چێنەر عەوڵا: گەڵان چۆن وجودی خۆیان دەپارێزن ئەوەی ئێمەش چۆن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( 1 )
لە مانگی 2 ی 1945 کەشتی سەربازی (یو ئێس ئێس کوێنسی) ئەمریکا لە کەنارەکانی نۆکەندی سویسی میسڕ لەنگەر دەگرێ. لەو کاتەشدا رۆزەڤەڵتی سەرۆکی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێ خەبەر بۆ پاشای بن سعود دەنێرێ کە بێت لە ناو ئەو کەشتیەدا چاویان بە یەک بکەوێ. دیارە (بن سعود) زووتر دەگات و چاوەرێی رۆزڤەڵت دەکات، لە پڕ دەنگی تایەکانی کورسی کەمئەندامییەکەی رۆزەڤەڵت دەبیستێ کاتێک رۆزەڤەڵت دەردەکەوێ و دیدار دەسپێدەکات.
پاشای سعود دەڵێ: هاتوچۆی تۆش بەهۆی دەنگی کورسیەکەت وەکو هاتنی من بەهۆی گۆچانەکەمەوە لە دوورەوە هەستی پێ دەکرێ!
وەڵامی ڕۆزەڤەڵت: تۆ باشە لەسەر قاچی خۆتی، کوێت بوێ بۆی دەچی، من بەبێ ئەم کورسیە جوڵەم پێ ناکرێ.
پاشای سعود: تۆ هەر باشە ئەو شوێنەی دەتەوێ بۆی بچی بەهۆی کورسیەکەتەوە دڵنیای کە دەیگەیە، من قاچەکانم بە دەرەجەیەک بێ توانان کە دڵنیا نیم کە دەمگەیەننە هیچ شوێنێک.
ڕۆزەڤەڵت: مادام وایە من کورسیەکی کەم ئەندامی زیادەم پێیە ئەوە هەدیەی تۆ بێ بۆ ئەوەی بە دڵنیایەوە هاتوچۆ بکەی…
ئیتر لە خۆشی ئەو کورسیە پاشای کوڕی سعود رازی بوو مافی دەرهێنان و دابەشکردن و فرۆشتنی تەواوی نەوتی سعودیە بدات بە کۆمپانیای نەوتی کالفۆرنیا کە بووە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی لە جیهاندا دوای ئەو کاتە.

( 2 )
لە جەنگی دووەمی جیهانی و گەرمەی هێرشەکانی ئەلمانیای نازی بۆسەر بەریتانیای گەورە، چەرچڵی سەرۆک وەزیران دەچێ بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی بەشکو قەناعەت بە ئەمریکا بکات بێتە شەرەوە دژی ئەلمانیا. دوای دیداریان لەگەل سەرۆکی ئەمریکا، چەرچل بۆ ئێوارە لە میوانخانەی کۆشکی سپی دەمێنێتەوە. ئێواران رۆزەڤەڵت بە کورسیەکەی بە کۆڕیدۆرەکانی کۆشکی سپیدا پیاسە دەکات، لەپڕ دەگاتە دەرگای ژوورەکەی چەرچل، دەرگاکە دەکرێتەوە کە دەبینێ چەرچڵ ڕووتەو بە تەمای دووش(حمام) کردنە!
رۆزەڤەڵت دەڵێ: ببورە جەنابی سەرەک وەزیران، نەمزانی کاتەکەی نەگونجاوە.
وەڵامی چەرچل: نا جەنابی سەرۆک، سەرەک وەزیرانی بەریتانیا هیچ شتێکی شاراوەی نیە بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکای گەورە!
ئیتر دوای ئەو دیدارە هاوکاریی نێوان ئەمریکاو بەریتانیا دژی ئەلمان زیاتر بوو تا دواتر بوە هۆی بەشداری راستەوخۆی ئەمریکا لە دژی ئەلمان.
ئەو دوو نمونەی سەرەوە پێمان دەڵێن بۆ بەرژەوەندی و مانەوەی (گەل و وڵات ئیمپراتۆریەکەت) دەبێ ئامادەی قبولی هەموو شتێکی زلهێزێکان بی، نەک وەک سەرۆکە نەخوێندەوارەکەی ئێمە سواری سەری خۆت بی و فشەت بە نامەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکی بێت و پێت وابێ نەک ئەمریکا، بابی ئەمریکاش ناتوانێ بتوەستێنێ و حساب بۆ دیپلۆماتکارانیان نەکەی و ئەوەی قسەی لەگەل کردن بیخەیە زیندانەوە.

تێبینی/ ڕۆزەڤوڵت کەم ئەندام بوە بێ کورسی کەم ئەندامی قاچەکانی توانای جوڵەیان نەبوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت