کاوسێن بابەکر: حکومەتی ئێراق بەسروشتی لەدایک دەبێ یان لەباردەچێ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەڵبژاردن نەخشەی سیاسی ئێراقی خستۆتە بەر نەشتەری گۆڕان، بەڵام لە ووڵاتێکدا کە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکیە ئیقلیمی و ناوچەییەکانە، ووڵاتیک لەمێژووی خۆیدا تامی ئازادی و دێموکراسی و دەستاودەستکردنی دەستەڵاتی بێ خوێن نەکردووە، ڕێی تێدەچێ بەم نەخشە گۆڕینە سیاسیە، ڕازی ببن؟ بەتایبەت کە دەزانین ئەوانەی کورسیەکانیان هاڕەی کردووە، خاوەن هێزن و لەدەستەڵاتدابوون و پشتیوانی بەهێزی ناوچەییشیان هەیە؟
ئەرێ بەڕاست سندوقەکانی دەنگدان ئەگەر کەمێک شەفاف و بێ ساختەکردن بن، دەستەبەری دەستاودەستکردنی دەستەڵات دەکەن؟ یان دەیان ئامڕازو هۆکاری تر هەن بۆ گرتنەدەستی دەستەڵات هەر لە بەرپاکردنی توندو تیژی و هەڕەشەو گوڕەشە و دەستوەردانی ناوچەیی و جیهانی تادەگاتە بەرپاکردنی شەڕوکوشتار.
سەدریەکان براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بوون، شیعەکانی نزیک لەئیران کە لەدەستەڵاتدا بوون، ژمارەی کورسیەکانیان زۆر دابەزی، بەتایبەت هادی عامری بەرپرسی حەشدی شەعبی کەهێزیکی بەهێزەو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشی ڕەتکردۆتەوەو ڕژاونە سەر شەقامەکان!د ەستوەردانە ناوچەیی و جیهانیەکانیش کەم نەبوونەتەوە، هەرچەند ئەنجومەنی ئاسایش لەنەتەوەیەکگرتوەکان دانی بە هەڵبژاردنەکاندا ناو پەسەندیکرد، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە، بۆیە واپێدەچی ژانی لەدایکبونی حکومەتی ئەمجارە درێژ بێ و ئەگەری لەبارچوونیشی بەرزە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت