لاوک کونجرینی: هەوڵی تیرۆر کردنی من و ژەهر خواردنەکەی  مەلا بەختیار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی/ وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبیلەی کە درا بووە بەر چەقۆ و پاشان فڕیمدا، لە خوارەوە دامناوە.

تا ئەم چرکە ساتە، زۆرینەی هاوڕێ نزیکەکانم لە وڵاتی سویسرا و دەرەوەی سویسرا لە منیان نە بیستووە. ئێوارەی 13- 3- 2011 باری جەستەیم بە خراپی تێک چوو، هاوڕێیەکی عەرەب، کە دایکی کورد و باوکی عەرەبی خەڵکی کەرکووکە کە درواسێشمە بەناوی جاسم مالکی، بە پەلە گەیاندمیە نەخۆشخانەی  بادن. تا کاژمێر 9 ی شەو بەداوەوە لەژێر چاودێریدا بووم و بە ئاگا بووم. کاتێکم زانیم چاوم ڕێشکەو پێشکەی دەکرد و کۆمپیوتەری ئامادەکراو بە جەستەمەوە چەند جارێک گوێم لێبوو، توتەی لێیدا. هێندەش بە ئاگا بووم 3 کەس هاتە سەرم. ئیتر بێ ئاگا بووم تا کاژمێر  2 ی بەرەبەیانی بە دواوە. وەختێک بە شێوەیەکی لێڵ کەسیک بانگم دەکات و دەلێت: دەم بینیت. منیش وەڵامم دایەوەو بە بەڵێ، بەڵام باش نا. وتێ: تۆ بە شانس ژیانت بۆ گەڕایەوە، ڕێژەی هەوکردن لە ڕێژەیەک بوو مرۆڤ زۆر بەئاستەم دەتوانێت بەردەوامی بدات بەژیان. ئەمانە سیانیان ئاوی تایبەتن و ئەو سیانەی تر ئەنتی بیوتیکایە، دەبێت وا بێت تا ڕێژەی هەوکردن دەگاتە ئاستی لانی کەم نۆڕماڵی. گرنگ ئەوەیە تۆ ژیانت بۆ گەڕایەوە. منیش سوپاسم کردن.

دواتر پاش ئەوەی ماوەیەکی باش پشوویەکم دا، دوو کەسی سڤیلی هاتن و پرسیاریان لێکردم، موتەرجیمێکی عەرەبیان لەگەڵ بوو، موتەرجیم هەمیشە پۆلیس دەیهێنن بۆ پەناهەندەکان، تەنانەت زمانیشیان باش بێت. ئەو دووکەسە بەپێی پرسیارەکانیان لەوە دەچوون پۆلیس بن. کەوتنە گفتوگۆ و پرسیار کردن و وتیان: ئەم ماوەیە لە کوێ نانت خواردووەو میوانی کێ بوویت، منیش وتم ماوەیەکی زۆرە بەمیوانی نەچووم بۆ هیچ ماڵێک. تەنها لەگەڵ ماڵەوەم بە یەکەوە نانمان خواردووە. وتم بۆ وا پرسیار دەکەن، وتی جەستەی تۆ ژەهری بەر کەوتووە. دواتر وتیان هاتوچۆی کوێت کردووە، ئەمڕۆ، وتم تەنها هاتوچۆی ناحیەی بروگم کردووە. دواتر وتیان، کاتێک سەوزەو میووە دەکڕن، جوان دەیشۆنەوە؟ وتم دەکڕێت ئەوە راستە، من زۆر جار پێش ئەوەی سەوزە یان میووە خێزانەکەم بیشواتەوە، تۆزقاڵێک دەخۆم.

5 ڕۆژ لە نەخۆشخانە مامەوە تا بەتەواوی چاک بوومەوە. بەرە بەیانی 19- 3- 2011 دوای ئەوەی هاتمە ماڵەوە، ویستم بچم بۆ لای ئۆتۆمبیلەکە، نزیک بوومەوە لە ئۆتۆمبیلەکە، ژنێک لە پەنجەرەی ئەپەرتەمێنتی بەردەمی گەراجەکە، بە ناوی فراو سوزانا، کە سویسرییە، بانگی کردم و وتی ئۆتۆمبیلەکە مەکەرەوە؟ وتم بۆ؟، وتی: راوەستە با پۆلیس بێت، وتم: لەبەرچی؟ وتی: ئەی نایبینیت ئۆتۆمیلەکەت هەمووی خراپکراوە. کاتێک سەیرم کرد ئۆتۆمبیلەکە دراوەتە بەرچەقۆ و تەواوی ئازای بۆدیەکەی کڕنجاوە، شوشەی پێشەوەی بە چەقۆ شکێنراوە.

فراو سوزانا، تەلەفوونی کرد بۆ پۆلیس، پۆلیس هاتن و کەوتنە لێکۆڵینەوەو لەمنیان پرسی کێ بووە، وتم من ماوەی 5 ڕۆژە لە نەخۆشخانەم و ئەها یەک کاژمێرە هاتوومە دەرەوەو ئەم ژنە ئاگای لییەتی و لەگەڵ ئەو قسە بکەن. ئیتر تا ئێستا دۆسییەکە بەردەوامە. بەپێی قسەکانی فراو سوزانە، دوو کەسی سەربەستراو و دەستکێش لەدەست بوون و کاتێک ئەم هاواری بۆ کردوون، یەکسەر هەڵهاتن و لەو شوێنە نەماون.

ماوەیەکە هەندێک کەس قسە لەسەر ژەهرخواردنیان دەکەن، لەوانە باڤڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار و وەستا حەسەن، هۆکاریی ژەهر خواردنەکەشیان دەگێڕنەوە بۆ ململانییەکانی ناو یەکێتی.

بەرزانی بۆ هەر کۆبوونەوەیەک بچێت، ئاوی ئەو شوێنەی نەخواردۆتەوە و ئاوی تایبەتی دەبات. نەوشیروان مستەفا زوو هەستی بەم کارەی پارتی و مەسعوود بەرزانی کردبوو. جارێک دەگێڕنەوە، نەوشیروان مستەفا لای هاوڕێیەکی ووتبووی پێویستە هاورێکانمان لە یەکیتی زۆر بەوریایەوە لەو کارەی پارتی بگەن و کاتێک دەچن بۆ لای پارتی بۆ کۆبوونەوە، پێویستە خواردن و خواردنەوە بەرن. چوونکە ئەو کارەی مەسعوود بەرزانی پێچەوانەکەی دیارە، کە خۆیان کاری وادەکەن بۆ بەرامبەرەکەیان و هەوڵی ژەهرخواردنی کەسایەتی تر دەدەن، بۆیە خۆیان دەناسن و ترسیشیان لە بەرامبەریان هەیە.

هەروەها دەگێرنەوە، لەدوای دامەزراندنی گۆران، هەرجارێک چوو بێت بۆ لای پارتی خواردنەوەی بردووە لەگەڵ خۆی.

باڤڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار و وەستا حەسەن، ماوەیەکە هاتوچۆی لای پارتی دەکەن و، دەبێت گومانەکانیان بەو ئاراستەدا نەبن کە تێی ناگەن. بەڵکو دەبێت بەو ئاراستە بێت کە دووژمنە ڕاستەقینەکەی خۆیان بناسن لە ژێر دەواری دۆستایەتی و کاریی هاوبەشدا، ژیانیان بە دوو ئاراستەدا دەبەن:

1- پارتی بەم دەرمانخواردنە، بەهیواشی کۆمەڵێک کەسایەتی ناو یەکێتی لەناو دەبات،  بەو شێوەیەی کە خۆی لێبەریی بکات.

2- ئاژاوەیەکی ترسناک بۆ ناو یەکێتی دەهێنێت و  نەیارەکانی دەخاتە جەنگێکی نابەرامبەر و بێ کۆتا.

مێژووی پارتی دیارەو، ئامانج و پیانی پارتی و مەلا بەختیاریش دیارە. دیارە مەلا بەختیار هەمان پلانی بەردەوامی دەدات، کاتێک لە ساڵی 1990لەگوندی زێوەو لەباوەشی سەرکردایەتی پارتیدا، وتبووی: کاتێک دەچمەوە ناو یەکێتی بۆ بەهێزی نا، بەڵکو بۆ شیتاڵ شیتاڵ کردنی.

لە تێڕوانی خۆمەوە نا، بەڵکوو لەو هەستەی کە بۆ پارتی هەمە، وەک چۆن وەڵامم بۆ پۆلیس ئاوها بوو، تەنها شتێک کە ژیانی من بخاتە بەردەم چەقۆ، نوسینەکانمە. لە هەرێمی کوردستان دوو جەنگی بەرامبەر هەیە، جەنگێک بە جبەخانەوەو هێزەوە هەڵبکوتیتە سەر بەرامبەرکەت، یان هێزیک تەنها بە وشەو ڕستەوە ئەفاکرو بەرنامەو کارەکتەری حیزبی بخاتە ڕوو. ئەوا گومانی تیا نییە، لایەنی دووەم بۆ ئەم دەسەڵاتە ترسناکترینە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت