پشتیوان جەمال: عێراق لە دوای هەڵبژاردن بەرەو کوێ دەڕوات؟

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی هات و وڵات چووە قۆناغێکی نوێی ململانێی سیاسی و ڕەتکردنەوەی جەماوەریی ئەنجامەکانی ئەو پرۆسەیە، هەرچەندە هەندێکیش دانیان بەوەداناوە کە گۆڕانکاری لە دیمەنەکەدا هەیە، بەڵام کێشەی زۆر هەیە کە ڕەنگە کوتلەی سەدر وەک گەورەترین کوتلە ڕووبەڕووی ببێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت. دوا کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەچێتە قۆناغێکی نوێوە” پێنجەمین خولی هەڵبژاردن لەدوای ساڵی 2003وە تاقیدەکرێتەوە، بەدەرکەوتنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن، چەند خاڵێکی سەرەکی هەن کە پڕۆسەی سیاسی لەعیراق دا دیاری دەکەن:

یەکەم/ سەرەتا پرۆسەی هەڵبژاردن کەمترین ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی بینی، ئەمەش لە ئاماژەیەکی ڕووندا کە زۆرینەی عێراقییەکان پرۆسەی سیاسی ئێستایان ڕەتکردۆتەوە، کە سادەترین مەرجەکانی خەڵکیان جێبەجێ نەکردووە، بایکۆت پرۆسەیەکی ناڕەزایی ئاشکرای ئەو خەڵکەیە کە نایانەوێت ڕۆڵیان هەبێت لە شەرعیەتدان بەپرۆسەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندەکانی حیزب و سیاسەتمەداران بکات نەک بەرژەوەندی وڵات و میللەت.
دووەم/ کە بێشک کاریگەری لەسەر ڕەوتی پرۆسەی سیاسی دەبێت، ئەنجامە سەرەتاییەکانی ژماردنی دەنگەکانە کە موقتەدە سەدری ئایینی عێراقی بە پێشەنگایەتیی دیمەنەکە و براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان نیشان دەدات، بەم دەنگانە و بەپێی عورفی یاسایی دەبێت حکومەتێکی نوێ پێکبهێنێت.
سەرەرای پێشکەوتنەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا، سەدر ئەو زۆرینەیەی بەدەست نەهێناوە، کە بە تەنیا حکومەتی پێک بهێنێت. بۆیە دەبێت حکومەتێک لەسەر بنەمای هاوپەیمانی دروست بکات کە پێش هەڵبژاردنەکان کێشراوە و لەسەر بنەمای ئەنجامە کۆتاییەکان شێوە دەگرێتە بەر.
لە ناو دیارترین ئەو کوتلانەدا کوتلەی کوردییە/ پارتی دیموکراتی کوردستانە کە پێدەچێت دەستوپەنجەی لەگەڵ تەیاری سەدری نەرمکردبێت بۆ هاوپەیمانیەتیەکە، هاوپەیمانی نێوان ڕەوتی سەدر و کوتلەی کوردی بەو چاوەڕوانیانە دێت کە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بچێتە پاڵیان و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پێشکەوتنێکی بەرچاویان هەیە.
بەڵام هێزەکانی تریش هەن وەک هاوپەیمانی “دەوڵەتی یاسا” بەسەرۆکایەتی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو کە پێشڕەوی کردووە و داوای ڕۆڵی خۆی دەکات لەحکومەتدا – و ڕەنگە پەنا بباتە بەر تێکدانی پرۆسەی سیاسی ئەگەر پشکی خۆی لەکیکی سیاسی بەدەستنەهێنێت، ئەم کوتلانە زۆرجار هەوڵدەدەن لەڕێگەی دامەزراندنی حکومەتەوە ئیمتیازاتێکی دیاریکراو بەدەست بهێنن و خۆیان بەسەر حکومەتێکی “هاوپەیمانی” دا بسەپێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە ڕەوتی سەدریش بەو مانایە بێت کە وەک پێش خۆی سازش ناکات لەپێکهێنانی حکومەتدا.
سێیەم/ تا ڕادەیەک گەشبینە، هەروەک بۆ یەکەمجارە سەربەخۆکان بە توندی چوونە ناو هەڵبژاردنەکانەوە و پێدەچێت تا ڕادەیەک کورسییان کەم بەدەست هێنابێت، هەروەک بۆ پەرلەمان پێشڕەویان کردووە، ئومێدەخوازن ڕۆڵیان هەبێت لەنوێکردنەوەی پرۆسەی سیاسیدا و نزیکن لە داخوازییەکانی شەقامی عێراقی.
لەکاتێکدا تایبەتمەندییەکانی قۆناغی داهاتوو لەنوێبوونەوەدایە، چەند هەفتەیەکە عێراق لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی خۆی جیا دەکاتەوە، ئەگەر چەند مانگێک نەبێت، بۆیە ئێستا ئەو وڵاتە دەچێتە قۆناغی دانوستانی نێوان حیزبەکانەوەو بەقۆناغی ترسناکدا تێدەپەڕێت. ئەمەش وای لە زۆرێک لە عێراقییەکان کردووە کە ڕەخنە لە تەواوی پرۆسەی سیاسی بگرن و تەحەدای سەدر و ئەوانی تر کە هەڵبژاردنەکەیان بردەوە، کە مەزاجی گشتی لە وڵاتدا لەبەرچاو بگرن و هەوڵ بدەن بۆ پرکردنی بۆشایی لەگەڵ خەڵکدا.
بێگومان پرسیار هەیە لەسەر چارەنووسی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، مستەفا کازمی کە بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو بۆ ڕازیکردنی شەقامی عێراقی، بەڵام لەلایەکی ترەوە شەقام بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کرد!
جێی سەرنجە سەرۆک وەزیرانی عێراق کە داوای لەخەڵک کرد دەنگ بدەن، بۆ هەڵبژاردن وەستاون ئەمە یەکەمجارە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێنەوە سەرۆک وەزیران سەر بەحزبێک و کاندیدێک نەبێت بۆ هەڵبژاردنەکان، نەبوونی هیچ کوتلەو ئەندام نەبوونی لەهیچ حزبێکی دیاریکراودا مانای ئەوەیە کە ڕەنگە بەخت یاوەری بێت کە وەک کاندیدی تەوافوقی پێشکەش بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، ئەگەر لایەنەکانی هەڵبژاردن سەرکەوتوونەبن لەهەڵبژاردنی کەسایەتییەک بۆ پێکهێنانی حکومەت لەنێوان خۆیاندا.

هاوکێشەی سەرکۆمار وەک پشکی کورد لەم نێوەندەدا
ئەوەی بۆکورد گرنگە بۆستی سەرکۆمار لەدوای 2003وە بەرکەوتەی کوردە، هەرچەندە بەپۆستێکی تەشریفاتی نابراوە، بەڵام لەبنەڕەتدا پۆستێکی سیادیەو دەتوانرێت لەبەرژەوەندی کورد بۆ زۆرێک لەکێشەکانی کوردوو یەکلایی کردنەوەیان سود لەدەسەڵاتەکانی وەربگیرێت. قسەوباس زۆر لەسەرئەوەیە کەسونە پێوایە لای ئەوان بێت باشترە کەسایەتیەکی عەرەبی سونە دابنێرت بۆ ڕازیکردنی وڵاتە عەربیەکانی تر باشتر داکۆکی لەسەروەری عیراق دەکرێت، لێرەدا بابەتەکە هێندەی هەوڵدانە بەدەستکەوتی تایبەت بە نەتەوەیەک یان کوتلەیەک، هێندە وابەستەنیە بە بەرژەوەندی گشتی وڵاتەوە. بۆیە پێویستەکورد کەسەروی 60 کورسی پەرلەمانی هەیە، ژماریەکی کەم نییە بتوانێت لەهەرێمە وە ناوماڵی خۆی ڕێکبخاتەوەو هاوپەیمانیەتیەکی کۆنکرێتی بکات لەگەڵ هەموو لایەنە کوردیەکان، مەرجیش بۆچونە ناو هەر هاوپەیمانیەتیکی تریش لەبەغداد دەست بەردارنەبوون بێت بۆ ئەم پۆستە و بتوانێ پۆستی سەرۆک کۆمار لەبەرژەوەندی خۆیی یەکلایی بکاتەوە.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت