عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌رگێکی به‌رده‌وام.
سه ۆکی حکومه‌ت حکومه‌ت و په‌رله‌مان، وه‌زیره‌کان، په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی د اواکاری گشتی، سه‌رۆکی حیزبه‌کان و مه‌کته‌ب سیاسی، ئێوه که‌ی له ناو ئۆفیسی ته‌لاری ده‌سه‌ڵاته‌کانتان، که‌ی له ناو کۆشه‌که تایبه‌تییه‌کانتان، دێنه ده‌ره‌وه‌و روو ده‌که‌نه ناو خه‌ڵک.
که‌ی روو ده‌که‌نه شه‌قام و کۆڵانی گه‌ڕه‌که میللی و ناو بازاره‌کان، له نزیکه‌وه له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌پرسنه‌وه، خۆتان به نوێنه‌ریان ده‌زانن، به چاوی خۆتان ده‌یان،، سه‌دان خانه‌واده ده‌ببینن، بژێوی ژیانیان ئه‌وه‌نده دژوار‌و قورسه، نه‌هامه‌تی و نه‌داری به‌جۆرێک تێکی شکاندون، له پێویسته سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌رین.
به‌کوله‌مه‌رگیه‌کی وا ده‌ژین، رووبه‌رووی ده‌یان کێشه‌ی ئاڵۆزی بژێوی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی بونه‌ته‌وه، هیچ ده‌ستوورو یاسا و رێساوویژدانێک ناتوانێ، ئه‌و ژیانه پڕ له نه‌هامه‌تیانه قوبوڵ بکات.
بازاڕه کان سارد‌و سڕن به جۆرێک مردون، خه‌ڵک له بێزاریدا رۆژو مانگ و ساڵ به‌ڕێ ده‌کات. به هۆی سیاسه‌تی نا حه‌کیمانه‌ی ئێوه‌وه، به هۆی کۆمپانیای گرێ به‌ستی حه‌په‌لوشی و دزی ئێوه‌وه، هیچ کاسپی یه‌ک نه‌ماوه. هه‌موو کایه‌کانی ژیانتان داگیر کردوه و به جۆرێک سست کردووه، خۆڵی مردووی له سه‌ر که‌ڵه‌که بووه.
گه‌ر رۆژێ له رۆژان روو بکه‌نه ناو شه‌قام و بازاڕ و گه‌ڕه‌که میللییه‌کان، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بێ ئیش و کاره ده‌بینن، ئه‌و هه‌موو گه‌نجه ده‌بینن، خوێندنیان ته‌واو کردوه، نه حکومه‌ت دایان ده‌مه‌زرێنێ، نه له که‌رتی تایبه‌تی کارێکیان چنگ ده‌که‌وێت، شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن، به‌رێگای نا یاسایی و به یه‌خت له شه‌پۆله سه‌رکه‌شه‌کانی ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای ئایون ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌ورپا. به‌ڵام یه‌خته‌کان نقومی ده‌ریا یان ده‌که‌ن، ده‌بن به خۆراکی ماسی و زینده‌وه‌رانی ده‌ریا.
ئێوه وه‌ک خۆتان ناچنه ناوخه‌ڵك، گوێ له‌و هه‌موو که‌سه تاسەلێس و هه‌لپه‌رست و مسته‌شار و کادره په‌رپوتانه ده‌گرن، رۆژانه به درۆی ره‌نگاو ره‌نگ، به شان و باڵای خۆتان و رێبازه‌که‌تاندا هه‌ڵده‌ده‌ن، کامه‌یه رێبازه‌که‌تانه، له‌وه‌ته‌ی ئێوه سه‌رکرده‌ن، هه‌ر ژیانی ئه‌م میلله‌ته نه‌هامه‌تی و مه‌رگه‌سات بووه.
ئه‌و ئینتیهیزیانه به درۆ‌و فیشاڵ یاری به عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌تان ده‌که‌ن، ئه‌و ماستاوچیانه‌ی ده‌وربه‌رتان وه‌ک خۆتان له سه‌ر هه‌موو په‌ته‌کان یاری ده‌که‌ن، ئه‌وان له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی پێش ئێوه‌ش و رێبازی ئێوەو دوای ئێوه‌ش گه‌مه‌و سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
رۆژانە ده‌یان و سه‌دان درۆتان بۆ ده‌که‌ن. فێڵتان لێ ده‌که‌ن. ئێوەش سه‌رکرده‌کان حه‌قیقه‌ته‌کانتان لا تاڵه.
دڵتان به درۆ فێڵی ده‌وروبه‌ره‌کانتان ده‌کرێته‌وه، ئێوه ده‌تان وت: کوردستان ده‌که‌ین به دوبه‌ی، هه‌لی کار بۆ خه‌ڵک دابین ده‌که‌ن، ئیوه به ئاشکرا بیره نه‌وته‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌رده‌هێنن و دابه‌شی ده‌که‌ن و ده یفرۆشن، نیشتمانی ده‌ریایه‌ک نه‌وتان کردوه به وڵاتی که‌شتیه‌کی تێک شکاو.
سه‌دام به نه‌وتی کوردستان، فڕۆکه‌ی جه‌نگی و بۆمبی هێشویی و تۆپی قورسی دورهاوێژ و ناپاڵم و چه‌کی کیمیاوی و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌کراوی ده‌کڕی و جینۆسایدی کوردی ده‌کرد.
ئێوه‌ش فیرعه‌ونه‌کان، سه‌رکرده‌ی نوێنه‌ری کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، به گرێ به‌ستی نه‌وتی کوردستان، به جۆرێکی وا نه‌وت تاڵان ده‌که‌ن و ده‌یدزن، مرۆڤی کورد تان به جۆرێک نه‌دارو برسی کردوه، که‌سێتی تاکی کوردتان، به جۆرێک تێک شکاندوه، به مه‌رگێکی به‌رده‌وامتان سپاردون. تاکی کوردتان کردوه به کویله.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی یەکەم.
- All Posts