامەیەکی نوێوە بچوایەتە نێو سیاسەتی ئەمڕۆی جیهانگیری یەوە. وابزانم ڕەخنە لەخۆگرتن لە ناو ئۆرگانەکان و بەتایبەتی لەنێو سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی یەکەی یەکێتی دا زۆر دەمانێکە بەسەر چووەو لە یاد کراوون تاوەکو لەنێو برەنسیپە حیزبی یەکانش دا باوی نەماوە. با یادگارێکی خۆشی سەردەمی شاختان لەگەڵ شەهیدی نەمر مەحمودی گەرمیان(یادی بەخێر) بۆ بگێڕمۆ: مەحموود گەرمیانی بە خێزانەکەیەوە لە گووندی باساک نیشتەجێ بووبوون،گاڵتەو گەپمان زۆر پێکەوە هەبوو، جارێکیان لەناو پیشمەرگەکان دا لە مزگەوتەکەی باساک کارێک ڕووی دابوو، مەحمود زۆر توورەبوو وەک ڕەشمار هەر گینگڵی دەدا. منیش بە فرسەتم زانی و ویستم بیدوێنم، دەمزانی هەر جنوێکی خۆشی شارەزووریانە دەهاوێژێت هەڵم دایەوە وام ووت:
ها برا، مەحموود ڕەخنە لەخۆت بگرە،کەهێندە تووڕەیت، دەبێت کێشەکانی ناو پێشمەرگە بە بە گفتۆگۆو ڕەخنە لە خۆ گرتن چارەسەر بکرێت، نەک بەگرتن و ڕاونان و هێز بەکار هێنان دژی یەکتر، ئێمە هەموومان( یەکێتین، یەکێتی نیشمانی کوردستان.) کەمێک بێدەنگی هات وە سەر پیشمەرگەکان دا تابزانن مەحمود گەرمیانی تووڕە چە وەڵامێکی هەس بۆ ڕەخنەکەم. مەحموود گەرمیانی سەیرێکی منی کردو کەمێک بەدەوری خۆیدا خوڵایەوە دەستی کرد وەڕیش خوراندن و مووشە مووشێکی کردوپاشان وای ووت:
مامۆستا ئارام. هۆ مامۆستا ئارام، گوێ بگرە: وەتڵاقم، دایک خۆمم گاوێ. تۆ نەوویتایە، هەرکەسێ تر بوایە لەم کاتەدا پێم بێژێت ڕەخنە لەخۆت بگرە، یەک سەلیەم دەکرد وەناو زگیا، ئاخر مامۆستا پێم بێژە،کەی یە کێتی نیشتمانی زانیوویەتی ڕەخنە چی یەس،؟ ئەوەسا ئەو حیزبانەی تر کە ڕەخنەیان لە سەرکردایەتی و مام جەلال گرت، دایک هەمیانمان گاو کەوتینە کوشتاریان و کردمانن وەدیوی ئێران دا، دەسا هەمیسان تڵاق گەردەی ژنم کەوتوێ ئەم حیزبەی ئێمە هەموو چتێکی تیا هەس تەنها یەكێتی ‌هێزە نیشتمانیەکان نەوێ، خۆشمان ناو ناوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان. دیسانەوە تڵاقم کەوتبێت تەنها کوردستانەکەمان ڕاستە کە لە خۆمانمان ناوە. ئیتر من ڕەخنەی چی لە خۆم وەگرم،کاکی کادر هێندە زماتنان بۆ ڕەخنە درێژە.) پێکەنینی پیشمەرگەکان ناو مزگەوتەکەی پڕ کرد لە قاقا و مەحمودی تووڕەش هێواش بوویەوە. هەڤاڵ بەختیار تازە بەڕێزتان بیرتان کەووتۆتەوە دێن پێش دوو هەفتە دەنووسن دەبێت یەکێتی ڕەخنە لە خۆی گرێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن سەرکەووتوبێت. منێش وەک مەحمود گەرمیانی دیسانەوە (یادی بەخێر )دەبێژم تڵاقم کەوتبێت هەر کەس ڕەخنە لە سەرکردایەتی یەکێتی بگرێت هاو سەرۆك یەک سەلیەی وەناو زکی یەوە دەنێت. بەڕیزتان کۆمەڵێک ڕاستی مێژوویتان(لەبریتی بیرەوەری) نووسیی یەوە، هاوسەرۆکەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک لەکاری حیزبی سڕیان کردیت. بەبۆچوونی من ڕەخنە گرتن لە پاشماوەکانی حیزبێکی پڕ لە ئاژاوەی وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان درەنگەو زۆر درەنگیشە. یەکێتی پیویستی بە سەرکردایەتیەکی سیاسی خاوەن بڕیارو کاریزما هەس. نەخۆشی ژێرپەنجەی ئاژاوەی سیاسی و دەستەگەری هەموو جوومگەکانی یەکێتی گرتۆتەوە، لەگیانەڵای مەرگی سیاسی دایە و بەرەو چاڵی وابەستەیی بە حیزبێکی دیکەوە دەروات. پێویستی بە بزیشکێکی زۆر شارەزا بەڵێ زۆر شارەزا هەس، تاوەکو برینە کۆنەکانی ساڕێژببێتەوە. دیسانۆ ڕێزم هەس.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت