بە ختیار نامیق: گۆڕان لە نێوان دۆخی پرسە و نوژەنکردنەوەیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بزوتنەوەی گۆڕان وەک فۆرمێکی جیاواز لە پارتی و یەکێتی دەرکەوت وەک بەدیلێک بۆ مۆدێلی پارتی و یەکێتی و بە پێی پڕۆژەکانی کاری لەسەر چاکسازی گشتی و دۆسیەی بە نیشتمانی بون دەکرد، هیچ کاتێکیش دژی پارتی و یەکێتی نەبوە، بەڵکو گوتاری باڵای بەرهەمدەهێنا، بەرزتر لە پارتی و یەکێتی، گۆڕان بۆ بونیادنانی ژورێکی نەشتەرگەری دەرکەوت تا بتوانێ هەرێم بباتە قۆناغی نیشتمانی و گەلێک شتی تر.
هەمومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە 75٪ دەنگدەر دەنگی نەداوە یان دەنگەکەی سوتاندوە، لەم نێوەندەدا دەنگدەری گۆڕان بە سوتان یان بایکۆت سزای گۆڕانی داوە و دەنگی بە هیچ لایەنێک نەداوە ، ئەو مەساحەیەی بایکۆت هەر گروپێک یان حیزبێک 35٪ بهێنی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەبێت بە هێزی یەکەم، لە ئێستادا هەمو هێزەکان لە ڕێگەی سێبەرەکانیانەوە کار بۆ ئەوە دەکەن ئەو مەساحەیە داگیر بکەن یان پشکی شێریان بەربکەوێ.
گۆڕان لە سزادان و سفربونەوەیەکی قورسدایە ڕۆشتنی کات و یاری کردن بە کات لە بەرژەوەندی گۆڕاندا نیە، تا بتوانی دەنگدەری خۆی ئاشت بکاتەوە، هەمو گۆڕانیش دەزانێت سەقفی داواکاری دەنگدەرانی چیە، دوای دەست لەکارکێشانەوەی خانە و ڕێکخەر دەنگدەری گۆڕان چاوەڕێی هەنگاوەکانی تر دەکات، ئەوانیش:
1- گوتاری گشتی گۆڕان کە دەبێ دژ بە مۆدێلی پارتی و یەکێتی بێ، بەوەی کە دوای ئەوەی گۆڕان بەشدار بوە لە دەستەڵاتەکان، بەڵام ناهێڵن بە پێی پڕۆژە نیشتمانیەکانی گۆڕانکاری بکات ڕونکردنەوە بدات ، ئەمەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی گۆڕانەوە دەبێ، بە داخەوە وەک قۆناغی دوەم بۆ مخاتەبەکردنی ڕای گشتی نەک هیچ ناکا، بەڵکو لە جاران بێدەنگترە، دەکرێ بە زوترین کات ڕای بە خۆداچونەوەی گۆڕان لە ڕاگەیاندنەوە دەر بکەوێ، بەوەی کە:
2- دەست لەکار کێشانەوەی لە حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و ئیدارە خۆجێییەکان، دیسان تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی ڕون دیار نیە.
3- دەست لەکار کێشانەوەی ژورەکان و جڤاتی نیشتمانی، نەک نەکراوە، بەڵکو بەوەعدو وعود خەریکی کات کوشتنن و ئەم کات کوشتنە وەک خوێندنی فاتحە و دۆخی پرسەی گشتی وایە.
4- ڕونەکردنەوەی ئاشت کردنەوە و گەڕاندنەوەی زویرەکانی گۆڕان، بە تایبەت ئایکۆنە سەرەکیەکانیان، سەردانی دەکرێن و هیچ ڕونکردنەوەیەک نیە بۆ ڕای گشتی.
ڕۆشتنی کات لە بەرژەوەندی گۆڕاندا نیە، لە ئێستادا هەمو فۆکسەکان لەسەر چڤاتی نیشتمانی و چیای نەوشیروان مستەفایە نەک هەر هیچ ناڵێن، بەڵکو باژێڕەوانێک کە دەکاتە ئەندامی جڤات هیچ ناڵێن و هیچ کۆمێنتێکیان نیە کە ئەمەش دەکاتە خۆکوژی، تا ئەو ئاستەی بەرپرسی ژوری یاسایی گۆڕان داوا دەکات و داواکەی پشت گوێ دەخرێ، کە ژوری یاسایی دەتوانێ بەرزترین ئۆرگان دادگایی بکات، وەڵام نەدانەوەی بە دێڕێک لە لایەن جڤات و چیای کاک نەوشیروانەوە کارێکی کوشندەیە بۆ جەستەی گۆڕان، هەموشمان دەزانین بۆ هەمو پرسەکان تۆپەکە لە قاچی چیادایە.
نوژەنکردنەوەی گۆڕان، چۆن دەبێت.؟
گۆڕان وەک بینایەک چۆن نۆژەندەکرێتەوە، ئاوا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، دەبێت سەقفی بیناکە لەسەر چەند پایەیەک دابنرێ، هەر پایەیەک هێزێک بێت و سەقف ئادائی گشتی و ستراتیژی گۆڕان بێت وە بۆ هەر پایەیەک کەسایەتیکی تایبەت بەو بوارەی هەبێت، بە هەمویان خانە پێک بهێنرێت و چڤاتی نیشتمانیش وەک پەرلەمان و دەستەڵاتی باڵا و ڕێکخەریش تەنها تەشریفاتی بێت، پایەکان بریتی بن لە:
1- پایەیەک وەک هێزی شۆڕشگێڕی و کۆمەڵایەتی، بۆ نمونە عوسمانی حاجی مەحمود .
2- پایەیەک وەک هێزی یاسایی، بۆ نمونە حاکم شێخ لەتیف.
3- پایەیەک وەک هێزی ڕاگەیاندن، بۆ نمونە هەڤاڵ کوێستانی یان هوشیار عەبدوڵا.
4- پایەیەک وەک هێزی ڕێکخستن، بۆ نمونە شەماڵ عەبدولوەفا.
5- پایەیەک وەک هێزی پەیوندیەکان، بۆ نمونە هوشیار عومەر یان شۆڕش حاجی.
6- پایەیەک بۆ هێزی فکری، بۆ نمونە دکتۆر بورهان یاسین.
7- پایەیەک بۆ هێزی پەرلەمانی، بۆ نمونە عەلی حەمەساڵح.
چی تر گۆڕان نابێت چاوەڕێ بکات، پێش ئەوەی گوتارێکی تر بچێتە ناو ساحەکەیەوە (کە دەنگدەر گۆڕانیشی دەرکردوە) دەبێت داواکاری گشتی دەنگدەر جێبەجێ بکات، نەک خواستی گروپێک، گەر وا نەکات ئەوا بە یەکجاری لە لایەن دەنگدەرانیەوە گۆڕی بۆ هەڵدەکەنرێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت