مەرجەعە سیخوڕەکە/ ئایەتوڵا جیکاک یا جایاک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ عوسمان عومەر

ئەو لاوەى خۆى وانیشان دا کە کەڕولاڵە و وەک شوان کارى کردوە لە ناوچەى ئەیلى بەختیارى و هۆزەکانى و بەبیرتیژو زیرەک و ئازایەتى و دەستپێشخەرى ناوبانگى دەرکردبوو, ئەو لاوە دواى حەوت ساڵ کارکردن بەڕۆژ و بەشەو کارى خوێندنەوە بووە,کاتێ بەدەنگى بەرز هاوارى کردو چەند ووشەیەکى کورتى دەربڕی ئاپوراى خەلک لەدەورى کۆبونەوە, حەپەسابون لەوەى کەکەڕو لاڵێک هاتوتەوە قسە, دواتر چەند ئایەتێکى قورئانى خوێندەوەو گوتى ئەوەش پاداشتى خودایە بۆئەوانەى خۆڕاگرن.
وەک نەرێتێکى دانیشتوانى ناوچەکە لەپارێزگاى مەسجد سولەیمانى ئێران کە تێکەلەیەک عەشرەت و هۆزەکانى ناوچەکە شوێن پێى ئەو گەنجەیان بەپیرۆز دەزانى و پارچەیان لە کراس لە جلەکانى دەکردەوە وەک تەبروک پێیان وابوە ئەوە موعجیزەى خواى گەورەیە کە واى کردوە ئەو گەنجە بێتەوە قسە و گوێى لییان بێت بە شێوەزارى لوڕى بەختیارى قسەیان لەگەڵ دەکات لوڕى بەختیارى بەشێکە لەزمانى فارسى.
وەک بیروباوەرێکى بەخشراو لەلایەن خوداوە ئەو گەنجە چوە حەوزەى زانستى بۆ وەرگرتنى وانەى فیقهو خورەوشت و زانستەئاینیەکانى دیکە, زۆر بەتواناو زیرەکى خۆى لە زانستە ئاینیەکان و لۆژیک و خۆى خزاندنە ناو فەلسەفەى کۆمەڵگاى بەختیارى و میژووى هۆزو تیرە عەرەبەکان. لە پاریزگاى مەسجد سولەیمان کە دەکەوێتە باشورى ئێرانى دەولەمەند بە پیترۆڵ. هیچ کەسێ پەى بەوە نەدەبرد ئەو ئاخوندە هەلکەوتەیە سیخورێکى بەریطانییە بەناوى (ولیەم دارسى) لە دەزگاى هەواڵگرى بەریتانى M16بەفەرمى ناوى نهێنى جیکاک یاجایاکى بۆ هەلبژێردراوە.
دواى تەواو کردنى خویندن لە حەوزەى عیلمى بەعەمامەیەکى ڕەشەوە گەرایەوەو قسەى بۆ بەختیاریەکان کرد، گوایە ئیمام على هاتۆتە خەوى و دەستى پیرۆزى لەسەرشانى داناوە رای سپاردوە کە ئاگاى لەبەختیاریەکان بێت و دەستیان بگرێ و لەدەستیشیان وەرگرێ داواکاریەکانیان وەرگرێ تا بیگەیەنێتە ئەمیر المؤمنین، چونکە جیکاک ئەمیر المؤمنین هەلى بژاردوە. سید واتە ئاخوند یایەتوڵا جلەکانى لەبەر خۆى دانا تا پێشانى خەلکى بدات کە جێ دەستى ئیمام لەسەرشانى دەرکەوتوەو هەیە، بۆیە خەلکى ناوچەکە پەلەیان بوو تا بەو تەبروکە پیرۆزە شاد ببن.
ئایەتولا جیکاک بەوەش نەوەستا بوو بەخاوەنى کەرامەت و موعجیرە لاى کۆمەلگا کە بەچاوى خۆیان شتى وایان نەدیوە ئەوەشى دەگوت دەزانم کێ نەوەى راستەقینەى ساداتە (واتە نەوەى پەیامبەر) لەوانەى جیادەکردەوە کەکێ ساختەکارەو قەلبە ئەوانەشى جیادەکردەوە کە خۆیان خزاندۆتە ناو نەوەى پەیامبەرەوە لە پێش چاوى عەشایەرەکان ئەو کارەى دەکرد، ئاگرى لەریشى خۆى بەردا بەلام نەسوتا!؟ ناردى بەدواى ئاخوندە عەمامە بەسەرەکان و پیاوە ئاینیەکانى ناوچەکە دیسان بەبەرچاوى خەلکەوە ئاگرى لەریشى بەردان سەروچاویان سوتا کە خەلکەکە ئەوەى بینى دەستیان کرد بە تەهلیل و تەکبیر وایان هاتە بەرچاو کە پیاوچاک و پیرۆزە بۆیە ریشى ناسوتێ.
مستر جیکاک بوو بە مەرجەعێکى ناوازە لەناو جەماوەرى ناوچەکە زۆر جاریش وەک قازى حوکمى دەدا بەسەر ئەوانەى کە ناکۆکن و شەڕییان بووە بەگۆچانەکەى کە دەیخستە سەرجەستەیان تەزویەکى کارەبایی ئەوەى دەردەخست کە کامیان درۆ دەکات دەگوترا خودا حەقى بەدەستى ئاخوند ئاشکرا دەبوو بۆیە خەلکى بەکۆمەڵ بەدوایەوە بوون تا تەبروکی ئاخوند بیانگرێتەوە, ئەوەشیان بینى کاتێ مەرجەع نەعلەکانى دادەکەنێ بۆ نوێژکردن دواى تەواو بونى نوێژ بەگۆچانەکەى ئاماژەى بۆ نەعلەکان دەکرد خۆیان رێک دەبونەوە دەچونە پێشى ئەوەشیان بەپایەبەرزى پیرۆزى ئاخوندەمەرجەع دادەنا.
ئەستیرەى ئاخوندە مەرجەع تا دەهات دەدرەوشایەوە. ئەوەى دەردەخست کە کێ کوڕى حەلاڵەو کێ زۆڵە هەر بەو گوچانە ئەوەى حەمرازادە بوایە کە دەخرایە سەرجەستەى خوێنى لێدەهات ئەوەى حەلاڵزادە بویە نا, تانەت سەرۆک هۆز و تیرەکان زۆر لێى دەترسان کە ئەسلیان دیار بکات.
بە تێپەر بونى کات ناوناوباگى موعجیزەکانى مستر جیکاک بەناوچەو ناو هۆزە عەرەبەکانى خەفاجیەو بسێتین و عەبادان پەرەى سەندبوو ئەوانەش هاوسنوربون لەگەل عیراق, هۆز و تیرەکانى ئەو ناوچەیەش گوێ ڕایەل و ملکەچى سەیید واتە ئاخوند تارادەى پەرستن بوون.
کاتى مەرجەعە ئاخوند هەوالى پێگەیشت کە خەلکى ئەهواز دەیانەوێ کۆمپانیا نەوتیەکان خۆماڵى بکەن دواى ئەوەى لەگەل بەختیاریەکان کۆمەلەیەکیان سەبارەت ئەو پرسە پێکهینا لێرەدا سەیید ئەو فەتوا بەناوبانگەى دەرکرد و گوتی (النفط نجس مطلق والنصارى أولى برفع النجاسة عن ديار المسلمين واتە نەوت گڵاوە بە رەهایی بۆیە بۆ گاوران چاکترە لاى بەرن لەناو خاکى موسلمانان) .
ساڵى 1924 ئاخوندە مەرجەع کۆمەلەیەکى ئاینى پێک هێنا بە ناوى (طلوعییەکان دواتر ئینگلیزەکان دانیان بەهەلەى خۆیان دا ناوە لەدروستکردنى) ئەو کۆمەلەیە باوەڕیان بەهاتنى مەهدى کورى حەسەنى عەسکەرى واتە مەهدى مونتەزەر چاوەروانکراو, ئاخوندە مەرجەع دەستى کرد بەنوسینى بنچینە فەلسەفیەکان و ئامانجى ئەو نوێژ و نزایانەى دەبنە هۆى زوو دەرکەوتنى صاحبو الزمان تا ئێستاش ئاسەوارى ئەو کۆمەلەى طلوعیە ڕەنگدانەوەى لە هەلسوکەوت و داب نەریتى تەعزیە لە حوسینیەکان هەستى پێدەکرێ لە خۆ لیدانى شەهید ئەو ڕێورەسمانەى کە لەحوسەینیەکان ئەنجام دەدرا. مستر جیکاک خۆى ئەو بۆنانەى زیندوو دەکردەوە و شیوەنى حەسەن و حسینى دەخویندەوە واى لێدەکردن کەربەلا ڕایانکێشێ بۆلاى خۆى. لەناو ئاپوراى ئەو خەلکە لەخۆدەرە عەمامەکەى فڕێ دەدایە ناو ئاگر کەچى نەدەسوتا تەنانەت داوێکشى.
لە مەسجد سولەیمانەوە مستر جیکاک ووتەیەکى بەناوبانگى دەرکرد کە لەرەگ و ریشەوە رەتى دەکردەوە کە نەوت خۆمالى بکرێ. خۆمالى نەوت لەگەل خۆشەویستى عەلى یەک ناگرنەوە بەوەش توانى مێشک و دڵ و دەرونى خەلکى ئەو ناوچە دەولەمەندە بەنەوت بگەمژێنى.

فێل و تەڵەکە بازیەکانى ئایەتوڵا جیکاک
سەرەتاى کارکردنى لەگەڵ دەزگاى هەواڵگرى بەریطانى (M16) نەفارسى زانیوە نە شێوە زارى لوڕى بەختیارى نە زمانى عەرەبێ بۆیە خۆى کردە کەڕولاڵ بۆماوەى حەوت ساڵ تا توانى شارەزایی و فێرى زمانەکان بێت و دواى ئەوەى قورئانى لەبەرکرد و شارەزایی لە مێژوو وداب نەریتى کۆمەلگاى لورە بەختیاریەکان و عەرەبەکان بوو, خەلکى ناوچەکە باوەڕیان پێهێنا کە خاوەنى (پەرچو معجزە)یە دواى ئەوەى کەوتە قسەکردن و گوێ لێبونى خەلک و زانیاریە فیقەهەیەکانى فراوانتر کرد دیراسەى ئوسولى لۆژێکى کرد.

کارەکانى
دواى ئەوەى ئەرکەکەى لەلایەن دەزگاى هەواڵگرى بەریتانى کۆتایی پێهێنرا گەرایەوە بەریتانیا و لەکۆشکێکى قەشەنگ و ڕازاوە نیشتەجی بوو، دەستى کرد بە نوسینەوەى بیرەوەریەکانى و دەگێرێتەوەو دەلێت:
ئەو گوچانەى بەدەستمەوە بوو سوڕێکى کارەبایی بێهێز و موگناتیزێکىم تێدا دانابوو کەبەجەستەى هەرکەسێکىمەوە بنایە تەزویەکى کارەبا لێى دەدا، ئەمەش ئەوەى دەردەدەخست کە ئەوە درۆزنە و درۆى کردووە. دواتر چەند پارچە موگناتیسێکى جەمسەر جیاوازم خستە ناونەعلەکانم, هەرکاتێ گوچانەکەم لێ نزیک دەکردنەوە نەعلەکان رێک دەبونەوە بەهۆکارى کێشى موگناتیسى.
یەکێکى تر لە فێل و تەلەکەکانى هەر لەناو گوچانەکەم تەلێکى نەگەینەرم دانا و بەدەستم پاڵم پێوەدەنا، سەرێکى تیژ بوو ئەوەم بۆ ئەوە بەکارهێنا کە پێشانى خەلکى بدەم کە کێ حەلاڵ زادەیەو کێ زۆڵ و حەرامزادەیە. بەو تەلە خوێن لەجەستە دەردەچو بەمەش ئەوانەى دەمزانى کە دژمن دەترساند لەبەرچاوى خەڵک و پێگەو پایەشم لایان بەرزتر و جێگیرتر و زیاتر دەبومە جێگەى باوەڕیان وەک ئایەتوڵا.
لەیەکێک لەبەشەکانى بیرەوەریەکانى ئایەتوڵا دەگێڕێتەوە و دەنوسێت وێنەى دەستمم لەسەر پارچە کاغەزێک کێشا و بەشیوەى دەست و بەلەشى خۆمەوە چەسپاند یەک ڕۆژى تەواو لەبەر ئەو گەرما پڕوکێنەرەى ناوچەکە بووم و لەشم هەموى ئەسمەر داگەڕا تەنها شوێن ئەو دەستە نەبێ کە خۆم وێنەیەکم کێشا بوو بە سپیەتى مایەوەو نیشانى خەلکەکەم دا کە ئەوە جێ دەستى ئیمام عەلی و نورى وەلیە لەسەرجەستەمە زۆر بەجدى باوەرییان پێکردم.
مستر ئایەتوڵا جیکاک باسى لە رێش سوتانەکە کردوە دەلێت: ئەو ریشەى دامنابوو لە دەزووى نەسۆزەکە ناسوتێ و ریشى ئەوانەش دەسوتا کە دەمویست ڕزگارم بی لێیان کە نەدەکەوتنە ژێر رکێفمەوە و بەو ووتەیەى کە دەمگوت ئەوەى بەراستى دلسۆزى عەلى بێت ریشى ناسوتێ، چونکە نەوەى پەیامبەرە.. هەروەها سەبارەت بە عەمامەکەشى کەنەسوتاوە بەهەمان شێوە دەزوى نەسۆز بووە، کاتێ فڕێى داوەتە ناو ئاگرەکەوە بەبەرچاوى خەلکەوە بەمەش بەخەڵکى نیشان داوە گوایە عەمامەى مەهدى مونتەزەرە. خەلکی ساوێلکەى گەمژاندو… ئەوەش کارى هەوالگرى ئینگلیز و زیرەکى وتوانایان دەردەدەخات بۆ دەستگرتن و داگیرکردنى گەلان لەسەردەمى ئیمپریالیزم دا هەر لەوکات و سەردەمەش دوو سیخوڕ بەناوى میرزا کە ناوى کە لۆسیۆ سیمون و ئەوى تریش میجەرسۆن بوون. واتە ئینگلیز دەستى هەبووە لە دروستکردنى ئایەتولاو مەرجەعێک.

ئامادەکردن و بەرچڤەکردن لە algardenia.comو ویکپیدیاى فارسى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت