ئاودێر لوقمان: دەڤەری ڕاپەڕین سایتێکی گرنگی شوێنەواریە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدەڤەری ڕاپەڕین ساڵانە چەند تیمێکی بیانی لەناوچەکەدا خەریکی لێکۆڵینەوەن. وەبە سایتێکی گرنگی شوێنەوار دادەنرێت لەکوردستاندا و بەیەخێکی گرنگی هەیە، لەبەر ئەوەی خاکێکی بەپیتی هەیە! هەر لەکۆنەوە شوێنی نشینگەی مرۆڤ بووە. لەئێستادا ناوچەکە گرنگیەکی زۆری هەیە لەڕووی لێکۆڵینەوە شوێنەواریەکانەوە و چەندان ناوچەکی گرنگی تێدا دۆزراوەتەوە، وە لێکۆڵینەوە لەچەند سایتێکی شوێنەواری کۆتایی هاتوەو بەمەش سەدان پارچەی شوێنەوار لەو ناوچەدا دۆزراوەتەوە و دەکرا و مۆزەخانەیەکی گەورەو شایستە لەسنورەکەدا درووست بکرایەو ئەو پارچانەی کەلەلایەن تیمە بیانیەکان و هاوڵاتیانوە دەدۆزرنەوە لەناوچەکەدا تێیدا نمایش بکرانایەو مێژووی ناوچەکە و کوردستانی ڕوونتر بکردایەتەوەوە.
بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبونی مۆزەخانە لەناوچەکەدا ئەوپارچانەی لەسنورەکە دەدۆزرێنەوەو لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەبازاڕی ڕەشدا کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت و ڕەوانەی وڵاتانی تردەکرێ.
وەئەوەشی لەلایەن تیمە بیانیەکانەوە دەدۆزرێنەوە یان دەبرێنە شارەکانی تر یان لەژێرزەمینەکاندا بەهۆی نەبوونی مۆزەخانەیەکی شایستەوە نمایش ناکرێن و هەڵدەگیرێن. ئەگەر مۆزەخانەیی تایبەت لەناوچەکەدا بکرێتەوەو هەم لەڕووی گەشتیاریەوە هەم لەڕووی مێژوویەوە ساڵانە چەندان گەشیار لە وڵاتانەوەو لەناوچەکانی ترەوە سەردانی دەڤەری ڕاپەرین دەکەن وەکو دەڵێن لەدوای نەمانی نەوت لەکوردستاندا دەتوانرێت بە شوێنەوار ئەوبۆشاییە ئابووریە پڕ بکرێتەوە.
ئەویش بەنمایش کردنی پارچە شوێنەواریەکان و درووستکردنی مۆزەخانەی گەورەو شایستە لەناوچە پڕ لەشوێنەواریەکاندا وەکو دەڤەری ڕاپەڕین و دەڤەری شارەزوور کەخاوەنی سەدان ناوچەی شوێنەوارین و بەهەزاران پارچەی شوێنەوار لەسنوورەکەدا بوونی هەیە. بەڵام بەداخەوە تائێستدا هیچ بۆ ئەوبوارە نەکراوەو بگرە ناوچە شوێنەواریەکان لەژێر مەترسی تاڵانکردان کە ساڵانە چەنددان ناوچە لەلایەن قاچاچیەکانەوە هەڵدەدرێنەوەو تاڵان دەکرێن و پارچەمێژوویەکان بەرەو وڵاتانی دەرەوە دەبرێن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت